
ئارەزووی خوێندن دەکەیت لە کەنەدا بە سکۆلەرشیپێکی فوول فەند؟ ئێستا داواکارییەکان کراوەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی مەککۆڵ ماکبەین ٢٠٢٦ لە کەنەدا. سکۆلەرشیپێک کە پشتگیری تەواوی دارایی دەکات بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی، کەنەدی و ئەمریکی بۆ خوێندنی ماستەر، یان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی دووەم لە زانکۆی مەکگیل.
پرۆگرامەکە تا ٣٠ سکۆلەرشیپی تەواو و ١٠٠ خەڵاتی دارایی دەبەخشێت. فول سکۆلارشیپەکانی ئەم پرۆگرامە تەواوی کرێی خوێندن و مووچەی مانگانە و بلیتی فڕۆکە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی کەنەدا دەگرێتەوە.
وە پێویست ناکات داواکاران پێشوەختە قبوڵی زانکۆی مەکگیلیان هەبێ. سەرەتا داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ سکۆلەرشیپی مەککۆڵ ماکبەین. پاشان، لە مانگی ٩، تۆ داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ پرۆگرامە بەردەستەکان لە زانکۆی مەکگیل بۆ دەسپێکردنی خوێندن لە پاییزی ٢٠٢٥
لە خوارەوە وردەکاری زیاتر دەربارەی مەرجەکانی سکۆلەرشیپی مەککۆڵ ماکبەین، یارمەتییە داراییەکان، و پرۆسەی داواکاری دەخەینەڕوو.
پوختەی سکۆلارشیپ
وڵاتی میواندار: کەنەدا
زانکۆ: زانکۆی مەکگیل
ئاستی بڕوانامە: ماستەر، پرۆگرامی بەکالۆریۆسی پیشەیی دووەم
جۆری سکۆلارشیپپ : ٣٠ سکۆلارشیپی فول فەند + ١٠٠ خەڵاتی دارایی بۆ ئەو کەسانەی کە لە بەشێک لە زانکۆی مەکگیڵ وەردەگیرێن
دوا وادەی سکۆلەرشیپ
٢٤ی ٩ی ٢٠٢٥ بۆ خوێندکارانی کەنەدی و ئەمریکا
٢٠ی ی٨ ٢٠٢٥ بۆ سەرجەم خوێندکارانی دیکەی نێودەوڵەتی
سودە داراییەکان
سکۆلەرشیپەکە ئەمانە دەگرێتەوە
کرێی خوێندن
تێچووی دیکە – هاتووچۆ، شوێنی مانەوە
بڕی ٢٠٠٠ دۆلار بۆ هەر مانگێک
بلیتی گەشتی گەڕانەوە و هاتنەوە کەنەدا
خەڵاتی دارایی: کە بڕەکانیان لە نێوان ٥ هەزار دۆلار تا ٢٠ هەزار دۆلارە

بۆ ئەوەی شایستەی سکۆلەرشیپ بیت، پێویستە یەکێک لەم پێوەرانەی خوارەوە بەدی بهێنیت
ئەگەر خوێندکار بیت دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت و تا مانگی ٨ی ٢٠٢٦ دەتوانیت بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستبهێنیت
یەکەمین بڕوانامەی بەکالۆریۆست کە بەدەستتهێناوە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بووبێ (مانگی ١ی ٢٠٢٠ یان دواتر)
زیاتر لە پێنج ساڵ لەمەوبەر یەکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆست بەدەستهێناوە و تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ تەمەنت ٣٠ ساڵ یان کەمتر بێت
ئەوانەی سەرەوە پێوەرەکانی پرۆگرامی سکۆلەرشیپی مەککۆل ماکبەینە. هەروەها پێویستە مەرجەکانی وەرگرتنی تایبەت بەو بەشە بیت کە بۆی تەقدیم دەکەیت و پابەندی مەرجی زمان بیت
مەرجەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی
تۆیفڵ ئایبیتی: 86 بە گشتی،نابێ کەمتر لە 20 لە هەریەک لە چوار پێکهاتەکەدا هەبێ
ئایەڵتس: نمرەی ٦.٥ یان زیاتر
بەڵگەی توانستی زمان پێویست نییە ئەگەر
زمانی دایکت ئینگلیزییە
بڕوانامەی بەکالۆریۆست لە کەنەدا یان ئەمریکا بەدەستهێنابێ یان خەریکە بەدەستی دەهێنیت
لانیکەم چوار ساڵ لەسەریەک لە وڵاتێکدا خوێندبێتی یاخود کاریکردبێ کە زمانی ئینگلیزی زمانی فەرمی وڵاتەکەیە
بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان بەرزتری لە زانکۆیەکی دانپێدانراو بەدەستهێنابێ کە زمانی خوێندن زمانی سەرەکیە

ئاستی ماستەر
هونەر، تەلارسازی، هونەر لە فێرکردن و فێربووندا، کارگێڕی کار، پەروەردە، ئەندازیاری، لێکۆڵینەوەی زانیاریەکان، بەڕێوەبردن، مۆسیقا، سیاستی گشتی، زانست، زانستە کرداریەکان، زانستە کرداریەکانی چارەسەری جەستەیی، زانستە کرداریەکانی چارەسەری پیشەیی، توێژەری کۆمەڵایەتی، پلانداندانانی شارەکان، یاسا، ئاینە پیرۆزەکان
ئاستی بەکالۆریۆسی دووەم
یاسا، ددان، پزیشکی گشتی
مانگی ٦ – ٩ی ٢٠٢٥
پێشکەشکردنی داواکاری ئۆنلاین بۆ سکۆلارشیپی مەکگیڵ لە کەنەدا
مانگی ١٠ – ١٢ی ٢٠٢٥
پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگیران لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆی مەکگیل
مانگی ١٢ی ٢٠٢٥
چاوپێکەوتنەکان
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری
سەرەتا داواکاری پێشکەشدەکەیت بۆ سکۆلارشیپەکە. پاشان و لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و گەر وەرگیرای، ئینجا تەقدیمی ئەو بەشە دەکەیت کە ئارەزووت لێیەتی. لینکی فەرمی پرۆگرام لە خوارەوە دانراوە
