Sunday, June 15, 2025
سەرەکConferencesلوتکەی جیهانی ئاشتی لە سیدنی ٢٠٢٥

لوتکەی جیهانی ئاشتی لە سیدنی ٢٠٢٥

لوتکەی جیهانی ئاشتی سیدنی بەشێکە لە زنجیرەکانی لوتکەی ئاشتی جیهانی کە هەر ساڵە و لە وڵاتێک بە ڕێوەدەچێ. ساڵی ڕابردوو، ئەم ئیڤێنتە ناوازەیەلە تورکیا بەڕێوەچوو و چەند کەسێکی کوردیش بەژداربوون. بۆ ئەمساڵ ئیڤێنتەکە لە واتی ئوسترالیا بەڕێوەدەچێ. تۆش گەر ئارەزووی ئەزموونێکی ناوازە دەکەیت و دەتەوێ بەژداربی لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە جیهانیەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا و کۆچی بەکۆمەڵ، بەژداربە لەم ئیڤێنتە.

فۆکەسی پرۆگرام بۆ ئەمساڵ بریتیە لە گۆرانی کەشوهەوا، کۆچ، کێشە تەکنەلۆجیەکان و بەریەککەوتنە جیۆپۆلەتیکیەکان. ئامانج لەم ئیڤێنتە بەیەکگەیاندنی گەنجان و سەرکردە جیهانیەکانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەنووکەیی بۆ ئەم کێشانە .

سودەکانی پرۆگرام

هەلی بەژداربوون بە خۆڕایی لەم ئیڤێنتە

هەلی چاوپێکەوتن لەگەل سەرکردەی جیهانی کە پێشەنگن لە بوارەکانی فۆکەسی پرۆگرام

خوولی راهێنان لە بواری ئاشتی و سەرکردایەتی

بڕوانەمەی بەژداری لە پرۆگرام

١. بەژداربوو دەبێ تەمەنی لە نێوان ١٦-٤٥ ساڵدا بێت

٢. کەسی بەژداربوو دەبێ گیانی یەکترقبولکردنی هەبێت ئارەزووی کارکردنی لە بوارەکانی فۆکەسی پرۆگرام هەبێ

٣. خوێندکاران و کەسانی گەنجی پیشەگەر دەتوانن بەژدار بن

٤. پێدانی بڕی ٣٠$ بۆ ئەپلیکەیشنی پرۆگرام کە ئەم بڕە پارەیە نادرێتەوە بە بەژداربوو

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

شێوازی بەژداری لە پرۆگرام بە سێ شێوەیە

٢٠ کورسی فوول فەند دەکرێ

٤٥ کەسیش بەشێکی سەرفیاتی ئیڤێنتەکەی بۆ سەرفدەکرێ

کەسانی تر کە بەژداری دەکەن، لەسەر حسابی خۆیان بەژداری پرۆگرامەکە دەکەن بەڵام دەعوەتنامەی فەرمیان بۆ دەکرێ بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزا

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان