Thursday, October 23, 2025
سەرەکGrantsفیڵۆوشیپی نیاس سەیف هەیڤن لە هۆڵەندا | فول فەند

فیڵۆوشیپی نیاس سەیف هەیڤن لە هۆڵەندا | فول فەند

NIAS Safe Haven Fellowship in the Netherlands | Fully Funded

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

فێڵۆوشیپی نیاس لە هۆڵەندا، پرۆگرامێکی فول فەندی ناوازەیە بۆ زانایان، توێژەران، رۆژنامەنووسان، نوسەران و هونەرمەندان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانیان لە کەشێکی هێمن و سەلامەتدا. ئەم پرۆگرامە تایبەتە بەو کەسانەی کە کار لەسەر پرۆژەی مەترسیدار دەکەن تووشی تەنگی دەبن لە کاتی ئەنجامدانی پرۆژەکانیان

فیڵۆوشیپەکە ماوەی ٥ مانگ دەخایەنێت لە مانگی سێپتێمبەری ٢٠٢٦ بۆ مانگی ١ی ٢٠٢٧ و لە ئەمستردام بەڕێوە دەچێت

ئەم پرۆگرامە یارمەتیە داراییەکانی بە شێوەی گرانت و بڕە مووچەی مانگانە دەبێت بۆ مەسرەفی هاتووچۆ و تێچووی ژیان. هەروەها بەژداربوان بەژداری وۆرکشۆپی تایبەت بە شێوازەکانی نووسین و سیمیناری هەفتانە دەکەن. لە ماوەی پرۆگرامدا، هەفتەی ٤ رۆژ نانی نیوەڕۆیان دابین دەکرێ. هەروەها لە ماوەی ئەو ٥ مانگەدا، پرۆگرام یارمەتی بەژداربوان دەدا لە ڕێکخستن و ئەنجامدانی ئیڤێنت و چالاکی کەلتوری و کۆمەڵایەتی و وۆرکشۆپ

هەروەها سودێکی دیکەی پرۆگرام ئەوەی کە بەژداربوو ئەکسێسی دەبێ بۆ چەندەها ناوەندی توێژینەوە و ئۆفیسی تایبەت بە خۆیان و لاپتۆپ و مۆبایل و پرینتەر و ئینتەرنێتیان پێدەدرێ. جگە لەوەش، شوێنی مانەوەیان بە کرێیەکی زۆر کەم بۆ دابیندەکرێ

پوختەی پرۆگرام

وڵاتی میواندار: هۆڵەندا

پەیمانگای میواندار: پەیمانگای هۆڵەندا بۆ توێژینەوەی پێشکەوتوو + زانکۆکانی ماستریخت و ئەمستردام

شوێنی بەرنامە: ئەمستردام، هۆڵەندا

ماوەی بەرنامەکە: ٥ مانگ

سودەکانی پرۆگرام

بەشداربووان مانگانە ٣٥٠٠ یۆرۆ یارمەتی وەردەگرن بۆ دابینکردنی خەرجییە پێویستەکانیان لە کاتی پرۆگرامەکەدا

ئەو بەشداربووانەی کە سەر بە زانکۆکانی هۆڵەندان لە ماوەی زەمالەدا بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی مووچەکانیان. دەتوانن داوای یارمەتی زانکۆی هۆڵەندی بکەن کە مانگانە ٢٥٠٠ یۆرۆیە

بەشداربووانی وڵاتانی کەم داهات دەتوانن داوای پشتگیری دارایی زیاتر بکەن

بەشداربووانی دەرەوەی هۆڵەندا بلیتی گەڕانەوە وەردەگرن

ئەو بەشداربووانەی کە شوێنی ژیانیان کەمتر لە ٥٠٠ کم لە ئەمستردامەوە دوورە، کرێی 1 بلیتی شەمەندەفەر بۆ گەڕانەوە وەردەگرن

ئەو بەشداربووانەی کە لە ئەوروپا دەژین و شوێنی ژیانیان ٥٠٠کم زیاتر لە ئەمستردامەوە دوورە، کرێی ١ بلیتی فڕۆکەی گەڕانەوە وەردەگرن

ئەو بەشداربووانەی کە لە دەرەوەی ئەوروپا دەژین، دەرماڵەی 1 بلیتی گەشتی هاتن و گەڕانەوە وەردەگرن

ئەو بەژداربوانەی لە هۆڵەندا دەژین و مەودای دووریان لە کەمپەسی پرۆگرام ٩٠ خولەکە، تێچووی هاتووچۆی رۆژانەیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە

بەشداربووان بە نرخێکی کەمکراوە شوێنی نیشتەجێبوونیان دەستدەکەوێت

بەشداربووان شوێنی ئۆفیسیان دەستدەکەوێت لەگەڵ ئاسانکاری جۆراوجۆر

بەشداربووان دەتوانن دەستیان بە خزمەتگوزارییەکانی کتێبخانە بگات

١. پێشکەشکاران مەرجە خەڵکی وڵاتانی ئاسیا، ئەفریقا، رۆژهەلاتی ناوەراست، دورگەکانی کاریبی، ئەمریکای لاتین بن

٢. ئەو پێشکەشکارانەی پرۆپۆزەڵەکەیان لە بواری زانستەکانە، مەرجە ٣ ساڵ ئەزموونی کارکردنیان وەک توێژەر هەبێ لە دوای تەواوکردنی دکتۆراکانیان

٣. ئەو بەژداربوانەی پرۆپۆزەلەکانیان هونەری یان رۆژنامەگەریە بە هەمان شێوە مەرجە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بن. بەڵام مەرجی بوونی ئەزموونی توێژینەوە مەرج نیە

٤. پرۆژەکان مەرجە لە بوارەکانی زانستە مرۆییەکان و کۆمەڵایەتیەکاندا بێ

٥. بەژداربوو مەرجە زمانی ئینگلیزی تەواو پاراو بێ

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

١. فۆرمی دواکاری پێویستە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی سەرەکی پرۆگرامەوە پێشکەشکبکرێ

٢. پرکردنەوەی زانیاریە کەسیەکان و زانیاری پەیوەندیکردن

٣. پرکردنەوەی ئەزموونی کار و ئیشکردنت

٤. وەڵامدانەوەی پرسیارەکان دەربارەی پرۆگرامەکە

٥. نووسینی تایتڵێک بۆ پرۆژەکەت

٦. بەڵگەنامەکان پێویستە بە فایلی جیا تەقدیمبکرێن

٧. ئەگەر دەگونجێ، ئاماژە بەوە بکە چی پاڵیپێوەنای شوێنی کارەکەت جێبێڵی و نەتوانی توێژینەوەکەتی تیادا ئەنجامبدەی

٨. وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەرەوە

٩. خوێندنەوە و رازی بوون بە مەرجەکان

١٠. پێداچوونەوە بە زانیاریەکان

١١. ناردنی فۆرمەکەت

بەڵگەنامە پێویستەکان

١. سیڤی

٢. وەسفێکی پرۆژەکەت

٣. نامەی هاندان

٤. پاسپۆرت

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان