دواوادە: ٣٠/٦/٢٠٢٥
بۆ گەنجان و سەرکردەکانی کۆمەڵگە، ئەم پایزە هەلێکی ناوازە لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا چاوەڕێتە. لە بەرواری ١ بۆ ٣ ی ١٠ ی ٢٠٢٥، لوتکەی خەڵاتی سەرکردایەتی بەڕێوەدەچێ و بۆ ماوەی ٣ رۆژ سەرکردە گەنجەکان لە سەرانسەری جیهانەوە کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ چەندین کێشەی هەستیار
گرنگ نیە باکگرواندی پیشەییت لە هەر بوارێکدا بێت. لەسەر تەختەی ئەم ئیڤێنتە ناوازەیە خۆت زیاتر بناسێنە و تۆڕی پەیوەندیەکانی خۆت لەسەر ئاستی جیهانی بەهێزبکە. ئەم پرۆگرامە لە لایان گۆڤاری سەرکردە هەڵکەوتووەکان فەند دەکرێ و دواوادە بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە ٣٠/٦/٢٠٢٥
سودە داراییەکانی پرۆگرام
ئەو کەسانەی فول فەند دەکرێن، ئەم خەرجیانە دەیانگرێتەوە کە پرۆگرام لە ئەستۆیدەگرێ
١. تکتی فڕۆکەی هاتن و چوون بۆ نیویۆرک
٢. دەعوەتنامەی فەرمی
٣. چوونە ژوورەوە بۆ مەراسیمی پێدانی خەلات
٤. ژەمەکان بۆ سێ رۆژی پرۆگرام
٥. کەلوپەل و ئامرازەکانی تایبەت بە پرۆگرام
٦. هەلی قسەکردن لە پانێڵ و ئیڤێنتەکانی پرۆگرام
٧. بڕوانامە
٨. خەڵاتی جیهانی سەرکردایەتی
٩. خەرجیەکانی تر
جۆری ڤیزە
هەموو ئەندامە هەڵبژێردراوەکان دەبێ تەقدیمی ڤیزای جۆری بی ١ و بی ٢ بکەن بە بکارهێنانی دەعوەتنامەی فەرمی پرۆگرام. ئەمەش چانسی وەرگرتنت زیاتر دەکات بە ڕێژەی ٪٩٩
١. هەموو کەسێک دەتوانێت داواکاری پێشکەشبکات، بێ مەرجی ڕەگەزنامە و ئیش
٢. تەمەن پێویستە لە نێوان ١٦-٤٥ ساڵ بێت
٣. خوێندکار دەتوانێ داواکاری بکات
٤. پیشەگەران و خاوەن بزنسەکان
٥. کارمەندە کۆمەڵایەتیەکان و چالاکوانانی بواری گەنجان
٦. کارمەندانی تەندروستی و یاسادانەران
٧. ڕاهێنەران و مامۆستایانی زانکۆ
٨. یاساناس و بالیۆزەکان
٩. کەسانی خۆبەخش کە دەیانەوێ لێهاتوویەکانیان لە بواری سەرکردایەتی فراوان بکەن
بەژداریکردن لە پرۆگرام لە ڕووی خەرجیەوە بە چەند جۆرێک دەکرێ
١. بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ سکۆلارشیپ وەربگرن یان بەشێک لە پارەکەیان بۆ سەرفبکرێ، پێویستە بۆ پڕکردنەوەی داواکاری بڕی ٢٠ دۆلار بدەن
٢. بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ تەنها دەعوەتنامەی فەرمی داوابکەن و پەلەی وەرگرتنی فیزەیانە، دەتوانن ئەو کارە بکەن بە بڕی $١٤٩. دوای وەرگرتنی ڤیزە دەتوانن تەقدیمی کاتیگۆری فوول فەند یانیش نیوە فەند بکەن
٣. جۆری داخلبوونی راستەوخۆ: ئەم بژاردەیە ڕێگەی چوونەژوورەوەت دەدا بۆ ئیڤێنتەکە بەڵام هەندێ شتی وەک شوێنی مانەوە لەخۆناگرێ و تێچوویەکەی $٥١٥ ە