ئارەزوو دەکەی ئەم پایزە سەردانی ئیسپانیا بکەیت و لەگەڵیشیا بەژداربی لە دیدارێکی تایبەتی گەنجان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی خۆت لە سەرکردایەتیکردن و کەمیونیکەیشن و تا دواتر لە بواری بزنس ئابوری نێودەوڵەتی. کەوایە فۆرمی داواکاریت ئامادەبکە بۆ دیداری ئابوری گەنجان کە ئەم مانگی ١١ ەیە لە ئیسپانیا ئەنجامدەدرێ
ئیڤێنتەکە لە شاری مەدرید لە بەرواری ٩ بۆ ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێ و لە لایان سکوڵی ئیسپانی بۆ بزنس و ڕێکخراوی سی ئای پی ئی بەڕێوەدەبرێ. ئیڤێنتەکە ٣ ڕۆژی پڕ لە چالاکی وەک وۆرکشۆپ و وتوێژ و نێتوۆرکینگ لەخۆدەگرێ. هەروەها بۆ بەژداری، پێویست بە تێستی ئایەڵس و تۆفڵ نابێ.
لە ڕێگەی ئەم ئیڤێنتەوە، بەژداربوان ئاشنادەکرێن ب ڕۆڵی ئیسپانیا لە بازرگانی و دیپلۆماسیەتی جیهانی. لە دوای تەواوبوونیش، هەر بەژداربوویەک بڕوانامەیەکی بڕواپێکراوی سکوڵی ئیسپانی بۆ بزنس وەردەگرێ
پوختەی پرۆگرام
وڵات: ئیسپانیا
ناوەندی میواندار: سکوڵی ئیسپانی بۆ بزنس، مەدرید
ماوە: ٣ رۆژ
بەروارەکان: ٩ بۆ ١١ی ١١ی ٢٠٢٥
سودەکان: فول فەند، نیمچە فەند، خود فەند
دواوادە بۆ ناردنی داواکاری: ٢٤/٩/٢٠٢٥
سودەکان
١. تکتی فڕۆکە و پاڵپشتی هاتوچۆ
٢. خواردن
٣، شوێنی مانەوە بۆ ٣ شەو
٤. بانگهێشتنامەی فەرمی
٥، کەلوپەلی تایبەت بە دیدارەکە
٦. هاوەڵی پرۆژە
٧. سەردانی مەیدانی و مێنتۆرکردن لە لایان ئابوریناسانی بەناوبانگ
٨. بڕوانامەی بەژداربون لە ئیڤێنت
٩. دەرفەتی ئەنجامدانی ئینتەرنشیپ لەگەل ڕێکخراوی سی ئای پی ئی
١٠. سکۆلارشیپی تایبەت بە کۆرسێکی ئۆنلاینی ١٠ هەفتەیی
١١. باجی تایبەت بە دەرچوانی پرۆگرام
١. گرنگ نیە هەڵگری پاسپۆرتی هەر وڵاتێکی، دەتوانی بەژداری لەم پرۆگرامە بکەی
٢. ئەم پرۆگرامە تایبەتە بە پیشەگەرانی گەنج، خوێندکاران، وە سەرکردەی تازەهەڵکەوتوو
٣. تەمەنی بەژداربوو دەبێ لە نێوان ١٦ بۆ ٤٥ ساڵدا بێ
٤. بەژداربوو دەبێ ئارەزووی بۆ بواری گەشەپێدانی ئابوری و یاساداناندا هەب
٥. ئەم پرۆگرامە هەندێ لە کورسیەکانی فول فەندە، هەندێکی نیمچە فەندە و هەروەها دەشتوانی لەسەر حسابی خۆت بەژداری پرۆگرام بکەی. بەم شێوەیەی خوارەوە
ئەو کەسانەی لەسەر حسابی خۆیان بەژدار دەبن
١. شوێنی مانەوەیان پێنادرێ
٢. بانگهێشتنامەی فەرمیان پێدەدرێ
٣. بەر لە دواوادەی پێشکەشکردن بەژداریکردنیان پشراستدەکرێتەوە
٤. داخلبوون بۆ پرۆگرام
٥. ئەو کەسانەی لەسەر حسابی خۆیان بەژدار دەبن، پرۆگرام بانگهێشتنامەی فەرمیان پێدەدات بەڵام شوێنی مانەوە نا. لە دوای تەقدیمکردن بەمشێووەیە، تەنها لەسەرتا کە تەقدیمی فیزا بکەیت و شوێنی مانەوە و تکتی فرۆکە پەیدابکەی
ئەو کەسانەی بۆ ئەم فیئەیە تەقدیمدەکەن تەنها ئەمشتانە دەیانگرێتەوە
١. بانگهێشتنامەی فەرمی
٢. پشراستکردنەوەی وەرگیران بەر لە دواوادەی تەقدیمکردن بۆ پرۆگرام
٣. داخلبوون بۆ ئیڤێنت
٤. دەتوانی ئەم بژاردەیە هەلبژێری گەر دەتەوێ بە ئەکیدی لە پرۆگرامەکە وەربگیرێی. دوای وەرگرتنی ڤیزا، کورسیەکەت دەگۆڕێ بۆ کورسی خودفەند. ئەم بژاردەیە بۆ ئەو کەسانە باشترینە کە کاتێکی زۆریان دەوێ بۆ ئامادەکاری بۆ ڤیزا یاخود دەبێ پشگیری ئیش وەربگرن یاخود داواکاری تر جێبەجێبکەن
کورسیە نیمچە فەندەکان ئەم شتانە لەخۆدەگرن و پێویستە بەژداربوو بڕی ٦٩٩$ بدەن بۆ بەژداریکردن
١، بانگهێشتنامە
٢، خواردن
٣، شوێنی مانەوە بۆ ٣ شەو
٤. کەلوپەلی تایبەتی ئیڤێنت
٥. هاوەڵی پرۆگرام
٦ گەشتی مەیدانی
٧. بڕوانامەی بەژداریکردن
٨. دەرفەتی ئینتەرنشیپ
٩. سکۆلارشیپی تایبەتی بە کۆرسێکی تایبەتی ١٠ هەفتەیی
١٠. باجی تایبەت بە دەرچوان
١١. نیمچە سکۆلارشیپێکی زەمان بۆ دیداری داهاتوو لە جنێڤ و سەنگافورە و ئەمریکا
کورسیە فول فەندەکان ئەم شتانە لەخۆدەگرن پێویستە بەژداربوو بڕی ١٦.٩٩$ بدات بۆ پێشکەشکردن
١، بانگهێشتنامە
٢، خواردن
٣، تکتی فرۆکە
٤، شوێنی مانەوە بۆ ٣ شەو
٥. کەلوپەلی تایبەتی ئیڤێنت
٦. هاوەڵی پرۆگرام
٧ گەشتی مەیدانی
٨. بڕوانامەی بەژداریکردن
٩. دەرفەتی ئینتەرنشیپ
١٠. سکۆلارشیپی تایبەتی بە کۆرسێکی تایبەتی ١٠ هەفتەیی
١١. باجی تایبەت بە دەرچوان
خاڵە سەرەکیەکانی پرۆگرام
سکوڵی ئیسپانی بۆ بزنس بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ ڤیزا ئامادەدەکات
سکوڵی ئیسپانی بۆ بزنس خانەخوێی ئیڤێنتەکەیە
سکوڵی ئیسپانی بۆ بزنس بڕوانامەی فەرمی پرۆگرام دەبەخشێت کە ئەم بڕوانامانە بە پێی ستانداردی ئەوروپی بۆ پەروەردە باوەڕپێکراون
ئەم ئیڤێنتە بە پاڵپشتی سی ئای پی ئی ڕێکخراوە
کۆرسەکانی پرۆگرام
- North-South Economic Cooperation: This module is about creating fairer partnerships for trade and development between rich and poor countries.
- Integration with Ibero-American Countries: This module focuses on strengthening ties between Spain and Latin America, using their shared history and culture to boost trade and diplomacy.
- The Future of Digital Economy & AI: This module explores how AI and digital technology are changing economies and jobs, and how to use them for growth and competition.
- Understanding Global Political Economy: This module looks at how shifts in global power affect trade, markets, and economic policy.
- Economic Diplomacy and Strategy: This module teaches how to use diplomacy to protect national economic interests and secure trade deals.
- Sustainable Growth & Green Transition: This module is about creating policies and business practices for renewable energy, a healthier climate, and long-term sustainable development.
پێشکەشکردن لە ڕێگەی پرۆتالی فەرمی پرۆگرامەوە دەبێ کە لینکەکەی دانراوە لە خوارەوە
داوای یارمەتی ل تیمی بەتوانای کوردسکۆڵەر بکە بۆ پێشکەشکردن
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری پێویستە پارە بدەی
هەموو بەڵگەنامە فەرمیەکان لە ڕێگەی پۆرتالی فەرمی ئەپلۆدبکە و دوای سەبمیت کردن چاوەڕێی نامەی پشراستکردنەوە بکە کە بەڵگەنامەکان گەیشتوون.