Thursday, October 23, 2025
سەرەکScholarshipsسکۆلارشیپی زانکۆی چیاو تەنگ لە تایلەند | فول فەند

سکۆلارشیپی زانکۆی چیاو تەنگ لە تایلەند | فول فەند

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

سکۆلارشیپەکانی زانکۆی چیاو تەنگ بریتین لە سکۆلارشیپی فول فەند کە تایبەتن بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی. ئەم سکۆلارشیپانە بۆ ئاستەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا

ئەم زەمالەیە تایبەتە بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئاست بەرز کە ریکۆردێکی ئەکادیمی و توێژینەوەی بەرزیان هەیە. ئامانج لە بەخشینی ئەم سکۆلارشیپانەش بریتیە لە ناساندنی زیاتری زانکۆکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. فەندی ئەم سکۆلارشیپانە لە لایان وەزارەتی پەروەردەی تایوانەوە دابینکراوە و ماوەی سکۆلارشیپەکە ساڵێکە. دوای ئەو ساڵە، ئەو کەسەی سکۆلارشیپەکەی وەرگرتووە پێداچوونەوە بە توانستی ئەکادیمی و توێژینەوەی کەسەکە دەکرێتەوە. گەر کەسەکە سەرکەوتوو بوبێ، ئەوا سکۆلارشیپەکەی بۆ تازەدەکرێتەوە

زانکۆی چیاو تەنگ زانکۆیەکی توێژینەوەی حکومیە لە هسینچو لە تایوان و لە ساڵی ١٨٩٦ دامەزراوە و یەکێکە لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی تایوان

پوختەی سکۆلارشیپ

ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا

دامەزراوە: زانکۆکی نیشتمانی چیاو تەنگ

وڵات: تایوان

ماوەی زەمالە: یەک ساڵ، لەگەل ئەگەری درێژکردنەوە بە پێی ئاستی ئەکادیمی

سودەکان: فول فەند

دواوادە بۆ پێشكەشکردن: ٣٠/٩/٢٠٢٥

سودە داراییەکانی سکۆلارشیپ

خوێندکارای بەکالۆریۆس: بەخشین لە رسوماتی خوێندن + بڕی ٧٠٠$ مانگانە

خوێندکارانی ماستەر: بەخشین لە رسوماتی خوێندن + بڕی ٧٣٣$ مانگانە

خوێندکارانی دکتۆرا: بەخشین لە ڕسوماتی خوێندن + بڕی ٩٦٦$ مانگانە

مەرجەکانی سکۆلارشیپ

١. زانینی زمانی ئینگلیزی بە ئاستێکی زۆر باش

٢. گرنگ نیە پێشکەشکار خەڵکی هەر وڵاتێک بێ

٣. ئەو خوێندکارانەی تەقدیمی ئاستی بەکالۆریۆس دەکەن، مەرجە بڕوانامەی پۆلی ١٢یان هەبێ

٤. ئەو خوێندکارانەی تەقدیمی ئاستی ماستەر دەکەن، مەرجە بڕوانامەی زانکۆ و ئامادەییان بەردەستبێ بە شێوەی ترانسکریپت

٥. ئەو خوێندکارانەی تەقدیمی ئاستی دکتۆرا دەکەن، پێویستە بڕوانامەی ماستەرەکانیان بە شێوەی ترانسکریپت ئامادە ىی

٦. مەرجە پێشکەشکار ریکۆردێکی ئەکادیمی بەرزی هەبێ

٧. دەبێ ئارەزوویەکی زۆری بۆ خوێندن و ئەنجامدانی توێژینەوە هەبێ لە تایوان

٨. ئەو خوێندکارانەی سکیڵ و کارامەیی تری دەرەوەی مەنهەجیان هەبووبێ، وەک پرۆژەی مەدەنی، لێپرسراوی کۆمەڵایەتی، یاخود توانای سەرکردایەتیکردن، ئەولەویەتی زیاتریان پێدەدرێ

٩. خوێندکاران مەرجە توانستی زمانی ئینگلیزیان بسەلمێنن. گەر خوێندنی پێشووت بە ئینگلیزی بووبێ و بتوانی نامەیەکی پشگیری بۆ ئاستی زمانەکەت وەربگری، ئەوا لە ئەنجامدانی ئایەڵتس و تۆیفڵ دەبەخشرێی

کۆرسە بەردەستەکان

ئەندازیاری کۆمپیوتەر و کارەبایی

تەکنەلۆجیای نیمچەکۆندەکتەرەکان

فۆتۆنیکس

ئەندازیاری

زانستەکان

زانستی بایەلۆجی و تەکنەلۆجیا

بەرێوەبردن

زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتیەکان

یاسا

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

بۆ پێشکەشکردن، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێبکەی

١. خۆتۆمارکردن لە ڕێگەی ئەم لینکە و پشراستکردنەوەی ئیمەیڵەکەت

٢. لۆگ ئین کردن بۆ ئەکاونتەکەت لە ڕێی ئەم لینکە بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکە. لە کاتی پرکردنەوەی فۆرمی ئۆنلاین، بژاردەی “پێشکەشکردن بۆ سکۆلارشیپی زانکۆی نیشتمانی چیاو تەنگ” هەڵبژێرە. بە بێ دیاریکردنی ئەم بژاردەیە، سکۆلارشیپەکە ناتگرێتەوە

٣. بەڵگەنامە پێویستەکان

کۆپی پاسپۆرت

بڕوانامە پێویستەکان بە پێی ئەو ئاستەی داواکاری بۆ پێشکەشدەکەی – شەهادەی جیداری و ترانسکریپت

پلانی خوێندن

دوو نامەی پشگیری – ریکەمێندەیشن لێتەر

بڕوانامەی توانستی ئینگلیزی

سیڤی

بەڵگەنامەی تر – بڕوانامەی خەڵاتپێدان و بڵاوکراوە و هتد

٤. پێویستە فۆرمەکە و هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان بەیەکەوە پێشکەشبکرێن و لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تایبەت بە سکۆلارشیپەکە بنێردرێ

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان