Saturday, June 14, 2025
سەرەکEventsفێڵۆوشیپی هاوینەی زانکۆی پوردو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

فێڵۆوشیپی هاوینەی زانکۆی پوردو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

گەر خوێندکاری بەکالۆریۆسیت و ئارەزووی ئەنجامدانی توێژینەوە دەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەوا ئەم پرۆگرامە بۆ تۆیە.

ئەم فێڵۆوشیپە پرۆگرامێکی فوول فەندی ١١ هەفتەییە لە زانکۆی پوردو کە تیایدا خوێندکار لەژێر سەرپەرشتی و ڕێنمایی ئەندامێکی فاکەڵتی زانکۆ، خوێندکارانی دکتۆرا یاخود پۆستدکتۆرا توێژینەوە ئەنجامدەدەن.

پرۆگرامەکە هیچ تێچوویەکی نیە و بۆ خوێندکارانی هەموو وڵاتان بەردەستە. ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە ٢٥٠ کەس بەژداریان لەم پرۆگرامەدا کردووە.

پرۆگرامەکە لە زانکۆی پوردو لە کەمپەکانی وێست لافاێت یاخود ئیندیاناپۆلیس میوانداری دەکرێت

دوا وادە بۆ داواکاری بریتیەلە ١٥/١/٢٠٢٥؛ کاتەکانی پرۆگرام بریتیە لە ٢٦/٥/٢٠٢٥-٨/٨/٢٠٢٥

پرۆگرامەکە ئەم سودە داراییانە لەخۆدەگرێت

خەرجی بە بڕی ٦٥٠٠ دۆلار

٢٥٠٠ دۆلار بۆ تێچووی شوێنی مانەوە

شوێنی مانەوەی مەفروش

قەرەبووی گەشت کە بڕەکەی بریتیە لە ١٠٠٠ دۆلار

پرۆگرامەکە کراوەیە بۆ هەموو ئەو خوێندکارانەی کە لە ئێستادا لە ئاستی بەکالۆریۆس لە زانکۆ دەخوێنن

پێویستە خوێندکار لە کاتی داواکاری پێشکەشکردن لە پرۆگرامێکی زانکۆیی بۆ ئاستی بەکالۆریۆس تۆماربێت

پێویستە تا کاتی دێدلاینی پرۆگرام، پێشکەشکار بە لایەنی کەم یەک سمستەری خوێندبێ

کەمترین جیپیئەی قبوڵکراو بریتیە ٢،٨/٤

هەموو بەژداربوان دوای تەواوکردنی پرۆگرام پێویستە راپۆرتێک تەسلیمی سەرپەرشتیکارەکەیان بکەن

خوێندکارانی نێودەوڵەتی پێویستە ڤیزای جۆری جەی وەربگرن

مەرجی دیکە

کوالیتی ئەپلیکەیشن و توانستی ئەکادیمی خوێندکار

بوونی کارامەیی گونجاو بۆ ئەو توێژینەوانەی کە بەردەستن

دۆزینەوەی توێژینەوەی گونجاو

ئەزموونی پێشتر لە بواری توێژینەوە داواکراو نیە؛ بۆیە ئەم پرۆگرامانە بۆ ئەپلیکانتی تازە زۆر گونجاوە

بۆ زانیاری دەربارەی پرۆجێکتە بەردەستەکان کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە

https://engineering.purdue.edu/Engr/Research/EURO/SURF/Research/Y2025

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان