گەر حەزی سەکردایەتیکردنت هەیە و ئارەزوو دەکەی هاوینێکی پر بەرهەم لە ئەمریکا بەسەربەری، ئەوا لەم دەرفەتە ناوازەتر نابێتەوە. لە ئێستادا، پرۆگرامی پەیمانگەی سەکردایەتی هانسن کراوەیە و لە ڕێگەیەوە دەتوانی بەژداری پرۆگرامێکی ٣ هەفتەیی بکەی لە زانکۆی سان دیێگۆ لە کالیفۆرنیای ئەمریکا
ئەم پرۆگرامە ئامانجی بەهێزکردنی سەرکردەی تازە هەڵکەوتووە لە هەر باکگرواندێکدا بێت. پێشکەشکار پێویستی بە تێستی ئایەڵس و تۆیفڵ نیە و پرۆگرامەکە هیچ بڕە پارەیەک لە بەرامبەر پێشکەشکردنی داواکاری وەرناگرێ. هەر بۆیە ئەم پرۆگرامە بە تایبەتی بۆ خوێندکاران گونجاوە. سەرەڕای ئەوەش، هەموو تێچووەکانی پرۆگرامەکە لەسەر پرۆگرام خۆیەتی و پێویست ناکات خەمی هیچ لایەنێکی ماددیت هەبێ
ئامانجی ئەم پەیمانگەیە بریتیە لە هاندان بۆ ئاشتی و هاریکاری نێودەوڵەتی ئەویش بە بنیاتنانی توانای سەرکردایەتی گەنجان. لە ڕێگەی سیمیناری چالاک و ئالوگۆڕی کەلتوری و چالاکی کرداری، بەژداربوان فێردەبن کە چۆن کارامەییەکانیان وەک سەرکردە بەکاربهێنن بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئاشتی جیهانی.
خوێندکاران لە هەر باکگرواندێکی ئەکادیمیدا بن، تەشجیعدەکرێ داواکاری پێشکەشبکەن
پوختەی پرۆگرام
وڵات: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوەند: زانکۆی سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا
سەرچاوەی فەند: دامەزراوەی فرێد جەی هانسن
ماوە: ١/٧ بۆ ٢٢/٧ ی ٢٠٢٦
سودەکان: فول فەند
دواوادە: بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی ١٥/١/٢٠٢٦
سودەکانی پرۆگرام
١. تکتی فڕۆکە بۆ دوو سەر
٢. ژوور و شوێنی مانەوە
٣. هەموو تێچووەکانی پرۆگرام، بە گەشت و گەڕانی ناوخۆیشەوە
٤. پارەی مامەڵەی ڤیزا
مەرجەکان بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی
١. خوێندکارانی نێودەوڵەتی کە بە لایەنی کەمەوە ٢ ساڵیان لە ماوەی خوێندنی زانکۆییان تەواوکردبێ
٢. خوێندکاری خوێندنی باڵا کە ئارەزوویەکی پیشەیی هەبێ بۆ بوارەکانی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، دیپلۆماسیەت، گەشەپێدانی ئابوری نێودەوڵەتی، وە بواری تری هاوشیوە
٣. خوێندکاران مەرجە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵدا بێ لە کاتی دەسپێکی پرۆگرام
٤. نمرەی زانکۆیی زۆر گرنگ نیە
٥. نامەیەکی پشگیری لە سەرپەرشتیاری زانستیەوە
٦. بوونی پاسپۆرتێک کە بەسەرنەچووبێ
٧. دەرفەت بۆ ئەو کەسانە زیاترە کە پێشتر سەردانی ئەمریکایان نەکردبێ
چۆنیەتی پێشکەشکردن
١. سەردانی وێبسایتی فەرمی پرۆگرام بکە و پەیجی داواکاری بکەرەوە
٢. ئەکاونتێک دروستبکە و دەسپبکە بە پرکردنەوەی فۆرمەکە
٣. زانیاریە کەسیەکانت، باکگراوندی ئەکادیمی، ئەزموونی سەرکردایەتیکردن بنووسە
٤. بەڵگەنامە پێویستەکان وەک ترانسکریپت، سیڤی، پاسپۆرت و نامەی پشگیری ئەپلۆد بکە
٥. لەگەل دوو کەسدا ڕێکبکەوە بۆ نووسینی نامەی پشگیریەکانت: یەکێکیان لە سەرپەرشتیاری ئەکادیمی یاخود پرۆفیسۆرێکتەوە، ئەو تریان لەو ڕێکخراوەی کە کارت تێداکردووە
٦. لە نامەی پشیگیریەکەدا، ئەو کەسەی نامەکەت بۆ دەنوسێ پێویستە پاڵپشتی و پشراستی ئەوە بکات کە ئاستی زمانی ئینگلیزیت وەک پیویستە
٧. بەر لە ناردنی فۆرم، بە جوانی چێکی فۆرمەکە بکەرەوە
٨. بەر لە تەواوبووی وادەکە، فۆرمەکەت بنێرە