Saturday, June 14, 2025
سەرەکConferencesکۆبوونەوەی ڕوئیای گەنجان لە هۆڵەندا ٢٠٢٥

کۆبوونەوەی ڕوئیای گەنجان لە هۆڵەندا ٢٠٢٥

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

کۆبوونەوەی ڕوئیای گەنجان ٢٠٢٥ پلاتفۆرمێکی جیهانیە بۆ خوێندکاران و پیشەگەرە گەنجەکان تاوەکو بتوانن پەرە بە تواناکانیان بدەن لە بواری پەروەردە، دیبلۆماسیەت، داڕاشتنی یاسا، وە بەردەوامیپێدان. ئەم پرۆگرامە لە ڕێگەی زیادکردنی زانیاری و دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی فراوانتر و تووڵی پێویست بۆ گۆڕانکاری هەوڵی بەهێزکردنی گەنجان دەدات.

بۆ ئەمساڵ، ئەم پرۆگرامە ناوازەیە لە ئەمستردام لە هۆڵەندا لە بەروارەکانی ١٩ بۆ ٢٣ ی ٩ی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێ. لە ئەمستردام، ئەم ئیڤێنتە جیاوازە بۆ ئەمساڵ هۆتێل مێرکیور ئەمستردام سیتی دیاریکردووە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە.

ئامانجەکانی پرۆگرام

ئامانجی پرۆگرام بریتیە لە

١. بەهێزکردن و هاندانی گەنجانی سەرکردە بە دابینکردنی پلتافۆرمێک بۆ دایەلۆگ و کردارکردن دەربارەی کێشە جیهانیەکان

٢. هاندان بۆ هاریکاری نێودەوڵەتی لە نێوان گەنجان، دیبلۆماتکاران، یاسا داڕێژەران، و شارەزایان

٣. پەرەدان بە توانای سەرکردایەتی و نوێنەرایەتیکردن لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاست باڵا، وۆرکشۆپ، وە مێنتۆرکردن

٤. هاندانی چارەسەری دارێژراو لە لایان گەنجانەوە بۆ پەرەپێدانی بەردەوام، بنیاتنانی ئاشتی و گەشەی ئابوری

٥. فراوانکردنی تۆڕە دیپلۆماتیەکان بۆ دروستکردنی هەلی دوور مەودا بۆ گەنجانی گۆرانکاری دروستکەر

١. مەرجی تەمەن: لە نێوان ١٨-٤٥ ساڵ

٢. باکگراوند: پێشکەشکار دەکرێ خوێندکار، پیشەگەر، چالاکوان، یاخود گەنجێکی گۆرانکاری دروستکەر بێ لە هەر بوارێکدا

٣. ویستی گۆرانکاری: پێویستە کەسکە ئامادەیی پیشانبدات بۆ سەرکردایەتیکردن، داهێنان، وە دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی

٤. توانستی زمانی ئینگلیزی پێویستە بۆ ئەوەی بتوانی بە باشی کۆمیونیکەیت بکەی

٥. ئامادەیی و بەردەستبوون لە نێوان ١٩ بۆ ٢٣ ی مانگی ٩ کە کاتی بەرێوەچوونی پرۆگرامەکەیە

سکۆلارشیپەکان

١. جۆری یەکەم ١٠٠ کورسی فوول فەندە

٢. جۆری دووەم بریتیە لە ١٥٠ کورسی نیوە فەندکراو

٣. جۆری سێیەمیش ١٠٠ کورسیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ لەسەر تێچووی خۆیان بەژداربن

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت لە ڕێگەی ئەو لینکەی سەرەوە

پێشکەشکاران پێویستە فۆرمێکی ئۆنلاین پربکەنەوە کە زانیاری کەسی، نامەی هاندان، ئەزموونی هاوشێوە، وە هەر دۆکیومێنتێکی تری پێویست وەک سیڤی و پۆرتفۆلیۆ ئەپلۆد بکەن

ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەشدەکەن لەسەر بنەمای توانای سەرکردایەتیکردن، ڕوئیا، وە ئامادەیی بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری جیهانی هەلدەبژێردرێن. ئەو کەسانەی شۆرتلیستدەکرێن، بانگهێشتدەکرێن بۆ چاوپێکەوتنێکی ئۆنلاین

ئەنجامی کۆتایی لە بەرواری ١٥/٧/٢٠٢٥ رادەگەینرێت و ئەو کەسانەی وەردەگیرێن داوەتنامەی فەرمی و زانیاری زیاتریان بەدەستدەگات

بڕێ تێچوو بۆ بەشە جیاوازەکانی پرۆگرام بەمشێوەیەیە

١. ١٦$ بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت داواکاری بۆ فوول سکۆلارشیپ پێشکەشبکەن

٢. ١٢٥$ بۆ ئەو کەسانەی کە تەنها پێویستیان بە داواتنامەی فەرمی هەیە بۆ پرۆگرام

٣. ٨٩٩$ بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەسەر تێچووی خۆیان بەژداری پرۆگرام بکەن

٤. ٤٤٩$ بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت نامەی چوونە ژورەوەیان بۆ کۆبوونەوەکە پێبێ

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان