بەمەبەستی باشترکردنی واقیعی پەروەردە و بۆ ئەوەی عێراق پێگەی ڕاستەقینەی خۆی لەنێو وڵاتانی جیهاندا بەدەستبهێنێتەوە، سەرۆکوەزیران، ئەندازیار محەمەد شیاع ئەلسودانی دەستپێشخەریی خوێندنی خۆی ڕاگەیاند کە ئامانج لێی پەرەپێدانی زانستە لە عێراق بە ناردنی (٥٠٠٠ فێرخواز) بۆ تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆ بەناوبانگەکان لە سەرجەم پسپۆڕییەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی لە ئاستی پەروەردەیی نێوان عێراق و جیهانی پێشکەوتوو و بۆ دابینکردنی ئەو لێهاتووییانەی کە پێویستە بۆ دامەزراوە حکومییەکانمان، بۆ خێراکردنی پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی سیاسەتی نوێی سکۆلەرشیپی چۆنایەتی کە لەگەڵ پێداویستییەکانی پرۆگرامی حکومەتدا بگونجێت
ئامانجەکانی لیژنەی باڵای پەرەپێدان
پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و دامەزراوە حکومییەکان بە ناردنی خوێندکار بە سکۆلەرشیپ بۆ زانکۆ نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان
کراوەیی بەڕووی سیستەمی خوێندنی پێشکەوتوو لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان
پەرەپێدانی فێرکردن لە هەموو ئاستەکانی خوێندن بە وەرگرتنی نوێترین شێوازی فێرکردن
پێویستە داواکار
ڕەگەزنامەی عێراقی بێت و دانیشتووی عێراق بێت بۆ ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پێش ئەوەی داوای سکۆلەرشیپەکە بکات، جگە لەوانەی کە لە دەرەوە بوون بە سکۆلەرشیپی توێژینەوەی فەرمی
ڕەفتاری باشبێت و سزا نەدرابێت بە تاوانێکی گەورە یان تاوانێکی بچووک کە خراپەکاری ئەخلاقی تێدایە
تەندروستی گشتی باشبێت کە وای لێدەکات بتوانێت بخوێنێت و دواتر لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا خزمەت بکات پاش گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی، لەلایەن لیژنە پزیشکییەوە بڕوانامەی پێدرابێت
نەبوونی کەیسی کۆچبەری یان مافی پەنابەری کە لەلایەن وڵاتێک یان ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییەوە پێدرابێت
وەرنەگیرابێت بۆ خوێندنی باڵا لە ناوخۆ یان دەرەوەی عێراق و زەمالە یان مۆڵەتی خوێندنی لە هیچ لایەنێک لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەم پرۆگرامە وەرنەگرتبێت
پێشکەشکردنی داواکاری سنووردارە بەو خوێندکارانەی کە بڕوانامەی ئەسڵییان بەدەست هێناوە کە لەلایەن دامەزراوە دانپێدانراوەکانی ناوخۆی عێراقەوە دەرچووە،هەروەها ئەو بڕوانامەیەی کە لەلایەن زانکۆ بیانییەکانەوە دەرچووە و کە لەلایەن لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە لە عێراق پەسەندکراوە، پێویستە ڕیزبەندی فێرخواز پێشکەشبکرێت لە نێوان هاوپۆلەکانیدا بۆ دەرچووانی وڵاتانی دەرەوە.
