Sunday, July 6, 2025
سەرەکEvents١٤٥ زەمالەی فوول فەندی دکتۆرا لە زانکۆی مێسینا لە ئیتاڵیا

١٤٥ زەمالەی فوول فەندی دکتۆرا لە زانکۆی مێسینا لە ئیتاڵیا

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

لە ٤١ ەکەمین گەڕی بڕوانامەی دکتۆرا، زانکۆی مێسینا لە ئیتاڵیا ١٤٥ زەمالەی فوول فەند بۆ خوێندنی دکتۆرا بەردەست دەکات کە هەلێکی ناوازەیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی. ئەم ١٤٥ پرۆگرامە، چەندەها بواری جیاواز و هەنووکەیی لەخۆدەگرێ، لەوانەش فیزیای کوانتەم، سایکۆلۆجی هەڵسوکەوتەکان، بوارە پزیشکیەکان و هەتادوایی. ئەمە چانسێکی ناوازەیە بۆ بەدەستهێنانی دکتۆرا لە ئیتاڵیا بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەکی خوێندن بدەیت و لە گەڵیشیدا بۆ ماوەی ٣ ساڵ خەرجی مانەوە وەردەگری

تایبەتمەندیەکانی زانکۆی مێسینا

چڕوپڕی بەرزی توێژینەوە – زۆربەی لابەکانی لە لایان یەکێتی ئەوروپاوە فەنددەکرێن لە بوارەکانی بایۆتەکنەلۆجی، ژیری دەسکرد

بارودۆخی ژیانی گونجاو – ژیان لە مێسینا بە بەراورد بە شارە باکوریەکانی ئیتاڵیا ٪٣٠ هەرزانترە

کەشوهەوای نێوەندی – زستانی مامناوەند، خواردنی دەریایی فرێش، وە چەندەها کەنار دەریای جوان

ژینگەیەکی نێودەوڵەتی – ٪٢٥ ی خوێندکارانی ئێستای زانکۆکە ئیتاڵی نین وە هەموو پرۆگرامەکانی کە لە خوارەوە باسکراون بە زمانی ئینگلیزین

زەمالەکە چی لەخۆدەگرێت

١. خەرجی ژیان کە بڕەکەی بریتیە لە ١٦،٣٥٠ یۆرۆی ساڵانە

٢. بەخشین لە کرێی خوێندن

٣. خەرجی زیادە تا بڕی ٪٥٠ ی خەرجی ژیان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لە دەرەوەی ئیتاڵیا بۆ ماوەی ١٨ مانگ

٤. بودجەی تایبەت بە توێژینەوە: کە دەچیتە بری جەرجیەکانی تاقیگە، کۆنفرانس، وە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە

٥. سودە کۆمەڵایەتیەکان: خزمەتگوزاری تەندروستی، داشکاندن، داخلی زانکۆ بە کرێی هەرزان

١. مەرجی بڕوانامە: مەرجە پێشکەشکار خاوەنی بڕوانامەی ماستەر یان هاوتاکانی بێ؛ خوێندکارانی کۆتا ساڵی ماستەر قبوڵدەکرێن بە مەرجێک بەر لە ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ تەخەروج بکەن

٢. توانستی زمان – ئاستی زمانی ئینگلیزی پێویستە لە ئاستێکی باڵادابن بۆ زۆربەی پرۆگرامەکان. هەندێک پرۆگرام ڕەنگە داوای بڕوانامەی زمانی ئیتاڵیش بکەن

٣. مەرجی تەمەن بوونی نیە و خەڵکی هەموو وڵاتان دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن

٤. هەڵبژاردن لەسەر بنەمای توانا و لێهاتویی دەبێ – توانستی ئەکادیمی، نووسینی پێشنیاری توێژینەوە، وە چاوپێکەوتنێکی ئۆنلاین و شەفەوی لە ڕێگەی مایکرۆسۆفت تیمس

چەند ڕێنماییەک بۆ بەهێزکردنی داواکاریەکەت

سەرەتا بە دوای پرۆفایلی سەرپەرشتیارکەرێک بگەڕێ و ئەو پرۆپۆزاڵەی دەینووسی بە بە پێی بواری کاری ئەو کەسە بێ

هەر زوو ئەو کەسانە دیاری بکە کە ریکۆمێندەیشن لێتەرت بۆ دەنووسن. ریکۆمێندەیشنی بەهێز ڕەنگە خاڵت بۆ زیاتر بکات

