Saturday, June 14, 2025
سەرەکConferencesکۆنفرانسی ئۆقیانووسی ڕێکخراوی یوئێن لە فەرەنسا ٢٠٢٥

کۆنفرانسی ئۆقیانووسی ڕێکخراوی یوئێن لە فەرەنسا ٢٠٢٥

ڕۆژنامەنووسیت و گرنگی دەدەیت بە بارودۆخی ئاو لە وڵاتەکەدا؟ ئەم کۆنفرانسە ٥ رۆژیە بۆ تۆیە. کۆنفرانەسەکە لە شاری نیسی وڵاتی فەرەنسا لە بەرواری ٩ بۆ ١٣ ی مانگی ٦ی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێ. ئەم پرۆگرامە کۆنفرانسێکی فوولی فەندە بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لە بواری ئاسایشی ئاو کاردەکەن.

بەژداربوان دوو رۆژ بەر لە دەسپێکی پرۆگرام و لە بەرواری ٧/٦/٢٠٢٥ دەگەنە فەرەنسا و بۆ داواکاری پێشکەشکردن پێویست ناکات هیچ بڕە پارەیەک بدەیت.

ئەم پرۆگرامە سێیەم خوولی کۆنفرانسەکەیە لە بواری ئاسایشی ئاو ئامانجیشی بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامە لە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاوی سروشتی. پرۆگرامەکە لە لایان تۆڕی ڕۆژنامەوانی زەوی فەند دەکرێ.

سودەکانی پرۆگرام

تکتی فڕۆکە

شوێنی مانەوە

ژەمی نانخواردن

بیمەی تەندروستی

گواستنەوەی زەمینی لە ناو فەرەنسا

پالپشتی لۆجیستی

تێچووی ڤیزا

بڕە پارەیەک بۆ خەرجی ڕۆژانە

ژمارەی کورسی

٥-٨ کەس لە سەرانسەری دنیا هەڵبدەژێردرێن بۆ بەژداریکردن

پرۆگرامەکە بۆ هەموو وڵاتانە و بۆ ڕۆژنامەنووسانی پیشەگەرە لە هەموو جۆرەکانی میدیای ئۆنلاین، نوسراو، تیڤی، رادیۆ

رۆژنامەنووسی سەربەخۆ و ئەوانەی لە ڕێکخراوەکان کاردەکەن دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن

بوونی ئەزموونی پێشتر لە بواری ئاسایشی ئاو

توانای بەژداریکردنی هەبێت

توانستی ئینگلیزی لە ئاستێکی زۆر باشدا بێت

دۆکیومێنتی پێویست

سیڤی ئەپدەیتکراو

نامەیەکی پاڵپشتی لە سەرنووسەر، پرۆدیوسەر، یاخود سەرپەرشتیار لەو دامەزراوە میدیاییەی کاری بۆ دەکەی

کۆپی دواهەمین کاری بواری ڕۆژنامەنووسی

بۆ داواکاری پێشکەشکردن پێویستە لە ڕێگەی لینکی پرۆگرام کە لەسەرەوە دانراوە و داواکاری پێشکەشبکەیت

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان