Sunday, December 22, 2024
سەرەکScholarshipsپرۆگرامی ڕاهێنان و ماستەری (ئۆ کەی پی) لە هۆڵەندا – تێچووی...

پرۆگرامی ڕاهێنان و ماستەری (ئۆ کەی پی) لە هۆڵەندا – تێچووی تەواو لە ئەستۆی وڵاتی هۆڵەندایە

Orange Knowledge Program (OKP)


ڕاوندی تازەی ئەم سکۆلارشیپە لە بەرواری ٢٨/٦ – ٥/٩ تاوەکو کاتژمێر ٤ بە کاتی ئەوروپا کراوە دەبێ.
پەیوەندی بکە بەو دامەزراوە پەروەردەییە هۆڵەندیەی کە دەتەوێ لێی بخوێنیت بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زەمالەکە. لە ڕێگەی ئەم وێبسایتەوە ناتوانی داواکاری پێشکەشبکەیت.

کۆرسی ماوە کورت (راوندی یەکەم: ماوەی ٢ هەفتە بۆ ١٢ مانگ؛ راوندی ٢: ماوەی ٢ هەفتە بۆ ٧ مانگی) چەند زەمالەیەک بەردەستدەخات کە لە لایان وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەنداوە فەند دەکرێت بۆ ئەم پرۆگرامانەی خوارەوە:

کۆرسی ماوە کورت (راوندی یەکەم: ماوەی ٢ هەفتە بۆ ١٢ مانگ؛ راوندی ٢: ماوەی ٢ هەفتە بۆ ٧ مانگی)

پرۆگرامی ماستەر (ماوەی ١٢ بۆ ٢٤ مانگ).

لیستی وڵاتانی بەژداربوو
تکایە ئاگاداربە کە لیستی ولاتانی بەژدار بوو ئەگەری گۆرانی هەیە و هێشتا ئەپدەیت نەکراوەتەوە. لە راوندەکانی پێشوودا، دەتتوانی داواکاری پێشکەشبکەیت گەر هەلگری رەگەزنامەی یەکێک لەم وڵاتانە بایت:
بەنگلادیش. بەنین، بورکینا فاسۆ، بوروندی، کۆلۆمبیا، کۆنگۆ، میسر، ئەسویپیا، گانا، ئیندۆنیزیا، عێراق، ئوردون، کێنیا، لوبنان، مالی، مۆزەمبیق، نایجەر، نایجیریا، فەلەستین، رواندا، سەنیگال، سۆماڵ، باشوری ئەفریقا، تانزانیا، تونس، ڤێتنام، یەمەن

پێویستیەکان
چەند زەمالەیەکی دیاریکراو بەردەستن بۆ ئەو ژن و پیاوە پیشەگەرانەی کە:

لە لیستی ئەو ولاتانەن کە OKP دەیانگرێتەوە

توانستی زمانی ئینگلیزی یاخود فەرەنسیان باشە

کار لە لەیەکێک لە بوارە فۆکەسەکانی پرۆگرامدا بکات

لە دوای کۆرسەکانیان، پلانیان هەبێت ئەوەی خوێندوویانە لەو رێکخراوانەی ئیشی تیا دەکەن بلاوی بکەنەوە

رازی دەبێت بەو لیستی مەرج و ڕێنماییانەی پرۆگرام دایناون
زمانی پرۆگرام
پێویستیت بە زانینی زمانی ئینگلیزی یاخود فەرەنسی دەبێت بۆ ئەوەی بتوانی کلاسەکان لە هۆڵەندا وەربگریت. جۆری ئەو بڕوانامەیەی پێویستە بیدەیت بە پرۆگرام بە پێی ئەو دامەزراوە پەروەردەییەی داواکاریت بۆ پێشکەشکردووە دەگۆڕێ.

بوارەکانی خوێندن بە پێی وڵات:

تەندروستی و مافی سێکسی

ئاسایش و حوکمی یاسایی

ئاسایشی خۆراک و نوتریشن

بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو
تکایە چێکی وڵاتەکەت بکە بۆ ئەوەی بزانی پرۆگرامەکە چ بوارێکی ڕاهێنان بۆ وڵاتەکەت بە گرنگ دەزانێ : Country Focus Document

پاڵپشتی حکومەت
گەر تۆ فەرمانبەری حکومەتیت لە وڵاتەکەی خۆت، ڕەنگە پێویست بکات کە فۆرمێکی پاڵپشتی حکومەت ئیمزابکەیت کە لەسەر وێبسایتی پرۆگرامەکە بەردەستە. ئەمە ئاماژەیە بۆ پاڵپشتی حکومەتەکەت بۆ بەژداریکردنت لە پرۆگرامەکە.
لە ڕێگەی ئەم لینکە چێك بکە بۆ ئەوەی بزانی ئایا پێویستیت بە فۆرمی پاڵپشتی حکومی دەبێت یاخود نا.
Government Statement Requirements
پێویستیەکانی دیکە
ئەو دامەزراوەیەی لە هۆڵەندا داواکاری بۆ پێشکەشدەکەیت ئاگادارت دەکاتەوە لە پێویستیەکان. ئەم زەمالەیە تەنها بۆ کەسانی پرۆفیشنالە کە کار دەکەن و خوێندکاران ناگرێتەوە. بۆ ئەوەی لەم پرۆگرامە وەربگیرێی پێویستە قەناعەت بە پرۆگرام بهێنی کە:

چۆن ئەو زانیاریە تازە وەرگیراوانە و ئەزموونی خوێندنت لە پرۆگرام لەل دامەزراوەی کاری خۆتدا بەکاردەهێنی

لە یەکێ لە بوارە فۆکەسەکانی پرۆگرام کە لەسەرەوە باسکران کاردەکەیت

چۆن کۆرسەکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تواناکانی خۆت و ئەو دامەزراوەیەی کە کاری بۆ دەکەی

چۆنیەتی داواکاری پێشکەشکردن
ناتوانی لە ڕێگەی ئەم وێبسایتەوە داواکاری پێشکەشبکەیت. تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێبکە و لە ڕێگەی وێبسایتی ئەو دامەزراوە هۆڵەندیەوە کە دەتەوێ لێی بخوێنی

داواکاری پێشکەش بکە:
بزانە بواری کارەکەت لەگەل فۆکەسی کۆرسەکانی پرۆگرام بە پێی وڵاتەکەت یەکدەگرێتەوە
بزانە مەرجەکانی تری داواکاری پێشکەشکردنت تیایە
کۆرسێک لە لیستی کۆرسەکانی OKP بدۆزەرەوە. لە دوای کلیککردن، لە بەشی فلتەر، Orange Knowledge Program هەلبژێرە
لەگەل شوێنی کارەکەت چێک بکە بۆ ئەوەی بزانی پاڵپشتیت دەکەن لە پێشکەکردنی داواکری
پەیوەندی بکە بە دامەزراوە پەروەردەییە هۆڵەندیەی دەتەوێ تیای بخوێنی بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی شێوازی پێشکەشکردن، داواکاریە ئەکادیمیەکان، لینکی ئەپلیکەیشنەکە
دۆکیومێنتەکان ئامادە بکە: پالپشتی شوێنی کار، مۆتیڤەیشن لێتەر، پاسپۆرت، پاڵپشتی حکومەت (گەر پێویست بکات)
لە کاتی کرانەوەی راوندی داوکاری، لە ڕێگەی ئەو لینکەی دامەزراوە هۆڵەندیەکە بۆتی دەنێرێ داواکاری پێشکەشبکە و ئەکید بەرەوە لە بەرواری کۆتا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان