پرۆگرامی سکۆلەرشیپی ستایپێندیەم ٢٠٢٦ بەناوبانگترین و گەورەترین پرۆگرامی سکۆلەرشیپە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە هەنگاریا. ئەم پرۆگرامە لە لایان حکومەتی هەنگاریاوە دامەزراوە بۆ بە نێودەوڵەتی کردنی سیستەمی خوێندنی باڵای ئەو وڵاتە. پرۆگرامەکە لە لایان دامەزراوەی گشتی تێمپەس بەرێوەدەبرێ و لە ژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزارەتی کاروباری دەرەوە و بازرگانی هەنگاریایە. پرۆگرامەکە بە پرۆگرامێکی هاریکاری دوو لایەنەی پەروەردەیی ناسراوە، واتا دەبێ وڵاتەکەت یەکێک بێ لەو وڵاتانەی ڕێکەوتنی لەگەل حکومەتی هەنگاریا هەیە بۆ ناردنە دەرەوەی خوێندکاران. لە ڕێگەی پرۆگرامەکەوە، خوێندکاران لەو وڵاتانەوە دەرفەتی ئەوەیان دەبێ کە لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی ئەو وڵاتە خوێندنیان لە بواری دڵخوازی خۆیان تەواو بکەن
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕێکەوتنی هەیە لەگەل حکومەتی هەنگاریا و خوێندکاران دەتوانن بۆ هەر سێ ئاستی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا تەقدیم بکەن.
پوختەی پرۆگرام
وڵات: هەنگاریا
لایەنی بەخشەر: حکومەتی هەنگاریا
ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا
دواوادە: ١٥/١/٢٠٢٦
سودەکانی سکۆلارشیپ
١. تەواوی پارەی خوێندن
٢. موچەی مانگانە: بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس و ماستەر بری موچەکە ٤٣٧٠٠ دراوی هەنگایە بۆ مانگێک کە دەکاتە نزیکەی ١٠٠ بۆ ١١٠ یۆرۆ
بۆ خوێندکارانی دکتۆرا بری پارەکە بۆ ٤ سمستەری یەکەم بریتیە لە ١٤٠٠٠٠ دراوی هەنگاری و لە دوایدا بەرزدەبێتەوە بۆ ١٨٠٠٠٠ دراوی هەنگاری بۆ مانگێک
٣. دابینکردنی شوێنی مانەوە لە داخلی زانکۆکان، یانیش بڕی ٤٠٠٠٠ دراوی هەنگاری لە مانگێکدا بۆ کرێی شوێنی مانەوە
٤. بیمەی تەندروستی + بیمەی تری پزیشکی بە بڕی ٦٠٠٠٠ دراوی هەنگاری لە ساڵێکدا
پێداویستیەکان
١. هەڵگری ڕەگەزنامەی یەکێک لە وڵاتانی نێردە بیت کە عێراق یەکێکە لەوانە
٢. بوونی مەرجەکانی قبوڵکردن بۆ ئەو پرۆگرامەی تەقدیمی دەکەی کە بریتیە لە بڕوانامەی پێشووتر بە شێوەی ترانسکریپت
٣. مەرجی زمان: بە پشت بەستن بە زمانی ئەو پرۆگرامی خوێندنەی هەڵیدەبژێری دەکرێ زمانەکە ئینگلیزی یان هەنگاری بێ. لە حالەتی ئینگلیزدا، گەر خوێندنی پێشووت بە ئینگلیزی بووبێ ڕەنگە لە مەرجی زمانی ئینگلیزی ببەخشرێی
٤. پێشکەشکار مەرجە لە لایان وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان کاندید قبوڵبکرێ بۆ خوێندن
٥. ناردنی بەڵگەنامە پێویستەکان لە هەندێ حالەت بۆ خویندکارانی دکتۆرا ڕەنگە وتەی سەرپەرشتیار پێویست بێ
٦. پابەندبوون بە مەرجی نمرەی سکۆلارشیپەکە کە نابێ لە ئاستی دیاریکراو بێتە خوارەوە بۆ بەردەوامبوون لە وەرگرتنی سکۆلەرشیپەکە. هەروەها مەرجە کۆرسی زمانی هەنگاری وەربگری
مەرجەکانی وەرگرتن
١. خوێندنەوەی تەواوی پەڕاوی سکۆلەرشیپەکە بە وردی و مەرجەکانی خوێندن بۆ هەر ئاستێک
٢. کۆکردنەوەی بەڵگەنامە پێویستەکان: بروانامەی جیداری و ترانسکریپت، بەڵگەی توانستی زمان، ناسنامە و پاسپۆرت، هەروەها نامەی پشتگیری سەرپەرشتیاریک بۆ خوێندکارانی دکتۆرا
٣. تەقدیمکردن لە ڕێگەی پۆرتالی تایبەتی پرۆگرامەکە، پرکردنەوەی زانیاریەکان، هەلبژاردنی پرۆگرامی خوێندن – دەتوانی بە پێی حەزی خۆت تا ٢ پرۆگرامی خوێندن دیاریبکەی و بەڵگەنامەکان ئەپلۆدبکە
٤. سەبمیتکردنی ئەپلیکەیشنەکە پێش بەرواری کۆتایی کە بریتیە لە ١٥/١/٢٠٢٦
٥. لە دوای سەبمیتکردن، ئەپلیکەیشنەکەت چێکدەکرێتەوە بۆ پێداویستیە فەرمیەکان و پاشان وڵاتی نێردە کاندیدەکان دیاریدەکات؛ لە دوای ئەوە ڕەنگە تاقیکردنەوەی تەمهیدی لە لایان زانکۆکانەوە دابنرێ
٦. کە بڕیاری کۆتاییت بە قبوڵکردن بۆ گەڕایەوە دەبێ سکۆلەرشیپەکە و مەرجەکانی قبوڵ بکەی و هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە کە پێویست بێ بینێری. پێویستە هەروەها پرۆسەی وەرگرتنی ئیقامە و ڤیزا تەواوبکەی و خۆت ئامادە بکەی بۆ گەشتکردن بۆ هەنگاریا