زەمالەی سۆفی جێرمەین لە وڵاتی فەرەنسا بریتیە لە زەمالەیەکی فوول لە بواری زانستە بیرکاریەکان و پرۆگرامە کرداریەکان بۆ ئارەزوومەندان لە سەرانسەری جیهان. لە ڕێگەی ئەم زەمالەیەوە، تۆ دەتوانی بڕوانامەی ماستەر یاخود دکتۆرا لە زانکۆی پاریس-ساکلای یاخود پەیمانگەی پۆلیتەکنیکی پاریس بەدەتستبهێنیت
بۆ کورسی تایبەت بە خوێندنی ماستەر، ٥٠ کورسی خوێندن دابینکراوە و دوو بژاردەت هەیە بۆ خوێندن: یان ماستەری یەک ساڵی یاخود دەشتوانی ٢ ساڵ بخوێنیت. ماوەی خوێندن بۆ بڕوانامەی دکتۆرا بریتیە لە ٣ ساڵ
سودەکانی پرۆگرام
بڕی زەمالەکە بریتیە لە ١١،٠٠٠ یۆرۆ بۆ ساڵێك
بڕێک پارە تەرخاندەکرێت بۆ ڕێکاری خۆتۆمارکردن بۆ زانکۆ
خوێندکارانی نێودەوڵەتی تاوەکو بڕی ٢٠٠٠ یۆرۆی تر وەردەگرن بۆ خەرجی تکتی فرۆکە و تێچووی ڤیزا (بڕی پارەکە گۆرانکاری بەسەردا دێت بە پێی تێچووی ڤیزای فەرەنسا بۆ کەسانی عێراقی تێچووی تکتی فرۆکە)
فێرخوازانی نێودەوڵەتی لە نزیک ئەو بەش و کۆلێژەی لێیدەخوێنن شوێنی مانەوەیان بۆ تەرخاندەکرێت کە بریتیە لە شوقەیەکی ستودیۆ. لەگەڵیشیا پاکێجێکیان پێدەدرێت کە هەموو پێداویستیەکانی ماڵەوەی وەک بەتانی، سەرین، مەنجەڵ، قاپ و کەوچک، هتد. لەخۆدەگرن
سەرەڕای ئەمانەش، ئەو کەسانی دکتۆرا دەخوێنن ئەم خاڵانەی خوارەوەش دەیانگرێتەوە
فیلۆوشیپ بۆ دکتۆرا بۆ ماوەی سێ ساڵی خوێندنەکە
فەند بۆ توێژنیەوە بۆ ماوەی مانگێک یان دوان لە دەرەوەی فەرەنسا
فەند بۆ بەژداریکردن لە وۆرکشۆپ و سیمینار و کۆرسی راهێنان
لە حالەتی درێژکردنەوەی ماوەی دکتۆرا کە لە سێیەم ساڵدا دەکرێت، خوێندکارانی دکتۆرا بە پێی ماوەی درێژکردنەوەکە پارەیان بۆ خەردەکرێت
مەرجەکان بۆ وەرگیران لەم زەمالەیە پەیوەستن بە توانست و ئاستی بەرزی ئەکادیمی کە لە ڕێگەی ترانسکریپتی زانکۆیت و نامەی پشگیری پشڕاستدەکرێنەوە. جگە لەوانە، پرۆگرامەکە پێویستی بەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە هەیە
زانیاری کەسی
ناوی ئەو پرۆگرامی ماستەر یاخود دکتۆرایەی کە هەڵیدەبژێری
ترانسکریپت و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر
سیڤیەکی ئەکادیمی
ناوی دوو کەس لە سەرپەرشتیار و یاخود مامۆستای زانکۆت کە ئامادەبن نامەی پشگیریت بۆ بنووسن
پلانێکی خوێندن کە لە دوو پەڕە زیاتر نەبێت و ڕوونی بکەنەوە پلانت لە خوێندنی ئەو بابەتی هەڵتبژاردووە چیە
کۆرسەکانی ماستەری یەک ساڵی
Analysis Modeling Simulation
Applied Algebra
Applied Mathematics (ENSTA-Orsay)
Applied Mathematics (Evry)
Mathematics and Artificial Intelligence
Mathematics and Interaction
Mathematics and Statistical Learning
Program J. Hadamard Mathematics (Orsay)
Program J. Hadamard Mathematics (ENS Paris-Saclay)
Program J. Hadamard Mathematics (Ecole Polytechnique)
Pure Mathematics
کۆرسەکانی ماستەری ٢ ساڵی
Analysis Modeling Simulation
Analysis Number Theory and Geometry
Applied Algebra
Data Science: Health, Insurance, Finance
Mathematics and Artificial Intelligence
Mathematics and Statistical Learning
Mathematics for the Life Sciences
Mathematics of Randomness
Mathematics – Vision – Learning
Program J. Hadamard Mathematics
Optimization
Quantitative Finance
خوێندنی بواری دکتۆراش لە هەمان بوارەکانی سەرەوەدا دەبێت و تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر لە ڕێگەی هەمان پرۆگرامەوە ماستەری دوو ساڵیان خوێندووە