بواری پەرستاری لە وڵاتی نەمسا یەکێکە لەو بوارانەی کە دەرفەتی گەورە دەڕەخسێنێ بۆ دەرچوانی بەشی پەرستاری و ئەوانی کە بڕوانامەی باڵایان هەیە لەو بوارەدا. هەر بۆیە، باڵیۆزخانەی نەمسا لە بەغداد، وێبینارێک ساز دەکات بۆ بەرێز جێرهارد شالەر، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بایسۆندەرس کە لە بواری دۆزینەوەی دەستی کار کاردەکەن.
ناونیشانی وێبینارەکە بریتیە لە “کارکردن لە سێکتەری پەرستاری و زمانی ئەڵمانی بۆ سێکتەری پەرستاری” کە بەشێکە لە زنجیرە وێبیناری ژیان و کارکردن لە نەمسا و تایبەتە بە کەسانی پیشەگەر کە دەیانەوێ لەو وڵاتە بژین و کاربکەن
لەم وێبینارەدا کە بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێ، بەرێز شالەر تیشکدەخاتە سەر پرۆسەی پڕکردنەوەی داواکاری بۆ کارکردن لە نەمسا، کە بە پرۆسەی کارتی سور-سپی-سور دەناسرێ. هەروەها، ئەوەش ڕووندەکاتەوە کە دەبێ لەکوێ داواکاری پێشکەشبکەی و چۆن هەموو داواکاریە پێویستەکان ئامادە بکەی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کارکردن لە نەمسا
وێبینارەکە هەروەها دوو بەشی تایبەت دەکرێ بە قسەکردن لەسەر چۆنیەتی فێربوونی زمانی ئەڵمانی بە خۆڕایی، کە زمانی فەرمی وڵاتی نەمسایە. بەرێز ئیسەر ئەکبابا باس لە پرۆگرامێکی تایبەتی فێربوونی زمانەکە دەکات بە ئۆنلاین کە لەسەر پۆرتالی سپغاچپۆرتال بەردەستە. پاشان بەرێز سوزان هارتمان باس لە بژاردە بەردەستەکانی کۆرسەکە دەکات لە هەمان پۆرتال.
شایەنی باس، ئەم وێبینارە بە خۆڕاییە و لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەکرێ. بۆ بەژداریکردن، پێویست ناکا هیچ بڕە پارەیەک بدەی. لە خوارەوە زانیاری لەسەر رۆژی ئیڤێنتەکە و لینکی پرۆگرامەکە دانراوە
کات: ١٦/٧/٢٠٢٥ کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ
شوێن: ئۆنلاین، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی زووم
بۆ دەسکەوتنی لینکی میتینگەکە، سەرەتا لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە خۆت تۆمار بکە
زمان: ئینگلیزی