داواکاری کراوەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی زانکۆی تایلەند چولالۆنگکۆرن ٢٠٢٥. چولا کۆنترین و بەناوبانگترین زانکۆی تایلەندە. زانکۆی چولالۆنگکۆرن پرۆگرامێکی سکۆلەرشیپی پێشکەش دەکات کە بە تەواوی پارەدار(فەند) دەکرێت بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی. سکۆلەرشیپەکە کراوەیە بۆ خوێندنی ماستەر، و پرۆگرامەکانی بڕوانامەی دکتۆرا لە هەر دیسیپلینێک لە زانکۆی چولالۆنگکۆرن. ماوەی پرۆگرامی ماستەر ٢ ساڵە و دکتۆرا ٣ ساڵە. کاندیدەکان لە سەرانسەری جیهانەوە شایستەی سکۆلەرشیپی زانکۆی چولالۆنگکۆرنن. ئەم زانکۆیە بەردەوام لە ڕیزبەندی زانکۆکانی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا پلەی بەرزی هەیە. لە خوارەوە وردەکاری زیاتر دەربارەی مەرجەکانی سکۆلەرشیپی زانکۆی چولالۆنگکۆرن، یارمەتییە داراییەکان، و پرۆسەی پێشکەشکردن دەخەینەڕوو.
وردەکارییەکان دەربارەی سکۆلەرشیپی زانکۆی چولالۆنگکۆرن ٢٠٢٥
دامەزراوە: زانکۆی چولالۆنگکۆرن، تایلەند
ئاستی بڕوانامە: ماستەر و دکتۆرا
پارەی سکۆلەرشیپ: بە تەواوی پارەدار دەکرێت
ڕەگەزنامەی شایستە: هەموو نەتەوەکان
دوا وادەی پێشکەشکردن: ٨ی ئایاری ٢٠٢٥
سوودە داراییەکان
کرێی فڕۆکەی هاتنەوە و گەڕانەوە (ئابووری)
خوێندکارانی ئاسیان: زۆرترین ٨٥٠٠ بات
خوێندکارانی تری ئاسیا: زۆرترین ١٢٠٠٠ بات
ئەوروپا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، ئەفریقا: زۆرترین ٢٠٠٠٠ بات
ئەمریکای باکوور و باشوور: زۆرترین ٣٠٠٠٠ بات
کرێی خوێندن
کرێی خوێندنی زانکۆ دەگرێتەوە
پشتگیری مانگانە ١٦٠٠٠ بات
کلیل لێرە بکە و کۆرسە بەردەستەکان لە وێبسایتی زانکۆوە ببینە
پێوەرەکانی شایستەیی
شایستەیی: خوێندکاری دەرچووی نێودەوڵەتی. هیچ سنووردارکردنی نەتەوەیی نییە
مەرجەکانی بڕوانامە
بۆ پرۆگرامی ماستەر: بڕوانامەی بەکالۆریۆسی تەواو کردبێت
پرۆگرامی دکتۆرا: بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر تەواو کردبێت
سنووری تەمەن: دەبێت تەمەنی ٤٠ ساڵ یان کەمتر بێت
شارەزایی زمانی ئینگلیزی
شارەزایی باشی زمانی ئینگلیزی
کەمترین نمرەی تۆفل: 500
IELTS: 5.0
تەندروستی: دەبێت تەندروستی باش بێت
بەڵگەنامەی پێویست
فۆڕمی داواکاری پڕکراوەتەوە
وێنە
سی ڤی
بڕوانامەی ئەکادیمی
بڕوانامەی ماستەر (ئەگەر هەبێت)
کۆپی پاسپۆرت
٢ نامەی پشتگیری
بڕوانامەی پزیشکی (چێکی لایەنی تەندروستی)
چۆن داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ سکۆلەرشیپی دەرچووانی زانکۆی تایلەند چولالۆنگکۆرن ٢٠٢٥؟
لە خوارەوە دەتوانن لە ڕێگەی لینکی فەرمی پڕۆگرامەوە سەردانی بەشی پێشکەشکردن بکەن، هەروەها کۆی مەرج و ڕێنماییەکان بە (پی دی ئێف) لە خوارەی ئەم نووسینە دانراوە