هەموو خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە سەرانسەری جیهانەوە مافی ئەوەیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ سکۆلەرشیپی پرۆگرامی هاوکاری تەکنیکی مالیزیا، خوێندکاران دەتوانن بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی مالیزیا بەدەستبهێنن. سکۆلەرشیپی حکومەتی مالیزیا ٢٠٢٥ سکۆلەرشیپێکی تەواو فەندکراوە. پێشکەشکردن بۆ خولی ئەکادیمی ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە ئێستادا کراوەیە
کۆمەڵێکی بەرفراوان لە بوارە ئەکادیمییە لە ژێر سکۆلەرشیپەکەدا بەردەستن بۆ خوێندنی ماستەر. سکۆلەرشیپەکە سەرجەم خەرجییەکانی خوێندن دەگرێتەوە. بۆ پێشکەشکردنی ئەم سکۆلەرشیپە هیچ پارەیەکی پێشکەشکردن نییە
سوودە داراییەکان
وردەکاری خەرجییە سپۆنسەرکراوەکان لە خوارەوە هاتووە
کرێی خوێندنی تەواو
دەرماڵەکانی تر بە بڕی ٣٥٠٠ ڕینگاتی مالیزی لە مانگێکدا بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە
تێچووی دەرماڵەی ژیان
کرێی ڤیزە
دەرماڵەی گەشتکردن
دەرماڵەی کتێب
دەرماڵەی ئامرازەکان
دەرماڵەی کرێی خانوو
دەرماڵەی جێگیرکردن
دەرماڵەی تێز
دەرماڵەی ڕاهێنانی پراکتیکی
دەرماڵەی کۆتایی خوێندن
داواکاری پزیشکی
بلیتی فڕۆکەوانی یەکجارەکی گەڕانەوەی پلەی ئابووری لە نزیکترین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خوێندکار لە مالیزیا و گەڕانەوە بۆ وڵاتی زێدی خوێندکار
شێوازی پارەدان: بەشداربووان دەرماڵە و یارمەتییەکانی تر وەک لە سەرەوە باسمان کرد لە بەشی سکۆلەرشیپ، وەزارەتی خوێندنی باڵای مالیزیا لە ڕێگەی حسابی پاشەکەوتی تاکەکەسی خۆیانەوە وەردەگرن. ئامۆژگاری خوێندکاران دەکرێت کە ئەکاونتی بانکی ئیسلامی مالیزیا بەرهاد بکەنەوە
نزیکەی هەموو بوارە ئەکادیمییەکان ( بەدەر لە هەندێک بواری پزیشکی ) بۆ ماستەر لە سکۆلەرشیپی حکومەتی مالیزیا بەردەستن
زانست و تەکنەلۆژیا و ئەندازیاری
(پەرستاری، پزیشکی، دەرمانسازی کلینیکی ناگرێتەوە)
ئابووری و دارایی و بەڕێوەبردن و بانکی
زانستی کۆمەڵایەتی و زانستە مرۆییەکان
تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی
پەیوەندی نێودەوڵەتی و زانستی سیاسی
خوێندن و فێرکردن
کشتوکاڵ و کشتوکاڵی ئاوی
ئەم بەڵگەنامانە پێویستە لەکاتی پێشکەشکردنی ئۆنلاین بۆ سکۆلەرشیپی حکومەتی مالیزیا
فۆڕمی داواکاری
کۆپییەکی پاسپۆرت (لانی کەمی ڕەوایەتی پاسپۆرتی ٦ مانگ)؛
کۆپییەکی بڕوانامە ( تصدیق کراو)
کۆپییەک لە بڕوانامەی نمرە و وانەکان کە تێیدا ئاماژە بە سیستمی نمرەدانانی زانکۆکە کرابێت
کۆپییەکی بڕوانامەدار لە تاقیکردنەوەکانی توانای زمانی ئینگلیزی
(TOEFL یان IELTS)
نامەی پێشنیار لە دوو (٢) کەسی ئەکادیمی
فۆڕمی پشتگیری
نامەی ئۆفەری وەرگرتن لە زانکۆکانی مالیزیاوە (ئەگەر پێویست بێت)
(CV)
فۆڕمی پشکنینی پزیشکی
پێوەرەکانی شایستەیی
داواکاران دەبێت ئەم پێوەرانەی خوارەوە بەدی بهێنن بۆ ئەوەی داوای سکۆلەرشیپی حکومەتی مالیزیا بکەن
لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت
بۆ پرۆگرامی ماستەر، داواکاران پێویستە کەمترین پلەی (سی جی پی ئەی ٣.٥) بەدەست هێنابێت لە خوێندنی بەکەلۆریۆس
بەڵگەی توانستی زمانی ئینگلیزی
ئایەلس ٦ ، تۆفڵ (وەرەقی ٥٠٠) و (ئینتەرنێت ٧٠)
هەروەها ئەو داواکارانەی کە پشگیری خوێندنیان هەیە بە زمانی ئینگلیزی، دەتوانرێت وەربگیرێن (بەڵگە پێویستە)
داواکاری تەنها بۆ ئەو کاندیدانە کراوە دەبێت کە نامەی ئۆفەریان لە زانکۆکانی مالیزیا وەرگرتووە بەڵام هێشتا دەستیان بە خوێندن نەکردووە یان ئەوانەی ناویان تۆمارکردووە بۆ ماوەیەک کە زیاتر نەبێت لە وەرزێک بۆ بڕوانامەی ماستەر
دوا وادەی پێشکەشکردن
دوا بەروار بۆ داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی پرۆگرامی هاوکاری تەکنیکی مالیزیا 2025-26 بۆ کاندیدە نێودەوڵەتییەکان 13ی حوزەیرانی 2025ە
بۆ پێشکەش کردن قبوڵی زانکۆ پێویستە کە قورس نیە، تکایە دوای ئەوەی زانکۆیەک دەدۆزیتەوە (لیستی زانکۆکان لە خوارەوە دانراوە ) و قبوڵی لێوەردەگریت لە لینکی خوارەوە ( لینکی فەرمی پڕۆگرام ) فۆرمی سکۆڵەرشیپ پڕبکەرەوە.