Thursday, October 23, 2025
سەرەکScholarshipsسکۆلارشیپی ئیراسمەس مەندەس بۆ بواری هونەر ٢٠٢٦/٢٨ | فول فەند

سکۆلارشیپی ئیراسمەس مەندەس بۆ بواری هونەر ٢٠٢٦/٢٨ | فول فەند

Erasmus Mundus Magma Scholarship

پرۆگرامەکانی ئیراسمەس مەندەس کە پێشتریش باسمان لێوەکردووە سکۆلەرشیپی ناوازەن بۆ خوێندنی بوارە جیاوازەکان لە ئەوروپا. ئەمجارەیان سکۆلەرشیپەکەی کە دایدەنێین تایبەتە بە هونەرمەندان بۆ ماوەی ٢ ساڵە بۆ ئاستی ماستەر

سکۆلەرشیپەکە بۆ هەموو کەسێک کە باکگراوندی هونەری هەیە و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری شێوەکاری بەردەستە. بە کۆی گشتی ٣٠ سکۆلەرشیپی فول دەدرێ کە فێرخواز دەتوانێ لە ٥ زانکۆی ئاست بەرزی ئەوروپی لە وڵاتانی پورتوگال، فەرەنسا، هۆڵەندا، دانیمارک، و بەریتانیا دەتوانێ بخوێنێ

پوختەی پرۆگرام

وڵاتانی میواندار: پرتوگال، بەریتانیا، فەرەنسا، دانیمارک

ماوە: ٢ ساڵ

ناوی پرۆگرام: بەرێوەبردنی کاری هونەری و کەلەپوری کەلتوری لە بازاڕە جیهانیەکان

سودەکان:فول فەند

ژمارەی سکۆلەرشیپ: ٣٠ کورسی

سودەکانی سکۆلەرشیپ

پرۆگرامەکە ئەم شتانە لەخۆدەگرێ

١. تکتی فرۆکە بۆ دوو سەر

٢. تێچووی ڤیزا

٣. مووچەی مانگانە

٤. پارەی خوێندن و کتێب

٥. بیمەی تەندروستی

پێکهاتەی پرۆگرامەکە

پێویستە ئەو کەسەی لەم پرۆگرامە وەردەگیرێ بڕوانامەی ماستەرەکەیان لە ٣ لۆکەیشن و شاری جیاواز تەواوبکەن. پێکهاتەکەش بەم شێوەیە دەبێ

سمستەری ١ لە لیشبۆنە

ISCTE Instituto Universitário de Lisboa

سمستەری ٢ لە پاریس

IESA Arts and Culture

سمستەری هاوینە کە ئیختیاریە لە گلاسگۆ

University of Glasgow

سمستەری ٣ لە رۆتەردام

Erasmus University Rotterdam

سمستەری زستانە لە مۆمبای بە هەمان شێوە ئیختیاریە

سمستەری ٤ و کۆتایی لە شارێک بە بژاردەی خۆت هەڵدەبژێری لەو ٣ شارەی کە پێشتر باسکرا بۆ تەواوکردنی تێزی ماستەرنامەکەت. لۆکەیشنەکە بە پێی ئەو بواری توێژینەوەیە دەبێ کە هەلیدەبژێری

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پێکهاتەی پرۆگرام کلیک بکە

ئامانجی پرۆگرامەکە ئەمانەی خوارەوەیە

بەدەستهێنانی ئەزموون لە پاراستن و پێشکەشکردنی کەلەپوری کەلتوری لە پسپۆڕی شارەزای بوارەکە

دروستکردنی لێهاتوویی لە بوارەکانی ئابوری، بەبازاڕکردن، یاسا، بەڕێوەبردن

وەرگرنتی بڕوانامەی ماستەر لە ٥ زانکۆ و دامەزراوەی ئاست بەرزی ئەوروپی

جۆری بڕوانامە

دەرچوانی ئەم پرۆگرامە چەندەها بڕوانامە وەردەگرن پەیوەست بە بوارەکە کە خۆی دەبینێتەوە لە ٤ بڕوانامەی خوێندنی باڵا کە لە لایان ئەو زانکۆ و دامەزراوانەوە دەبخشرێ کە باسکران. بروانامەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن

١. ماستەری نێودەوڵەتی لە بواری بەڕێوەبردنی هونەری و کەلەپوری کەلتوری لە بازارە جیهانیەکان کە لە لایان زانکۆی گلاسگۆ دەبەخشرێ

ماستەر لە بازارە هونەریەکان

بروانامەی بەژداری و بەڕێوەبەری پرۆژەی کەلتوری

ماستەر لە دراساتی هونەری – کە ئیختیساسەکەی بریتیە لە ئابوری کەلتوری و کارسازی کە ئەمەیان لە لایان زانکۆی رۆتەردام دەبەخشرێ

مەرجەکانی وەرگرتن

سکۆلارشیپەکە بۆ هەموو وڵاتان بەردەستە بەم مەرجانەی خوارەوە

١. بوونی بروانامەی بەکالۆریۆس: بە کۆنمرەی ٦٠ بۆ ٧٠ یان بەرزتر

٢. بەڵگەی توانستی زمان ئایەلس یان تۆیفل یان بروانامەی باوەرپێکراوی دیکە

٣. مەرجە کەسەکە هەلگری بەکالۆریۆس بێ لەم بوارانە

مێژووی هونەر

مێژووی کۆکردنەوەی کاری هونەری

دراساتای بازاری هونەری

مێژوو

مێژووی کۆمەلایەتی و ئابوری

ئابوری

بزنس و کارگێری

دراساتی مۆزەخانە و کەلەپوری کەلتوری

شوێنەوارناسی

مرۆڤناسی

کلاسیکس

یاسا

تەلارسازی

بەرێوەبردنی کەلتوری

گەشتوگوزار

فیلم و سینەما

رۆژنامەوانی

٤. ئەو خوێندکارانەی لە سالی کۆتایی خوێندندان دەتوانن تەقدیم بکەن

بەڵگەنامە پێویستەکان

١. ترانسکریپتی ئەکادیمی

٢. بروانامەی جیداری

٣. بۆ ئەو پێشکەشکارانەی لە سالی کۆتایی خوێندندان، ترانسکریپتی دواهەمین سالی خوێندن

٤. سیڤی

٥. نامەی پشگیری

٦. کۆپی پاسپۆرت

٧. ئەنجامی تاقیکردنەوەی تێستی زمان

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

پێویستە بۆ تەقدیمکردن ئەپلیکەیشنە ئۆنلاینەکە پربکەیتەوە. بۆ پرکردنەوەی فۆرم پێویست ناکا هیچ بڕە پارەیەک بدەی. زانکۆی گلاسگۆ چێکی فۆرم و توانستی ئەکادیمی و زمان دەکاتەوە و ئەو کەسانەی فۆرمیان پرکردۆتەوە لە ناوەراستی مانگی ٤ی ٢٠٢٦ لە ئەنجامەکان ئاگاداردەکرێنەوە. لینکی فەرمی پرۆگرام لە خوارەوە بەردەستە

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان