سەرەکGrantsزەمالەی ڕۆژنامەگەری تاربێل (بۆ ژیری دەستکرد) بۆ ساڵی ٢٠٢٥ - بڕی ٥٠،٠٠٠...

زەمالەی ڕۆژنامەگەری تاربێل (بۆ ژیری دەستکرد) بۆ ساڵی ٢٠٢٥ – بڕی ٥٠،٠٠٠ دۆلار

لە ئێستادا دەرگای داواکاری کراوەیە بۆ زەمالەی ڕۆژنامەگەری تاربێل (بۆ ژیری دەستکرد) بۆ ساڵی ٢٠٢٥. زەمالەی تاربێل پرۆگرامێکی ساڵانەیە بۆ ڕۆژنامەنووسانی نوێ (تازە دەرکەوتوو) کە ئارەزووی ڕووماڵکردنی زیرەکی دەستکرد دەکەن. کەسانی وەرگیراو بۆ ماوەی ٩ مانگ لە ژووری هەواڵی دەستگایەکی گەورە کاردەکەن ، بەشداری لە گروپێکی فێرکاری ١٠ هەفتەیی دەکەن کە حوکمڕانی بە ژیری دەستکرد و بنەما تەکنیکییەکان دەگرێتەوە، و بەشداری لە لوتکەی ڕۆژنامەگەری دەکەن کە هەفتەیەک دەخایەنێت لە سانفرانسیسکۆ

پرۆگرامەکە وتاردەری پسپۆڕ، فیدباک و ڕاهێنەرایەتی لە ڕۆژنامەنووسانی بە ئەزموون و بۆنە یەکترناسین لەگەڵ پسپۆڕانی ڕێکخراوە پێشەنگەکانی بواری ژیری دەستکرد لەخۆدەگرێت. پاش دەرچوونیان، چاوەڕێی ئەوە دەکرێت کە بەشداربوان دیدگای کاریگەریی خۆیان ببەنە ژووری هەواڵ و بڵاوکراوە گەورەکان لە سەرانسەری جیهان. زەمالەی تاربێل ٢٠٢٥ لە مانگی حوزەیرانی 2025-ئایار 2026 بەردەوام دەبێت

سوودەکان

بەشداربووان ٩ مانگە لە ژوورێکی هەواڵی گەورەدا دەستەبەکار دەبن کە کار لەسەر زیرەکی دەستکرد دەکەن. وردەکارییەکانی دانان بەپێی شوێنی دەزگای هەواڵیەکان دەگۆڕێت

بەشداربووان بەپێی بارودۆخەکان تا ٥٠ هەزار دۆلار یارمەتی وەردەگرن بۆ ماوەی جێگیرکردنیان. پێشبینی دەکرێت کە یارمەتییە داراییەکەکەمێک جیاواز بێت بەپێی شوێن و بارودۆخی کەسی

پێش بەشداربوون،  کەسانی وەرگیراو پرۆگرامێکی ١٠ هەفتەیی لەسەر بنەماکانی تەکنیکی، حوکمڕانی و ڕۆژنامەگەری ژیری دەستکرد وەردەگرن. ئەم بەرنامەیە پێویستی بە ١٠-٤٠ کاتژمێر هەیە لە هەفتەیەکدا و لە دوورەوە ئەنجام دەدرێت (ئۆنڵاینە). ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان بریتین لە وتاری میوانی شارەزا لە بوارەکەدا، ئەرکی و واجبات و خوێندنەوە

هاوڕێیان پێش دەستپێکردنی جێگیرکردنیان بەشداری لوتکەیەکی هەفتەیی دەکەن لە سانفرانسیسکۆ. ئەمە هەفتەیەکی چڕ و پڕ دەبێت لە وتاردەری میوان و وۆرک شۆپ و بۆنەی بەهێزکردنی پەیوەندی،  تێچووی گەشت و شوێنی نیشتەجێبوون بە تەواوی دابین دەکرێت

داواکار پێویستە حەزێکی قووڵی هەبێت بۆ زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگا.  داواکراوە کە بەشداربوان ئەزموونی کارکردنیان هەبێت لە بواری ڕۆژنامەگەری تەکنەلۆژی، توێژینەوەی فێربوونی ئامێر، یان حوکمڕانی  بە ژیری دەستکرد

ئەزموونی پێشووی ژووری هەواڵ (لەوانەش لە ڕۆژنامەکانی فێرخوازان) یان ئەزموونی بەراوردکاری لە بوارێکی وەک یاسا یان توێژینەوەدا خوازراوە بەڵام پێویست نییە. ئەوان هەوڵدەدەن پشتگیری لە ڕۆژنامەنووسانی سەرەتایی کارکردن بکەن و قابیلیەت (توانا) ی رۆژنامەنوس لە پێش (ئەزموون) خیبرەوە دادەنێن لەم پڕۆگرامەدا

ڕێبازێکی داهێنەرانەت هەبێت بۆ گێڕانەوەی چیرۆک لەگەڵ توانای خێرا گەیشتن بە دڵی بابەتێکی نوێ. بەشداربووان دەبێت بتوانن لە وادەیەکی کەمدا کارێکی مقنع بەرهەم بهێنن

توانای کۆڵنەدان، پێویستە بەدوای ئامانجەکانتدا بگەڕێیت و لە بەرامبەر ناخۆشییەکاندا کۆڵنەدان. بەشداربووان دەبێت ئامادەبن بە زەحمەت و لەژێر زەختدا کار بکەن و توانای بەرگەگرتنی دووبارەبوونەوەی ڕەتکردنەوەیان هەبێت

ئارەزووی تێگەیشتن لە ڕاستی هەر چیرۆکێکی دیاریکراوت هەبێت، تەنانەت کاتێک لەگەڵ بیروباوەڕەکانی پێشوودا ناکۆکە. بەشداربووان دەبێت کراوە بن بەرامبەر بە ڕەخنە و داننان بەو ڕێگایانەی کە دەتوانن نووسین و بیرکردنەوەکانیان باشتر بکەن

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

شێوازی ناردنی داواکاری

فۆڕمی داواکاری سێ بەش لەخۆدەگرێت. پێشبینی دەکرێت -1 کاتژمێر بخایەنێت تا تەواو دەبێت بە مەرجێک پێشتر سیڤییەکی ئێستات هەبێت و نمونەی نووسینت هەبێت بە زمانی ئینگلیزی ولە بواری دیاریکراودا

ئەو زانیاریانەی لە لێت دەپرسن

دەربارەی تۆ، سیڤیەکەت

پرسیارەکانی هەڵبژاردنی شوێن بۆ ئەوەی بتوانن پلان بۆ لایەنە لۆجستییەکانی بەشداربوونت دابنرێت لە کاتی وەرگیران

پرسیاری فرە هەڵبژاردن بۆ تێگەیشتن لە پاڵنەر و شێوازی بیرکردنەوەت

پرسیاری کورتە وتار سەبارەت بە گونجاوی تۆ بۆ زەمالەی تاربێل

١-٣ نمونەی نووسین (٥٠٠-٢٠٠٠وشە) بۆ هەڵسەنگاندنی تواناکانی نووسینت

دوا وادە بۆپێشکەشکردن: ٢٨-٢-٢٠٢٥

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان