وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕۆمانیا، دەرگای پرۆگرامی سکۆلەرشیپی ڕۆمانیای فول فەند واڵا دەکات بۆ ئارەزوومەندانی خوێندن لەو وڵاتە. ئەم سکۆلاشیپە تایبەتە بەو کەسانەی کە هەڵگری جنسیەی وڵاتانی غەیری ئەوروپین. پرۆگرامەکە دەرفەتی خوێندن بۆ زۆربەی بەشەکان تەرخان دەکات، جگە لە بەشەکانی پزیشکی گشتی، ددان، دەرمانسازی. بۆ پێشکەشکردنی داواکاریش، پێویستە ناکا هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەپلیکەیشنەکە بدەیت و تێستی ئایەڵسیش داواکراو نیە
ڕۆمانیا وڵاتێکی دەوڵەمەندە لە ڕووی کەلتوریەوە و کوالیتیەکی بەرزی ئەکادیمی هەیە. بۆیە گەر خەون و ئارەزووی گەورەت هەیە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەەوڵەتی بەهێز و باوەڕپێکراو ئەوا ئەم سکۆلارشیپە بۆ تۆیە
پوختەی پرۆگرام
وڵات: ڕۆمانیا
میواندار: حکومەتی ڕۆمانیا
ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا
سودە داراییەکان: فول فەند
دواوادە: ١٢/٣/٢٠٢٦
سودە داراییەکانی پرۆگرام
سکۆلەرشیپەکە ئەم شتانە لەخۆدەگرێ
١. پارەی خوێندن
٢. شوێنی مانەوە
٣. بەخشینی پارەی ئەپلیکەیشن و خۆتۆمارکردن
٤. کۆرسی زمانی ڕۆمانی بۆ ماوەی یەک ساڵ
٥. یارمەتی پزیشکی
٦. داشکاندن بۆ تکتی پاس و قیتار لەو وڵاتە
٧. بڕە مووچەی مانگانە
مەرجەکانی پرۆگرام
١. وڵاتانی شمولکراو: خوێندکارانی نێودەوڵەتی لەو وڵاتانەوە کە سەر بە یەکێتی ئەوروپا نین
٢. بوونی بڕوانامەی دانپێنراو و تەسدیقکراو لە لایان زانکۆ و ئەو وڵاتەی کە لێیەوە تەقدیمدەکەی
٣. پابەندبوون بە کات و وادەی خۆتۆمارکردن
٤. بوونی ئەنجام و ئاستی بەرز لە لایەنی ئەکادیمی و خوێندن. مەرجە لە دواساڵی خوێندنت (ئامادەیی، زانکۆ، ماستەر) کۆنمرەکەت بە لایەنی کەم بریتی بووبێ لە ٧ بە پێی سیستەمی رۆمانی یاخود “باشە” یانیش هاوتاکانی
٥. پابەندبوون بە شێوازەکانی ناردنی ئەپلیکەیشنەکە
٦. بۆ ئاستی بەکالۆریۆس، نابێ تەمەنت لە ٣٥ ساڵ زیاتر بێ؛ بۆ ئاستی ماستەر، دکتۆرا نابێ تەمەن لە ٤٥ ساڵ زیاتر بێ
بەڵگەنامە پێویستەکان
١. کۆپی دواهەمین بڕوانامە – جیداری
٢. ترانسکریپتی خوێندن – ئەو بڕوانامەیەی کە ناوی وانە و نمرەکانتی لەسەرە
٣. بەیان ولادە/یان هاوتاکەی
٤. پاسپۆرت (٣ پەیجی سەرەتا) و ناسنامە
٥. سیڤی
٦. بۆ کاندیدانی دکتۆرا: نامەی نیەت و مۆتیڤەیشن
ماوەی خوێندن لەژێر ئەم پرۆگرامە
بەکالۆریۆس: ٣-٦ ساڵ
ماستەر: ساڵ و نیوێک بۆ ٢ ساڵ
دکتۆرا: ٣-٤ ساڵ
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری:
١. هەنگاوی یەکەم: هەموو بەشەکانی فۆرمە ئۆنلاینەکەی پرۆگرامەکە پڕبکەرەوە
٢. هەنگاوی دووەم: هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان ئەپلۆد بکە، کە ئەمانە لەخۆدەگرێ
بڕوانامە و تەرجومەی بڕوانامە (بەکالۆری، بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا)
ترانسکریپتی ئەکادیمی و تەرجومەی قانونی
بەیان ولادە و پاسپۆرت و ناسنامە لەگەل وەرگێرانەکانیان بە پێی پێویستی
سیڤی (ئینگلیزی یان فەرەنسی) + نامەی هاندان و نیەت بۆ دکتۆرا
٣. هەنگاوی سێیەم: گەر هەر یەکێک لەم خاڵانە تۆ دەگرێتەوە ئەوا بەڵگەکانی ئامادەبکە و بینێرە
بەڵگەی گۆڕینی ناو
بەڵگەی دەرچوون – گەر بڕوانامە هێشتا ئامادە نیە
بروانامەی ساڵی کۆتایی خوێندن و ریکۆردی ئەکادیمی
بڕوانامەی زمانی ڕۆمانی – گەر بەردەستە
عەقد و ئیمزای وەلی ئەمر بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵە