لە یادی ٩٠ ساڵەی دامەزراندنی خۆیدا، بریتیش کاونسڵ هەلێکی فیڵۆوشیپی ناوازە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا بەردەستدەکات. ماوەی فیڵۆوشیپەکە ١٢ مانگە و لە زانکۆی ئیدنبرە بەڕێوەدەچێ. بەژداربوان ماوەی ١٠ مانگ لە زانکۆکە بەسەردەبەن و سەرقاڵی توێژینەوە دەبن. دوو مانگی کۆتایش دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و بە هاوکاری بریتیش کاونسڵ لەو ماوەیەدا کاردەکەن
فیڵۆوشیپەکە لە مانگی ١ ی ٢٠٢٦ دەسپێدەکات. پێشکەشکار پێویست ناکات هیچ بڕە پارەیەک بدات و لە بەرامبەر پێشکەشکردنی داواکاری. لە ئەگەری وەریگیرانیشدا، ئەوا بریتیش کاونسڵ هەموو مەسرەفێکی بەژداربوو لەئەستۆدەگرێت.
پرۆگرامەکە لە پەیمانگەی توێژینەوە مرۆییە پێشکەوتووەکان لە زانکۆی ئیدنبرە بەرێوە دەچێت.
وردەکاری پرۆگرام
وڵاتی خانەخوێ: شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا
شوێن: زانکۆی ئیدنبرە
ماوە: ١٢ مانگ
بەرواری دەسپێک: مانگی ١ی ٢٠٢٦
سودەکان: فوول فەند
دواوادە: ٢٨/٧/٢٠٢٥
سودە داراییەکانی پرۆگرام
پرۆگرامەکە ئەم شتانە لەخۆدەگرێ
١. تێچووی هاتووچۆ
٢. بڕی ٢٥٠٠ پاوەند بۆ هەر مانگێک
٣. چوونە ژوورەوە بۆ کتێبخانەی زانکۆ
٤. شوێنی ئۆفیس
٥. خواردنی نیوەڕۆیانی توێژەر
٦. تێچووی سەردانیکردن بۆ ئۆفیی بریتیش کاونسڵ
١. هونەر و کەلتور
٢. پەروەردە
٣. ئینگلیزی
٤. پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
٥. سۆفت پاوەر
٦. پەرەپێدانی نێودەوڵەتی
٧. بنیاتنانی ئاشتی
٨. پەیوەندیە کەلتوریەکان
٩. دیپلۆماسی کەلتوری
١. مەرجە پێشکەشکار خەڵکی عێراق
٢. لە کاتی پێشکەشکردن، بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرتبێ و ماوەی وەرگرتنی دکتۆراکەی لە ٧ ساڵ زیاتر نەبێ – واتا دەرچووی ساڵانی ٢٠١٨-٢٠٢٥ بێ
* دکتۆرای ساڵانی پێش ٢٠١٨ قبوڵکراو دەبێ گەر بۆ ماوەیەکی زۆر کاری نەکردبێ لە بوارەکەیدا
* گەر تاوەکو ئێستا بڕوانامەی دکتۆرات وەرنەگرتووە، پێشکەشکار دەبێ بتوانێ بیسەلمێنی کە هەموو تاقیکردنەوەکانی بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە و ڕاستکردنەوەکانی تێزی دکتۆرای تەواوکردووە
٣. نابێ دامەزراوی هەمیشەیی بێ لە زانکۆیەک- ئەوانەی وەک وانەبێژ کاردەکەن و بەشێوەی گرێبەستن دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن
٤. نابێ پێشتر بەژداری ئەم پرۆگرامەی کردبێ
ئەم بەڵگەنامەنی خوارەوە پێویستن بۆ پێشکەشکردن
١. فۆرمی داواکاری پرۆگرام
٢. سیڤی
٣. پرۆپۆزاڵی توێژینەوە
٤. کەڤەر لێتەر
٥. بە لایەنی کەمەوە دوو ریفرێنس لێتەر