گەر بایۆلۆجیستی و ئارەزووی پەرەدان بە خوێندن و تواناکانت دەدەیت لە بواری بایۆلۆجی گەردی و زانستی بۆماوە، ئەوا ئەم پۆستە بۆتۆیە. تاقیگەی پانفیلیۆ لە زانکۆی هۆهێنهایم لە شتوتگارت لە ئەڵمانیا ئەم هەلە ناوازەیەی بەردەستکردووە بۆ هەر کەسێک کە ئارەزووی کارکردن دەکات لە گەل مێرووەکان و لە بواری بایۆلۆجی گەردی و بۆماوە.
واتا تۆ کە هەلگری دکتۆرای دەتوانی بۆ زیاترکردنی ئەزموونی خۆت داواکاری بۆ ئەم هەلە پێشکەشبەیت. گەر هەڵگری ماستەریشیت، ئەوا بە هەمانشێوە دەتوانی داواکاری پێشکەشبکەیت و دواتر لەم ڕێگەیەوە بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستدەهێنیت
تاقیگەی پانفیلیۆ کاری سەرەکی بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی چالاکبوون و دەربرینی جینەکان لە ئێمبریۆدا ئەمەش لە ڕێگەی کۆمەلێک تەکنیکی وەک سیکوێنسینگی ئاڕئێنئەی، ئارئێنئەی ئای و لەبەرگرتنەوەی گەردی. هەروەها بوارێکی تری بەهێزی ئەم تاقیگەیە بوونی تەکنیکی پێشکەوتووی وێنەگرتنی خانەیە لە ڕێگەی تەکنیکێکی تازەوە کە بە تەکنیکی ڕاستەوخۆی وێنەگرتنی خانە دەناسرێت. لە ڕێگەی ئەمەشەوە توانیویانە چەندەها دۆزینەوەی ناوازە بەدبهێنن لە بوارەکانی جینۆمیکی بەراوردکاری و کارلێکە ژینگەییەکان.
لەم پۆستەدا، توێژەر کار لەسەر دوو جۆری مێروو (قالۆچە) دەکات کە بریتین لە قالۆچە (ئەسپێی) ئارد و مێرووی میلکوید.
ئەم تاقیگەیە سەر بە پەپیمانگەی بایۆلۆجیە و پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەل هەموو زانکۆ و پەیمانگە و تاقیگەکانی دەوروبەری کە کار لە بواری مۆلیکیولەر و بۆماوە و پەرەسەندن و مێرووەکاندا دەکەن. زانکۆی هۆهێنهایمیش زانکۆیەکی توێژینەوەیە لە باشوری شتوتگارت. ئەم زانکۆیە تەرکیزێکی زۆری لە بوارەکانی زانستە سروشتیەکان، کشتوکال، هەمەچەشنی زیندەوەران و پاراستنیان، و کارلێکەکانی ڕووەک و مێرووەکان هەیە.
ئەم پۆستە وەک پۆستی کارکردن وایە و مووچەی تایبەت بە خۆی هەیە کە مووچەکە بە پێی یاساکانی ئەڵمانیا ئەژماردەکرێن و بۆ ماوەی سێ ساڵ دابیندەکرێ. سەرەڕای ئەمانەش، بیمەی تەندروستی و هەموو سودە کۆمەڵایەتیەکانی دیکە دەدرێ بە کەسی وەرگیراو.
پێشکەشکار پێویستە ئەم مەرجانەی تیادابێ
١. بوونی بڕوانامەی ماستەر لە بوارێکی پەیوەستدا
٢. توانستێکی ناوازە لە زمانی ئینگلیزیدا؛ زانینی ئەڵمانی چانست زیاتر دەکات بەڵام داواکراو نیە
٣. ئامادەیی بۆ کارکردن لە چوارچێوەی تیمێکدا و تامەزرۆیی بۆ ئەو بواری توێژینەوانەی تاقیگەکە کاری تیادا دەکات
٤. ئەو پێشکەشکارانەی کە خاوەنی دکتۆران پێویستە بە لایەنی کەم توێژینەوەیەکیان هەبێ کە تیایدا توێژەری یەکەمن
٥. باکگراوندێکی باش لە بواری بایۆلۆجی گەردی و زانستی گەشەسەندنی بۆماوە داواکراوە
٦، ئامادەیی بۆ وانەوتنەوە لە بەشەکەدا بۆ خوێندکارانی ماستەر و بەکالۆریۆس
٧ . بوونی ئەزموونی پێشتر لە کارکردن لەگەل مێرووەکان یانیش سکیڵی کۆمپیوتەری چانست زیاتر دەکەن
سەرەڕای ئەوەش، ڕاهێنانت پێدەکرێ لەسەر هەموو ئەو تەکنیکانەی کە داواکراون و ناوازەن بەم لابە
بۆ زانیاری زیاتر و پرسیار دەتوانن پەیوەندی بکەن بە پرۆفیسۆر دکتۆر کریستێن پانفیلیۆ لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە کە ناوبراو بەرپرسی ئەو تاقیگەیەیە کە ئەم پۆستەی بەردەستکردووە
k.pnafilio@uni-hohenheim.de
زانکۆی هۆهێنهایم داواکاری لە ڕێگەی سیستەمی تایبەت بەخۆیان قبوڵ دەکات. لە سەرەوە لینکی پۆرتالەکە بەردەستە. دوا وادە بۆ ناردنی داواکاری بریتیە ٢٦/٢/٢٠٢٥. پێویستە هەموو پێداویستیەکان بە یەک پیدیئێف بنێردرێن و ئەم شتانە لەخۆبگرن
١. وتارێک دەربارەی ئەو بوارانەی توێژینەوە کە لە چوارچێوەی ئەم پۆستە ئارەزوویان دەکەیت
٢. سیڤیەکی پرۆفیشنالی خۆت
٣. زانیاری پەیوەندیکردن بۆ دوو کەس کە وەک ریفرێنس و ریکۆمێندەر پالپشتیت بکەن
٤. هەموو ئەو بڕوانامانەی کە بەدەستتهێناون