
پرۆگرامی سکۆلارشیپی مێنا پرۆگرامێکی تایبەتی حکومەتی هۆڵەندایە بۆ پیشەگەران و ئەو کەسانەی کە کاریگەرن لە کۆمەڵگە بۆ وەرگرتنی ڕاهێنانی تایبەت لە ژمارەیەک دامەزراوەی پەروەردەیی هۆڵەندی. ئەم پرۆگرامە لە لایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەندا ڕێکدەخرێ وەک بەشێک لە پرۆگرامی شیراکە و لە لایان نوفیکەوە بەڕێوەدەبرێ.

ساڵانە نزیکەی ٢٠ زەمالە دەدرێ بە کەسانی پیشەگەر لە هەردوو ڕەگەز. پێداویستیەکانیش بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بریتین لە
١. ئارەزووت هەبێ بۆ ئەو پرۆگرامانەی بەردەستن
٢. دانیشتووی عێراق بیت و هەر لە عێراقیش بژیت
٣. تەمەنی ٢٠-٤٥ ساڵدا بێ
٤. توانستی زمانی ئینگلیزیت باشبێ
٥. پێوویستە لە چوارچێوەی یەکێک لە بوارەکانی ئەولەویەتی پرۆگرام بۆ عێراق کاربکەیت
٦. ئامادەگیت هەبێ کە ئەوەی فێڕی دەبیت لە دوای گەڕانەوەت لە ناو دامەزراوەکەی خۆت هاوبەشی پێبکەیت
٧. رازی بوون بە مەرجەکان و ئەرکەکانی پرۆگرام
مەرجی زمانی ئینگلیزی
توانستی زمانی ئینگلیزی پێویستە چونکە زۆربەی کۆرسە ئۆفەرکراوەکان بە زمانی ئینگلیزین
بوارەکانی پرۆگرام
پێویستە لە یەکێک لەم بوارانەی پرۆگرام کاربکەیت لە وڵاتی خۆت
١. پەرەپێدانی ئابوری بەردەوامپێدراو – پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و بازرگانی
٢. حکومی باش
٣. چاکسازی لە کەرتی ئاسایشدا
٤. گۆڕانی کۆمەڵایەتی
٥. وزە نوێبوەوەکان و گۆرانکاری ووزە
٦. بەرێوەبردنی ئاو و ژینگە
٧. ئاسایشی خۆراک
ئەولەویەت دەدرێ بەم ڕێکخراوانەی خوارەوە
١. ڕێکخراوەکانی گەنجان و کۆمەڵگەی مەدەنی
٢. ڕێکخراوە نیشتمانیەکان
٣. ڕێکخراوە ناحکومیەکان
٤. کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان
پشگیری بەرێوەبەرەکەت/کار
پێویستە هەر پێشکەشکارێک نامەیەکی پشتگیری کە واژۆی خۆی و بەرێوەبەرەکەتی لەسەر بێ پێشکەشبکات. ئەمە وەک ئاماژەیەک بەکاردێ بۆمان تابزانین کە بەڕێوەبەرەکەت پاڵپشتی داواکاریەکەت دەکات و لە دوایشدا یارمەتیدەردەبێ بۆ هاوبەشیپێکردنی ئەو زانیاری و ئەزموونەی کە لە هۆڵەندا بەدەستیدەهێنی. ئەمە پێویستە لەبەر ئەوەی ئامانجی ئەم پرۆگرامە بەهێزکردنی رێکخراوەکانە لە ڕێگەی بەهێزکردنی کەسەکانەوە
پێداویستی دیکە
ئەو دامەزراوە پەروەردەیەی کە کۆرسەکەت ڕێکدەخا ئاگادارتدەکاتەوە ئەگەر هەر داواکاریەکی دیکە بوونی هەبێ. زۆربەی کۆرسەکان بۆ کەسانێک دیزاین کراوە کە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس یاخود هاوتاکانین و بۆ سەرکەوتنی داواکاری پێویستە ئەزموونی کارت هەبێ لەو بوارەی داواکاری بۆ پێشکەشدەکەی. داواکاری ئەو کەسانەی خوێندکارن لە ئێستادا قبوڵناکرێ.
بۆ نووسینی داواکاریەکەت، لە مۆتیڤەیشن لێتەرەکەت پێویستە تیشک بخەیتە سەر ئەم لایەنانەی خوارەوە
١. کە لە بوارێک لە بوارە دیاریکراوەکان بۆ عێراق کە لە سەرەوە ئاماژەیان بۆ کراوە کاردەکەیت
٢. چۆن ئەم کۆرسە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی خۆت و ئەو دامەزراوەی کاری بۆ دەکەی
٣. چۆن ئەو ئەزموون و زانیاریانەی بەدەستیان دەهێنیت لە ناو دامەزراوەکەی خۆت بەکاردەهێنی
پرۆگرام بە تایبەت هانی خانمان دەدات کە داواکاری پێشکەشبکەن. ٥٠٪ کورسیەکان بۆ هەر وڵاتێک تایبەتکراوە بە خانمان

دواکاری پێشکەشکرد هەمیشە بە دوو هەنگاو دەبێ
١. پێشکەشکردنی داواکاری ئەکادیمی لە ڕێگەی دامەزراوە ئەکادیمیەکان کە کۆرسەکەیان ئۆفەرکردووە
٢. پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زەمالەکە لە ڕێگەی سیستەمی ئۆنلاینی نوفیکەوە. تکایە بۆ بەدەستهێنانی لینکی پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕێگەی دامەزراوە پەروەردەییەکەوە، چێکی مەرجەکان بکە
بۆ دەسکەوتنی زانیاری زیاتر، پێش وادەی دێدلاین پەیوەندی بکە بەو دامەزراوە ئەکادیمیەی دەتەوەی بۆی تەقدیمبکەی. ئەوان زانیاری تەواوت لەسەر دواوادە و شێوازی پێشکەشکردنەکە پێدەدەن
بۆ پێشکەشکردن
١. بزانە ئەو کۆرسەی هەڵتبژاردووە لەگەل مەرجەکانی پرۆگرام بۆ عێراق گونجاوە
٢. یەکێک لە کۆرسە ئۆفەرکراوەکانی سەر وێبسایتی فەرمی هەلىژێرە
٣. بە زووترین کات پەیوەندی بکە بەو دامەزراوەیەی کە کۆرسەکەی ئۆفەرکردووە. ئامۆژگاری ئێمە ئەوەیە زۆر پێش کۆتایی هاتنی وادەی داواکاری پەیوەندی بە دامەزراوەکەوە بکەی چونکە ڕەنگە کۆمەڵێ داواکاری زیاتر بێتە ئاراوە
٤. لە ڕێگەی سیستەمی ئۆنلاینی نوفیک داواکاری بۆ زەمالەکە پێشکەشبکە. لینکی ئەمەشت لە ڕێگەی دامەزراوە ئەکادیمیکەوە بەدەست دەگات
ئەم پرۆگرامە ساڵانە بە دوو ڕاوند ئۆفەر دەکرێ لە مانگی ٢ و ٩. ئەنجامی داواکاریەکان ٣ بۆ ٤ مانگ دوای داواکاری ئاشکرادەکرێن

بۆ بینینی کۆرسەکان و زانکۆ و دامەزراوەکان، کلیک لەم لینکەی سەرەوە بکە
