Saturday, June 14, 2025
سەرەکScholarshipsپرۆگرامی زەمالەی ساحێل، مێنا، و قۆچی ئەفریقا

پرۆگرامی زەمالەی ساحێل، مێنا، و قۆچی ئەفریقا

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

گەر کەسێکی ئارەزوومەندی بەردەوامی بە خوێندنی ماستەر بدەیت لە بواری ئاودا، ئەوا ئەم زەمالەیە بۆتۆیە. پرۆگرامەکە لە لایان وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا فەند دەکرێ و ئامانجی پتەوکردن و بەهێزکردنی تواناکانی پیشەگەرانی بواری ئاوە لەو ناوچانەی کە مەترسی کەمبوونەوەی ئاو و وشکەساڵیان لەسەرە، لەوانەش عێراق. جیاوازی ئەم زەمالەیە لەوەدایە کە کەسی وەرگیراو دەتوانێ لە وڵاتی خۆی، واتا بەشێوەی سپلیت ساید، کار لەسەر پرۆژەی ماستەرەکەی بکات.

لە چوارچێوەی ئەم پرۆگرامە ژمارەیەک زەمالە و فول فەند و نیمچە فەند دابینکراوە. ئەو کەسانەی زەمالەی فوولیان بۆ دەردەچی، خەرجی خوێندنی کاملیان لە بواری ئاو و پەرەپێدانی بەردەوامدا بۆ دەکرێ ئەو خەرجیانەی کە زەمالەکە دەیانگرێتەوە بریتین لە

١. پارەی خوێندن

٢. بیمە

٣. تێچووی گەشتی فڕۆکە

٤. بڕە پارەیەکی مانگانە کە بریتیە لە ١٢٢٠ یۆرۆی مانگانە بۆ خەرجی ژیان و شوێنی مانەوە

خوێندکارانی وەرگیراو پێویستە بەژداری لەو سیمینار و ئیڤێنتانە بکەن کە پرۆگرامەکە دایدەنێ. ئەمەش بە ئامانجی زیاتر بەهێزکردنی تواناکانی ناوچەکە و دروستکردنی تۆڕی فراوان لە بواری پاراستنی ئاو

١. وەرگیران لە پرۆگرامی ماستەری ئاو پەرەپێدای بەردەوام

٢. ژیانکردن و کارکردن لە عێراق

٣. ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی پرۆژەی توێژینەوەی ماستەرەکانیان لە وڵاتی خۆیان لە چوارچێوەی ئەو پرۆژانەی کە پرۆگرامەکە دیاریکردووە بۆ عێراق

٤. بەژداریکردنی چالاک و پێشکەشکردن و ڕێکخستنی سیمینار و ئیڤێنتەکانی پرۆگرام

٥. ڕەزامەندی لەسەر گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت دوای تەواوبوونی پرۆگرام

٦. پاڵپشتی شوێنی کار: بە شێوەی نامەیەک یان دوو نامەی ریکەمێندەیشن کە پێوویستە ئەپلۆدبکرێن لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری.

تێبیننی: پێویستە پشگیریەکان لە لایان کەسانی شوێنی کاری ئێستات بنووسرێن جەند مەرجێک لەخۆبگرن، وەک ئەوەی نامەکە لەسەر تێمپلەیتی رەسمی دامەزراوەکەت نوسرابێ؛ ئیمزاکرابێ و بەرواری لەسەربێ؛ ئەم شتانەی خوارەوە ڕوونبکاتەوە

چۆن ئەو زانست و کارامەییانەی بەژداربوو وەریاندەگرێ دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی ئەدا و چالاکیەکانی دامەزراوەکەت

دووپاتکردنەوەی گەڕانەوەی بەژداربوو بۆ دامەزراوەکە لە دوای تەواوبوونی ماستەرەکەی

دیاریکردنی ئەو پرۆژانەی ناو زەمالەکە کە لە ئێستادا دامەزراوەکە کاریان لەسەر دەکات

تەنها ئەو نامانەی کە هەموو ئەو مەرجانەی سەرەوەیان تێدایە دەچنە پێشىڕکێ بۆ وەرگرتنی زەمالەکە

مەرجی دیکە

١. ئەولەویەت دەدرێ بە پێشکەشکارانی مێینە

٢. پێویستە پێشکەشکار وەڵامی ٥ پرسیار بداتەوە کە هاندەری چیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری

٣. باکگراوندی ئەکادیمی بەهێز

٤. بوونی تێستی زمان تا کاتی تەواوبوونی وادەی پێشکەشکردن

٥. ئەولەویەت بۆ ئەو کەسانەیە کە ئەزموونی کاریان لە بوارەدا هەبێ

٦. بۆ دانیشتوانی عێراق پێویستە پێشکەشکار تەقدیمی پرۆگرامی ماستەری کۆرسوۆرک بکات نەوەک توێژینەوە

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

شێوازی پێشکەشکردن

پێویستە ناکات بە فۆرمی جیاواز تەقدیمی ئەم زەمالەیە بکەی. گەر تۆ خەڵکی عێراقیت مەرجەکانی وەرگرتن دەتگرێتەوە، ئەوا ڕاستەوخۆ شمولی وەرگیران لە زەمالەکە دەکەیە لە دوای پێشکەشکردنی داواکاری و وەرگیران لە پرۆگرامی ماستەرەکە.

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان