زانکۆی نیشتیمانی تایون لە ساڵی ١٩٢٨ دامەزراوە و زانکۆیەکی نیشتمانییە و دەکەوێتە شاری تایپەی تایوان. ئاستی ئەم زانکۆیە لە بەرزترین ئاستەکانی ئاسیایە فێرخوازان دەتوانن لە ژینگەیەکی هەمەچەشندا فێربن. زیاتر لە ٣٢ هەزار خوێندکاری نێودەوڵەتی و نیشتمانی کە لە زانکۆ دەخوێنن
ئەم سکۆلەرشیپە بۆ ماستەر و دکتۆراش بەردەستە، نزیکەی هەموو بوار و پسپۆڕییە ئەکادیمییەکان بەردەستە . بەرنامەکان بە زمانی چینی و بە زمانی ئینگلیزیش دەخوێندرێن. سکۆلەرشیپەکە هەموو خەرجییەکان دەگرێتەوە. ماوەی سکۆلەرشیپ بۆ ماستەر ٢ ساڵە و ٣ ساڵ بۆ بڕوانامەی دکتۆرا
سوودە داراییەکان
تێچووی خوێندن تا ٢١٧٨ دۆلار لە ئەستۆ گیراوە
یەک تکتی ڕۆشتن و گەڕانەوە
مانگانەی فێرخواز بڕی ٢٥٠ دۆلار تا ٥٠٠ دۆلار بە پێی پسپۆڕی و جۆری بڕوانامە
دۆکومێنتە پێویستەکان
لە رێگەی پۆرتاڵی زانکۆوە بە ئۆنڵاین داواکاری پێشکەش دەکرێت
سیڤی
پلانی خوێندن
٢ نامەی پاڵپشتی
شەهادەی ( جداری)
شەهادەی نمرەکان
شەهادەی زمان (ئایەلس ٥.٥)
بڕی ٨٠ دۆلار لە هەر فێرخوازێک وەدەگیرێت لە کاتی داواکاری
پێشکەشکردنی داواکاری
شێوازی پێشکەشکردن بە ئۆنڵاین دەبێت، لە کاتی ناردنی داواکاری دەبێت بژاردەی سکۆڵارشیپ هەڵبژێریت، کۆمەڵێک سکۆڵەرشیپ بەردەستە لە زانکۆی ناوبراو کە ئێمە پێمان باشە ئەمەیان هەڵبژێرن
Outstanding International Graduate Student Scholarship
سیسمی داواکار تا ١٨-٩-٢٠٢٥ کراوەیە بۆ خوێندنی مانگی ٢ – ٢٠٢٦
سیسمی داواکار تا ١٣-١١-٢٠٢٥ کراوەیە بۆ خوێندنی مانگی ٩ – ٢٠٢٦
لە خوارەوە ڤیدیۆی رونکردنەوەی زانکۆیە لەسەر پێشکەشکردن