بە باشی ڕاهێنان لەسەر پێشکەشکردنی پرۆپۆزالەکەت بکە لە کاتی چاوپێکەوتن

تیشک بخە سەر ئەزموونی نێودەوڵەتی خۆت لە بواری توێژینەوە و گەڕان

ژیانکردن لە مێسینا وەک خوێندکارێکی دکتۆرا

کرێ بۆ ژوورێکی تاکە کەسی لە نزیک زانکۆ بریتیە لە ٣٠٠ یۆرۆی مانگانە

کرێی هاتووچۆ بریتیە لە ٢٢ یۆرۆ بۆ هەر مانگێک بۆ بەکارهێنانی پاس و ترام

رۆژانە گەشتی ناوازە بەردەستن بۆ شوێنەکانی دەوروبەری مێسینا

زۆربەی خوێندکاران لە دووری ١٥ خولەک لە تاقیگەکانیان دەژین بەمەش سترێسی هاتووچۆ کەمە

پرسیارە باوەکان

١. ئایا سکۆلارشیپەکە ساڵانە تازە دەبێتەوە؟

وەڵام: بەڵێ. ساڵانە فەندینگ تازە دەکرێتەوە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندن بۆ خوێندکارەکە

٢. ئایا دەتوانم بە پارت تایم کار بکەم؟

وەڵام: هەندێ کاری وەک یاریدەدەری مامۆستا و یاریدەدەری توێژینەوە بەردەستن بەڵام پێویستی بە ڕەزامەندی سەرپەرشتیار هەیە. کارکردنی دەرەکی ڕێگەپێنەدراوە

٣. ئایا پێویستیم بە چ جۆرێکی ڤیزای ئیتاڵی هەیە؟

خوێندکارانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پیویستە تەقدیمی ڤیزای جۆری دی بکەن لە دوای وەرگرتنی قبوڵی خوێندن کە زۆرجار لە مانگی ٩ ڕادەگەیەنرێ

بوارەکان

پرۆگرامژمارەی کورسیزەمالە*
Advanced Catalytic Processes for Renewable Energy99
Bioengineering Applied to Medical Sciences88
Applied Biology & Experimental Medicine1010
Economics, Management & Statistics99
Physics1212
Engineering1414
Mathematics & Computational Sciences88
Psychology66
Chemical Sciences1212
Cognitive Sciences66
Public Administration Sciences88
Legal Sciences1010
Political Sciences88
Humanistic Sciences77
Veterinary, Biotechnological & Agricultural Sciences99
Translational Molecular Medicine & Surgery99

تایمڵاین

بەروارمایڵستۆن
١٢/٦/٢٠٢٥ڕاگەیاندنی زەمالە
١٣/٦/٢٠٢٥واڵاکردنی دەرگای پێشکەشکردن
١٢/٧/٢٠٢٥دواوادە
لە ١٩/٧/٢٠٢٥دیاریکردنی وادەی چاوپێکەوتن
٢٢/٧ بۆ ٧/٨/٢٠٢٥تاقیکردنەوەی شەفەوی
تاوەکو ٢٩/٨/٢٠٢٥کۆتا دیاریکردنی ئاست
٢ بۆ ١٥/٩/٢٠٢٥ماوەی تۆمارکردن
١/١١/٢٠٢٥دەسپێکی کۆرسەکان

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

١. پێویستە ئەکاونتێکی ئێسێ٣ دروستبکەی. بۆ داخڵبوون بۆ ئەکاونتەکەش پێویستە سەرەتا یوزەر لە ڕیگەی ئەم لینکەوە دروستبکەی

دوای دروستکردنی یوزەر، ئینجا سەردانی لینکی ئێسێ٣ بکە

٢. بەڵگەنامەکان ئەپلۆد بکە: وەک سیڤی، بڕوانامەی نمرە، ئەبستراکتی تێزی ماستەر، پۆرپۆزاڵی توێژینەوە بۆ دکتۆرا، پاسپۆرت، وە هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە

٣. پێویستە بڕی ٥٠ یۆرۆ بدەی بۆ تەقدیمکردن

٤. هەلىژاردنی پرۆگرامی دکتۆراکەت: دەتوانی داواکاری پێشکەشبکەی بۆ زیاد لە پرۆگرامێک و بە پێی ئارەزووی خۆت پرۆگرامەکان ڕیزبەندی بکە

٥. داواکاریەکەت بەر لە ١٢/٧/٢٠٢٥ پێشکەشبکە

لە دوای ئەوە ئیمەێلێکی پشراستکردنەوەت بەدەست دەگات، تکایە ئەم ئیمەیڵە لای خۆت بپارێزە

زانیاری پەیوەندی و لینکە فەرمیەکان

Email: dottorati@unime.it

Phone: +39 090 676 87 16 / 8502 / 8286 / 8281 / 8277

PhD Call 41st Cycle with Attachments

VIDEOCONFERENCE request

Declaration form (Executive PhD)

PhD high apprenticeship position application form

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان