دواوادە: ٢٢/٥/٢٠٢٥
بۆ ئەو خوێندکار و گەنجانەی کە حەز بە وەرگرتنی ئەزموونێکی جیاوازی کارکردن دەکەن لە ئەمریکا، ئەوا پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی بەژداری کۆمەڵایەتت ئەو دەرفەتە ناوازەیەیە کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێی. لە دوای بەژداری لەم پرۆگرامە، تۆ دەبیتە ئەندامی یەکێک لە چالاکترین تۆڕێ داهێنەرانی جیهان کە کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم سەدەیە لە ناو کۆمەڵگە جیاوازەکاندا
بە بەژداریکردن لەم پرۆگرامە، گەنجان لە نێوان تەمەنی ٢١-٢٧ ساڵ بۆ ماوەی ساڵێک ڕاهێنان و بەرچاوڕوونیان پێدەدرێ کە چۆن تۆڕی پەیوەندیەکانیان زانیاری بەکاربهێنن بۆ دروستکردنی پرۆژەی تایبەت بەخۆیان کە خزمەتی کۆمەڵگەی پێبکەن.
ئەم فیڵۆوشیپە ٣ ئاست لەخۆیدەگرێ:
١. تەتبیقاتێکی ٣ مانگی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: لە ڕێگەی ئەم ئاستەوە، پرۆگرامەکە بەژداربوان دەنێرێ بۆ چەندین ڕێکخراو و دامەزراوەی ئەمریکا تاوەکو بۆ ماوەی ٣ مانگ لەگەل ئەم دامەزراوانەدا ئینتەرنشیپ و تەتبیقات بکەن. لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا، هەر بەژداربوویەک سەرپەرشتیار و مێنتۆری خۆی بۆ دیاردەکرێ تاوەکو یارمەتی بدەن لە بەدیهێنانی پرۆژە تایبەتەکەی خۆی.
٢. ئەکادیمیای سەرکردایەتی و پەیوەندی مەدەنی: بەژداربوان مەنهەجی تایبەتیان پێدەدرێ لەسەر چۆنیەتی سەرکردایەتیکردن و مەنهەجەکە بەشێوەی ئۆنلاین ڕووبەڕوو و مێنتەر و ڕاهێنەری تایبەتەوە ڕووندەکرێتەوە
٣. پرۆژەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی: بە یاریدەی ئەو ڕێکخراوەی کە لە ئەمریکا کاری لەگەل کردوون و ئەو مێنتەرەی بۆی دیاریکراوە، بەژداربوو دیزاین و پلانی پرۆژەیەکی کۆمەڵایەتی دادەنێ تا دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی خۆیدا جێبەجێی بکات. ئەم پرۆژەیە ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی ئینتەرنشیپەی دەسپێدەکات
٤. ئاڵوگۆڕی پێچەوانە: لە کاتی جێىەجێکردنی پرۆژەکانیان، بەژداربوان چانسیان دەبێ کە مێنتۆرەکانیان و نوێنەرانی ئەو دامەزراوەی لە ئەمریکا کاریان بۆ کردووە بانگهێشتبکەن بۆ وڵاتەکانیان تاوەکو یارمەتیان بدەن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان.
بەژداریکردن لە پرۆگرام لەسەر بنەمای شایەن بوون و کارکردنە وەک سەرکردەیەکی گەنج لە بواری کۆمەڵگەی مەدەنی. جگە لەمانە، ئەم مەرجانەی خوارەوەش داواکراون
١. تەمەن: ٢١-٢٧ ساڵ
٢. مەرجە پێشکەشکار خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت و هەر لێرەش بژی و کاربکات
٣. لە کاتی داواکاری پێشکەشکردن، پێویستە پێشکەشکار خاوەنی دوو ساڵ ئەزموونی پیشەگەری یاخود خۆبەخشی بێت لە بواری کۆمەڵگە و کێشەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
٤. پێشکەشکار پێویستە دڵنیابێ لەوەی دەتوانی لە ساڵی ٢٠٢٦ بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ئەمریکا بمێنێتەوە و کاربکات
٥. بتوانێ ڤیزای ئەمریکە وەربگرێت
٦. ئامادەبێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی لە دوای پرۆگرام و دەسبکا بە جێبەجێکردنی پرۆژە تایبەتەکەی لە بواری کۆمەڵگە
٧. توانستی زمانی ئینگلیزی لە قسەکردن و نووسیندا پێویستە لە ئاستێکی باڵادا بێت. ئەو کەسانەی دەگەنە نیوەی کۆتایی پرۆسەکە، داوایان لێدەکرێ کە تێستی زمانی دوۆلینگۆ ئەنجامبدەن. هەروەها ئەو کەسانەی هەڵدەبژێردرێن بۆ پرۆگرام مەرجە توانای کەمیونیکەیشنیان لە ئاستێکی باڵادا بێ و بتوانن لەو بابەتانەشی کە ئاشنانین پێی قسەبکەن. هەروەدا دەبێ بتوانن لە بیرۆکە گشتیەکانی نووسینی کۆنکریت و ئەبستراکت تێبگەن و بە ئاسانی مامەڵە لەگەل قسەکەری ئەمریکی بکەن.
ئەم کەسانەی خوارەوە ناتوانن داواکاری پێشکەشبکەن
١. خاوەن پاسپۆرتی ئەمریکی
٢. فێرخوازی ماستەر و دکتۆرا لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە
٣. ئەو کەسانەی کە لەدەرەوەی وڵاتانی خۆیان دەژین جگە لەوانەی کە بە ڕەسمی بە پەنابەر دەناسرێن و لە وڵاتانی دیکە کار لەسەر کۆمەڵگەکانی خۆیان دەکەن
٤. ئەو کەسانەی پێشتر بەژداری پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی دیکەی ئەمریکایان کردووە و مەرجی مانەوەی دووساڵی وڵاتی خۆیان تەواونەکردووە لە دوای پرۆگرام
٥. ئەو کەسانەی لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوو داواکاریان پێشکەشکردووە بۆ ئیقامەی دائیمی ئەمریکا – فۆرمی یانسیپی ئەمریکا
سودە داراییەکانی پرۆگرام
١. تێچووی ڤیزای جۆری جەی
٢. تکتی فڕۆکەی هەردوو سەر
٣. بڕە پارەیەکی مانگانە بۆ خەرجی کرێ، خواردن و ژیان لە ئەمریکا
٤. بیمەی تەندروستی و ڕووداو
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی مەرجەکان و پرسیاری باو سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن یاخود لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە پەیوەندی بە ڕێکخەرانی پرۆگرامەوە بکەن