پێویستە کاندیدەکان نامەی وەرگرتن (قبوڵ) لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتانە وەربگرن کە لەلایەن لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە لە عێراق پەسەندکراون و لە لیستەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لیستی زانکۆکانی سکۆلەرشیپی دانپێدانراودا جێگیرکراون
کاندید بەڵێن دەدات کە دوو ئەوەندەی ماوەی خوێندن لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا خزمەت بکات دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکە و گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی، بەپێی یاسا کارپێکراوەکان و مەرجەکانی بەرژەوەندی گشتی. داواکار بۆ سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی زانستە کلینیکیەکان لە پسپۆڕییەکی پزیشکی تایبەتدا دەبێت ساڵێکی ڕاهێنانی وەک ( مقیم اقدم ) نیشتەجێی باڵا لە هەمان پسپۆڕی تەواو کردبێت کە داواکاری پێشکەش دەکات
ڕێنماییە گشتیەکان
داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی لیژنەی باڵا بۆ پەرەپێدانی پەروەردە بە تایبەتی لە ڕێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیەوە پێشکەش دەکرێت
هەموو نامەیەک لەگەڵ لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە لە ڕێگەی ئەو ئیمەیڵە کەسییەوە دەبێت کە لە فۆڕمی داواکارییەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
پرسیارەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵی لیژنەکەوە بنێرن
(info@hcediraq.org)
لە ڕێنمایی و مەرجە ڕاگەیەندراوەکاندا هیچ ئیستسنایەک نییە
هەموو ئەو داواکاریانەی کە مەرج و ڕێساکانیان تێدا نییە لادەبرێت لە هەر قۆناغێکی پرۆسەی داواکاریدا
پێشکەش نەکردنی سەرجەم بەڵگەنامە و زانیارییە پێویستەکان لە ماوەی دیاریکراودا دەبێتە هۆی هە:وەشاندنەوەی داواکاریەکەت
داواکاری بۆ پسپۆڕییەک کە لەگەڵ پاشخانی زانستیدا ناگونجێت، یان پێشێلکردنی اختصاصی نیشتەجێبوون بێت (تایبەت بە پسپۆڕییە پزیشکییە کلینیکییەکان) دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی داواکاریەکەت
داواکار دوای کاندیدکردنی لەلایەن لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردەوە لە سکۆلەرشیپەکە بکشێتەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە مافی پێشکەشکردنی ئەم پرۆگرامە بێبەش دەکرێت.
زانکۆ بیانییەکان داوا لە کاندیدەکانی ئەکادیمی دەکەن کەمترین نمرەی (٦.٥)یان هەبێت لە سیستەمی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی تری توانستی زمانی ئینگلیزی. بۆیە پێویستە کاندید کار لەسەر پەرەپێدانی توانای خۆی لە زمانی ئینگلیزیدا بکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای لە چوار کارامەیی بنەڕەتیدا کە بریتین لە گوێگرتن، قسەکردن، خوێندنەوە و نووسین.
خوێندکاری پاڵێوراو مافی سکۆلەرشیپەکەی لەدەست دەدات ئەگەر لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە لەلایەک و خوێندکار لەلایەکی تر نەتوانێت قبوڵکردنی ئەکادیمی بەپێی پسپۆڕی ئەکادیمییەکەی لە زانکۆ بیانییەکان بەدەستبهێنێت دوای دوو ساڵ لە بەرواری کاندیدکردن بۆ سکۆلەرشیپەکە
زانیاری گشتی
داواکاری بۆ پرۆگرامی دکتۆرا تەنها بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان بەردەستە.
داواکاری بۆ پرۆگرامی ماستەر بەردەستە بۆ فەرمانبەران و نافەرمانبەران.
کورسی سکۆلەرشیپ بەسەر پرۆگرامە ڕاگەیەندراوەکاندا دابەش دەکرێت بەپێی ئەم ڕێژەیەی خوارەوە:
یەکەم: (50%) بۆ خوێندنی دکتۆرا، بەم شێوەیە دابەشکراوە
(35%) بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
(10%) بۆ باقی وەزارەتەکان.
(5%) بۆ کەسوکاری شەهیدان.
دووەم: (40%) بۆ خوێندنی ماستەر (ئەکادیمی، پیشەیی)، بەم شێوەیە دابەشکراوە
)25%) بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت.
(5%) بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
(5%) بۆ ئەو کەسانەی کە فەرمانبەر نین.
(5%) بۆ کەسوکاری شەهیدان.
سێیەم: (10%) بۆ پرۆگرامی ڕاهێنانی پزیشکی پۆست بۆرد
تێبینی: ئەگەر کورسییەکان بۆ هەر بەرنامەیەک پڕنەکرانەوە، ئەوا کورسییەکانی دیکە بەپێی پێویست لە چوارچێوەی پشکی پارێزگادا دابەش دەکرێن بەسەر بەرنامەکانی تردا، بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی لیژنەی زانستی.
داواکاران کێبڕکێ لەگەڵ هاوتاکانیان دەکەن لەناو هەمان پارێزگا و بەرنامەدا بەپێی کۆی ئەو خاڵانەی بەدەستی دەهێنن لە چوارچێوەی میکانیزمی حیسابکردنی خاڵەکانی بەراوردکردندا، کە دواتر ڕوون دەکرێتەوە.
پشتگیری مصاحبةی هاوسەر و منداڵان بۆ هەموو خوێندکارانی سکۆلەرشیپ لەخۆدەگرێت
پرۆگرامی سکۆلەرشیپی ماستەر
مەرجەکان
تەمەنی داواکار نابێت لە (33) ساڵ زیاتر بێت
تێکڕای قوتابخانەی ئامادەیی یان هاوتاکەی لە (٧٠) کەمتر نەبێت
دەبێت خاوەنی بڕوانامەی زانکۆ بێت (بەکالۆریۆس) کە شایستەی بکات بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵاتر، هەروەها ڕیزبەندی داواکار لە قۆناغی بەکالۆریۆسدا دەبێت لەنێو ئەو 25% بێت کە لە دوو خولی (یەکەم و دووەم)دا سەرکەوتوو بوون.
(ئایەلس) کەمترین نمرەی (5.0) لە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی ستانداردەکانی زمانی ئینگلیزی، .
پرۆگرامی سکۆلەرشیپی دکتۆرا
مەرجەکان
داواکار نابێت تەمەنی لە (٤٠) ساڵ زیاتر بێت.
تێکڕای قوتابخانەی ئامادەیی یان هاوتاکەی نابێت لە (70) کەمتر بێت
بڕوانامەی زانکۆیی (ماستەر)ی هەبێت کە شایستەی بکات بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵاتر بێت
(ئایەلس) کەمترین نمرەی (5.0) لە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی ستانداردەکانی زمانی ئینگلیزی، .
پێویستە داواکار فۆڕمی داواکاری بە پێی بڕوانامەی ئەکادیمی و پارێزگا پڕبکاتەوە و پابەند بێت بە پڕکردنەوەی زانیارییەکان بە تەواوی و بە وردی
کۆپی بەڵگەنامە و بڕوانامە و کاغەزەکانی پێویست لەگەڵ زانیارییەکانی ناو فۆڕمی داواکاری ئەلیکترۆنی هاوپێچ بکات، بە مەرجێک هەموو بەڵگەنامە ئەسڵیەکان لە ڕۆژی چاوپێکەوتنی کەسیدا پێشکەش بکرێن بۆ مەبەستی پشتڕاستکردنەوە.
بڕوانامە و بەڵگەنامەکانی پێویست هاوپێچ بکرێن
– بڕوانامەی ئەکادیمی (بەڵگەنامە بە نمرەکان بۆ هەموو ئاستە ئەکادیمییەکان)
-بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی لەگەڵ بڕوانامەی هاوتای کۆتایی و حیسابکردنی تێکڕا ئەگەر هی دەرەوەی عێراق بێت.
بڕوانامەی بەکالۆریۆس کە ڕێزبەندی خوێندکارەکە لەناو وەجبەکەیدا بۆ وەرزی یەکەم و دووەم نیشان دەدات، و نمرەی فێرخوازی یەکەمی ساڵەکەی، و بڕوانامەی هاوتای کۆتایی و حیسابکردنی نمرەی گشتی ئەگەر شەهادەکەی هی دەرەوەی عێراق بێت.
بڕوانامەی ماستەر، بڕوانامەی هاوتای کۆتایی، و حیسابکردنی نمرەی گشتی ئەگەر لە دەرەوەی عێراق بێت.
ناسنامەی دامەزراندنێکی دروست یان پشتگیرییەکی دروستی شوێنی کار (بۆ کارمەند)
کارتی نیشتەجێبوون
پاسپۆرت
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری مەدەنی نوێ
بڕوانامەی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی.
نامەی پشتیوانی دەزگای شەهیدان (بۆ ئەو خوازیارانەی کە کەسوکاری شەهیدانن)..
تێینی کورد سکۆڵەر:
وردەکاری پڕۆگرامی ڕاهێنانی دکتۆری خاوەن بۆرد کە بەشێکە لەم سکۆلەرشیپە باس نەکراوە لێرەدا بۆ ئاسانکاری و خۆ پاراستن لە تێکەڵبوونی زانیاریەکان، دکتۆرە بەڕێزەکان دەتوان زانیاری زیاتر لە لینکی پڕۆگرامەکەوە لەسەر بوارەکەی خۆیان دەستبخەن.
تەنها بڕێکی کەم لە پڕۆگرامەکانی ماستەر بۆ کارمەندی کەرتی تایبەت دەبن، بە گشتی پڕۆگرامەکە بۆ کارمەندی کەرتی گشتییە
لایەنی کەمی توانستی زمانی ئینگلیزی کۆنمرەی ٥ ی ئایەلتزە، بەڵام لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق تەنها سکۆلارشیپ دەدات بە ئەوانەی قبولی زانکۆ ئاست بەرزەکان دێنن، مەرجی توانستی زمانی ئەو زانکۆیانە بە لایەنی کەمەوە ٦ ی ئایەلسە.