پرۆگرامێکی تایبەت بە سەرکردەی گەنج لە سەرانسەری جیهان بۆ ٤ رۆژی پر لە جۆش و خرۆش لە شاری جنێڤ لە سویسرا. لە رێگەی ئەم پرۆگرامەوە سەرکردەی گەنج لە سەرانسەری جیهانەوە کۆدەبنەوە بۆ باس و خواس لەسەر کێشە جیهانیەکان، ئاڵوگۆری بیرۆکەی داهێنەرانە، وە خوڵقاندنی داهاتووی سەرکردایەتی گەنجان.
ئەم ئیڤێنتە لە بەروارەکانی ٥ – ٨ ی مانگی ٢ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدەدرێ و لەسەر ڕێچکەی ئیڤێنتەکانی ڕێخراوی سیپس بەردەوام دەبێکە لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجامدران
پرۆگرامەکە لە چەقی دیموکراسیەت لە ئەوروپا و لە شاری جنێڤ بەرێوەدەچێ و بەژداربوان لە ١٢٠ وڵاتی جیاواز کۆدەکاتەوە گفتوگۆ لەسەر بابەتی وەک گۆرانی کەشوهەوا، ژیری دەسکرد، گەشەپێدانی بەردەوام، وە حوکمی جیهانی. بەژداربوان زانیاری لە دامەزراوەو و پسپۆری جیهانی وەردەگرن
پوختەی پرۆگرام
وڵات: جنێڤ، سویسرا
ناوەندی میواندار: ناوەندی یاسای جیهانی و گەشەپێدان – سیپس
ماوە: ٥ بۆ ٨ ی مانگی ٢ی ٢٠٢٦
سود: فول فەند
تێچووی تەقدیمکردن:$١٦.٩٩
دواوادە: ٥/١٢/٢٠٢٥
سودەکان
پرۆگرامەکە سێ ئاست لەخۆدەگرێ بۆ بەژداربوان
کە ئەم سودانە لەخۆدەگرێ
١. تکتی فرۆکە بۆ دوو سەر
٢. شوێنی مانەوەی هاوبەش لە هۆتێلێکی ٤ ئەستێرە لە جنێڤ
٣. کارتی هاتووچۆی گشتی لە جنێڤ
٤. ٢ ژەم خواردن
٥. پاڵپشتی ڤیزا و بانگهێشتنامە
٦. سەردانی تایبەت بۆ بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناوەندی توێژینەوەی ناوکی سویسرا، ناوەندەکانی یاسادانان
٧. کەلوپەلی تایبەتی پرۆگرام
٨. چوون ژوورەوە بۆ دایەلۆگی یاسادانان، وۆرکشۆپ و ماستەرکلاس
٩. دەرفەتی قسەکردن و وتاردان
١٠. بروانامەی بەژداری جیهانی
١. شوێنی مانەوەی هاوبەش لە هۆتێلێکی ٤ ئەستێرە لە جنێڤ
٢. کارتی هاتووچۆی گشتی لە جنێڤ
٣. ٢ ژەم خواردن
٤. پاڵپشتی ڤیزا و بانگهێشتنامە
٥. سەردانی تایبەت بۆ بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناوەندی توێژینەوەی ناوکی سویسرا، ناوەندەکانی یاسادانان
٦. کەلوپەلی تایبەتی پرۆگرام
٧. چوون ژوورەوە بۆ دایەلۆگی یاسادانان، وۆرکشۆپ و ماستەرکلاس
٨. دەرفەتی قسەکردن و وتاردان
٩. بروانامەی بەژداری جیهان
کەسانی تریش دەتوانن لەسەر حسابی خۆیان بەژداری پرۆگرامەکە بکەن. کە لەم جۆرەیاندا تەواوی مەسرەف لەسەر کەسەکە خۆیەتی و تەنها پالپشتی ڤیزا و بانگهێشتنامەی بۆ دەکرێ
بوارەکانی پرۆگرام
تەوەرەکانی پرۆگرام بریتی دەبن لەمانەی خوارەوە
١. بنیاتنانی هەسارەیەکی بەردەوام: چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئەکشنی کەشوهەوا، وزە نوێبووەوەکان، بەرەنگاربوونەوەی ژینگەیی
٢. شۆڕشی ژیری دەسکرد: قسە لەسەر ئەوەی ژیری دەسکرد چۆن کار و کۆمەلگە و بریاردانی ئیتیکی دەگۆڕێ
٣. بەهێزکردنی سیستەمەکانی تەندروستی، بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیە درمەکان، موبادەرەی گەنجان لە بواری تەندروستی
٤. حوکمداری یەکسان
٥.داهێنانەکانی داهاتوو و کارسازی
٦. داهاتووی دیجیتالی و بەرەنگاربوونەوەی سایبەری
مەرجەکانی وەرگرتن
١. توانای سەرکردایەتی
٢. توانای داهێنان و بوونی کاریگەری
٣. خۆتەرخان بۆ چارەسەری کێشە جیهانیەکان
٤. هاریکاری و بەژداریکردن
٥. توانای کەمیونیکەیشن
چۆنیەتی پێشکەشکردن
پرکردنەوەی فۆرمی ئۆنلاین و دانانی زانیاری کەسی و نوسینی دوو نامەی کورتی هاندان دەربارەی دیدگا و کاریگەری خۆت
بۆردێکی تایبەت ئەپلیکەیشنەکەت ریڤیو دەکات و هەلسەنگاندن بۆ توانای سەکردایەتیکردن و داهێنان و خۆتەرخانکردن بۆ چارەسەری کێشە جیهانیەکانت دەکا
بەژداربوانی سەرکەوتوو لە ڕێگەی ئیمەیل ئاگاداردەکرێنەوە و پێویستە پشراستی بەژداریکردنیان بکەنەوە
وەرگرتنی زانیاری دەربارەی وەرگرتنی ڤیزا و گەشتکردن و سەرچاوەی تایبەتبە پرۆگرام و ئەزموونی ژیان لە جنێڤ