Thursday, October 23, 2025
سەرەکScholarshipsسکۆلارشیپی زانکۆی مێڵبۆرن ٢٠٢٦ لە ئوسترالیا | فول فەند

سکۆلارشیپی زانکۆی مێڵبۆرن ٢٠٢٦ لە ئوسترالیا | فول فەند

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

ئەگەر ئارەزووی خوێندن دەکەی لە یەکێک لە زانکۆ هەرە ئاست بەرزەکانی ئوسترالیا لەسەر سکۆلارشیپێکی فول فەند، ئەوا ئەم بابەتە بۆ تۆیە. لێرەدا هەوڵدەدەین هەموو زانیاریەکانی تایبەت بە وەرگرتنی قبوڵ و زەمالەی فول فەندی زانکۆی مێلبۆرن ڕوونبکەینەوە بۆتان

سکۆلارشیپی زانکۆی مێڵبۆرن ٢٠٢٦-٢٠٢٧ بریتین لە کۆمەڵێک زەمالەی فول فەند تایبەت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە ئوسترالیا. ئەم سکۆلارشیپانە تایبەتن بە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و هەموو تێچووەکانی وەک پارەی خوێندن، پارەی گەشت، خەرجی ژیان بە بڕی ٣٨،٥٠٠$ ساڵانە و تێچووی ئەکادیمی لەخۆدەگرن

ئەم سکۆلارشیپانە تایبەتن بەو کەسانەی کە خاوەن ریکۆردی ئەکادیمی بەرزن و دەسکەوتی باشیان لە بواری خۆیاندا بەدەستهێناوە. جگە لەخوێندنی ماستەر یان دکتۆرا، لە ماوەی پرۆگرامەکە زانکۆ خۆی چەندین هەلی ئینتەرنشیپ و ڕاهێنانت بۆ دەرەخسێنێت کە گەرەنتی دەوڵەمەندکردنی سیڤیەکەت دەکەن تا کاتی دەرچوونت

پوختەی سکۆلارشیپ

ئاستی خوێندن: ماستەر و دکتۆرا

دامەزراوە: زانکۆی مێڵبۆرن

شوێنی خوێندن: ئوسترالیا

بوارەکانی خوێندن: تکایە سەردانی پەڕەی تایبەت بە کۆرسەکانی ماستەر و دکتۆرا بکە بۆ بینینی پرۆگرامەکان

ماوەی پرۆگرام: ٢ ساڵ بۆ خوێندکارانی ماستەر بە ریسێرچ و تاوەکو ٣ ساڵ و نیو بۆ خوێندکارانی دکتۆرا

دواوادە: لە کاتی تەقیدمکردن بۆ هەر کامێک لە پرۆگرامەکانی خوێندن بە پێی دواوادەی ئەو پرۆگرامە، ئەوا ڕاستەوخۆ ناوت دەچێتە ناو لیستی پێشکەشکارانی سکۆلارشیپەکە

سودەکانی زەمالە

١. تێچووی خوێندن تاوەکو دوو ساڵ بۆ خوێندکارانی ماستەر و تاوەکو ٤ ساڵ بۆ خوێندکارانی دکتۆرا

٢. تێچووی خەرجی ژیان بە بڕی ٣٨،٥٠٠$ ساڵانە تاوەکو دوو ساڵ بۆ خوێندکارانی ماستەر و تاوەکو ٣ ساڵ و نیو بۆ خوێندکارانی دکتۆرا. ئەم بڕە پارەیە تا سنورێکی دیاریکراو بۆ حالەتی نەخۆشی، مۆڵەتی دایکایەتی باوکایەتی هەر دەدرێ بە کاندیدی وەرگیراو

٣. گرانتێکی ٣٠٠٠$ بۆ ئەو کەسانەی کە لەدەرەوەی ئوسترالیاوە لە سکۆلارشیپەکە وەردەگیرێن

٤. پاکێجێکی یەک کەسی لە پرۆگرامی بیمەی تەندروستی تایبەت بە خوێندکارانی بیانی کە بە ڤیزای خوێندن لە ئوسترالیا دەخوێنن

بۆ وەرگیران لەم سکۆلارشیپە، پێشکەشکار پێویستە هەموو ئەم مەرجانەی خوارەوەی تیادابێ

١. ئاستێکی باڵا لە زمانی ئینگلیزیدا؛ ئەگەر خوێندنی دواهەمینت بە زمانی ئینگلیزی بێت و بروانامەکە باوەڕپێکراو بێ ئەوا لە مەرجی تێستی زمان دەبەخشرێی. جگە لەمانە، پێویستە پێشکەشکار یەکێک لە تێستەکانی زمانی ئینگلیزی وەک ئایەڵتس، تۆیفل، پیارسۆن، یاخود کامبریدج بکا

٢. خەڵکی هەر وڵاتێک بێت دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکا

٣. تەقدیمی یەکێک لە پرۆگرامەکانی ماستەر یان دکتۆرای کردبێ لە زانکۆی مێڵبۆرن وەرگیرابێ مەرجەکانی وەرگرتنی تەواوبێ

شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری

بۆ تەقدیمکردن بۆ ئەم سکۆلارشیپە تکایە ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێبکە. بۆ هەر یەکێک لە ڕێنماییەکان لینکی تایبەت دانراوە

هەنگاوی یەکەم: یەکێک لە پرۆگرامەکانی خوێندن هەڵبژێرە

هەنگاوی دووەم: چێکی مەرجەکانی وەرگرتن و تێچووی کۆرسەکە بکە

هەنگاوی سیێەم: بەڵگەنامەکانت ئامادەبکە

هەنگاوی چوارەم: لە ڕێگەی پۆرتالی تایبەتی زانکۆکە داواکاری پێشکەشبکە

هەنگاوی پێنجەم: چاوەڕێی ئەنجامی هەڵسەنگاندن و ئۆفەرەکان بکە

هەنگاوی شەشەم: شوێنی مانەوەت بدۆزەرەوە

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان