Sunday, December 22, 2024
سەرەک بلۆگەکان

فیڵۆوشیپی هاوینەی ناوەندی ژیری دەسکرد

0

فیڵۆوشیپی ناوەندی بەڕێوەبردنی ژیری دەسکرد چانسێکی نایابە بۆ کەسانی پیشەگەر و ئەوانەشی کە لەسەرەتای میهنەی خۆیانن لە بواری ژیری دەسکردا بۆ ئەوەی ماوەی ٣ مانگ لەسەر پرۆژەیەکی تایبەت بە توێژینەوە لە بواری حکومەت و بەرێوەبردن بەسەربەرن. ئەم پرۆگرامە بەدوای کەسانێکدا دەگەڕێ کە ئارەزوومەندن تەمەنی پیشەگەریان لە لێکۆڵینەوە و خوێندن لە بواری ژیری دەسکردا بەسەربەرن.

لە سەرەتای خوولەکەدا، ماوەی دوو هەفتەی سەرەتا بە هەڵبژاردن و دیاریکردنی تایتڵی توێژینەوەکان بەسەردەبەیت. دوای هەلبژاردنی تایتڵ، پرۆپۆزەل دەنووسیت و لە لایان سوپەرڤایسەرەکەت کۆمێنتی لەسەردەدرێ. دواتر، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پرۆگرام هاوکارت دەبێت لەسەر بڕیاردان لەوەی کە پرۆژەکەت بە چ شێوازێک زۆرترین کاریگەری دەبێت، ئایا بکرێ بە راپۆرت، توێژینەوەی زانستی، یاخود بلۆگ.

سودەکانی پرۆگرام

بەژداربوان بڕی ١١،٠٠٠ یۆرۆ وەک پاڵپشتی دارایی وەردەگرن، هەروەها پاڵپشتی تریش دەکرێن لە کاتی گەشتەکەیاندا بۆ لەندەن. لە لەندەن، بەژداربوان مەسرەفی نانی نیوەڕۆیان بۆ دەکرێ و مێزێکیشێان لە ئۆفیسی پرۆگرام لە لەندەن بۆ دابیندەکرێ. واتا ماوەی مانەوە، وەک کارێکی فوولتایم هەژماردەکرێ.

پرۆگرامەکە هەروەها سپۆنسەری ڤیزای بەژداربوان دەکات

پرۆگرامەکە بۆ هەموو وڵاتێکە

بەهۆی ئەوەی پرۆگرامەکە بەرنامەیەکی هەمەلایەنەیە، پیشگەر و توێژەر لە بوارە جیاوازەکانی وەک زانستە رامیاریەکان، سیاسەتی گشتی، زانستی کۆمپیوتەر، ئابوری، مێژوو، کۆمەڵناسی، فەلسەفە و یاسا دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن.

ئەفزەلیەت بۆ ئەو توێژەرانەیە کە باکگراوندێکی بەهێزی تەکنیکیان هەیە

هەرچەندە مەرجێکی دیاریکراو بۆ بڕوانامە نیە، بەڵام ئەفزەلیەت بۆ ئەو کەسانەیە کە بواری خوێندنی باڵایان و ئەزموونی توێژینەوە و پیشەگەریان لەگەل بەبەتی پرۆگرامەکە یەکدەگرێتەوە

مەرجەکانی دیکە

بوونی ئەم خاڵانەی خوارەوە ئەگەری وەرگرتن زیاتر دەکەن

کوالیتی کار: توانای نووسینی توێژینەوەی پاراو و پڕ لە داتای کاریگەر. توانای تایبەت بە لێکدانەوە و شیکاری داتا و نووسینی بە شێوەیەکی ڕەوان چانست زیاتر دەکات.

ئەزموونی هاوشێوە: بوونی سکیڵ و ئەزموونی هاوشێوەی پرۆگرام، بەتایبەت ئەزموونی پراکتیکی

توانای بڕیاردان: توانات بۆ ئەولەویەتدان بە تاسکەکان و توانای بڕیاردانی خێرا دیسانەوە هۆکارن بۆ بەهێزترکردنی چانستان

خۆگونجاندن: توانات بۆ وەرگرتنی فیدباک و راستگۆیی و شەفافیەت و بوونی حەزێکی راستەقینە بۆ تەرخانکردنی ژیانت بۆ خوێندنی ژیری دەسکرد

ئەپلیکەیشن

ئەپلیکەیشنەکە بە دوو قۆناغ دەبێت. یەکەم قۆناغ پێکدێت لە نووسینی راپۆرتێک و پێشکەشکردنی. لە قۆناغی دووەمدا، تاقیکردنەوەیەکی پراکتیکیت پێدەکرێت. لە قۆناغی کۆتایش، چاوپێکەوتنێکت لەگەل ئەنجامدەدرێ.

گرانتی بەیەکەوە بەستنەوەی داهێنانی دەرچوان

0

گرانتی داهێنانی ئەلومنای فەندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە بۆ ئەو کەسانەی کە بەژداربووی یەکێک لە پرۆگرامەکانی ئاڵوگۆری سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان. لە ڕێگەی ئەم گرانتەوە، ئەم کەسانە دەتوانن داوای پشگیری دارایی بکەن بۆ دەسپێکردنی پرۆژە تایبەتەکانیان لە بواری خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی مەدەنی و بەیەکەوە بەستنەوەی توانای دەرچوانی ئەم پرۆگرامانە

لەوەتەی دەسپێکردنیەوە ئەم گرانتە توانیویەتی پشگیری دارایی بۆ ٥٠٠ پرۆژە دابینبکات کە لە لایان دەرچوانەی پرۆگرامەکانی بالیۆزخانەکانی ئەمریکا لە وڵاتە جیاوازەکان. ئامانجیش لێی کۆکردنەوەی ئەم دەرچوانەیە بۆ ئەوەی بەیەکەوە خزمەت بە کۆمەڵگە و وڵاتەکانیان بکەن

مەرجی هەرە سەرەکی ئەم فەندە بریتیە لەوەی کە دەرچووی یەکێک لە پرۆگرامە ئاڵوگۆریەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بیت وەک ئایڵپ، فولبرایت، مێپی، هتد

بۆ وەرگرتنی پشگیریە داراییەکە، مەرجە پرۆژەکەت بە لایەنی کەم یەکێک لەم مەرجانەی تێدا بێ

کۆکردنەوەی دەرچوانەی پرۆگرامە سەرکردایەتیە جیاوازەکان بۆ کارکردن لەسەر پرۆژە و ئامانجی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی هاریکاری دەرچوان لەەر ئاستی هەرێمی و جیهانی

بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دەرچوان و حکومەتی ئەمریکی بۆ کارکردن لەسەر چالاکی هاوبەش بۆ تیشکخستنەسەر ئامانجی هاوبەش

بەهێزکردنی تۆڕی دەرچوانی پرۆگۆرامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی کردن و جێبەجێکردنی پرۆژەی تایبەت کە خزمە بە کۆمەڵگە بکات

مەرجە لە هەر پرۆژەیەکدا بە لایەنی کەم دوو دەرچووی یەکێک لە پرۆگرامەکان یاخود ڕێکخراوەکانیان لەخۆی بگرێت و تەنها ئەو پرۆژانە پشگیری دارایی وەردەگرن کە لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا جێبەجێدەکرێن

بۆ پێشکەشکردنی دارایی، پرۆپۆزەڵی پرۆژەکان پێویستە ئاراستەی نزیکترین بالیۆزخانە یاخود کونسوڵخانەی خۆت بکەیت و پێویستە فۆرم و دۆکیومێنتی تایبەت بەم گرانتە بەکاربهێنرێ

پەیمانگەی سەرکردایەتی هانسن

0

پەیمانگەی سەرکردایەتی هانسن بریتیە لە خولێکی ئاڵوگۆڕی سەردایەتی کە تایبەتە بەو کەسانەی کە توانا و حەزی سەرکردایەتی کردنی وڵات و کۆمەڵگە و ناوچەکانی خۆیانیان هەیە. لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە، دەتوانی چەندین لێهاتوویی گرنگ بۆ ئەم سەردەمە بە بێ هیچ تێچوویەک لە ئەمریکا بەدەستبهێنیت. پرۆگرامەکە لە ماوەی ٢٣ رۆژدا بەژداربوان ڕادەهێنێت لەسەر چەند لێهاتووییەک بۆ ئەوەی توانای بەرەوپێشچوونیان لە کۆمەڵگاکانیاندا زیاتر بێت

پرۆگرامەکە لە ١/٧/٢٠٢٥ تاوەکو ٢٣/٧/٢٠٢٥ بەردەوامدەبێت

خوێندکاری بەکالۆریۆس بیت و بەلایەنی کەم ٢ ساڵی خوێندنەکەت تەواوکردبێ یاخود خوێندکاری ماستەر بیت

تەمەنت لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵیدا بێت لە ساتی دەسپێکی پرۆگرام

پێویستە داواکار سیفاتی سەرکردایەتیکردنی هەبێت و ئەم سیفاتە لە ژیانیدا ڕەنگیدابێتەوە و بەڵگەی پێبێ بۆی

پێویستە لە لایان سەرپەرشتیارێکەوە پشگییری بکرێت بۆ سەلماندنی ئاستی زمانی ئینگلیزی

پێویستە پاسپۆرتی هەبێت

پێویستە ئەزموونی کارکردنی پەیوەست بە پرۆگرامەکەی دەسکەوتبێت بە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان

 چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

داواکار پێویستە لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمی پرۆگرام داواکاری پێشکەش بکات

کلیک بکە لەسەر دووگمەی ئەپڵایکردن

ئەکاونتێک دروستبکە و زانیاریەکانت پربکەرەوە

دۆکیومێنتە داواکراوەکان دابنێ

بە باشی پێداچوونەوە بۆ فۆرمەکەت بکە و پاشان داواکاریەکەت بنێرە

هەلی کار: زانکۆی کۆمار – مامۆستای ئینگلیزی

0

زانکۆی کۆمار پێویستی بە مامۆستای ئینگلیزی هەیە، دەتوانن لێرەوە مەرجەکان بخێننەوە

Komar University of Science and Technology (KUST) was established in 2009 in Sulaymaniyah. The university offers programs in various departments including Business, Engineering, Sciences, and Medicine..

Role Description

This is a full-time, on-site role for an English Instructor with a short-term contract at Komar University of Science and Technology in Sulaymaniyah. The English Instructor will be responsible for teaching English language courses and helping students develop their language skills. Daily tasks include preparing lesson plans, conducting classes, assessing student progress, and providing feedback to enhance learning.

Qualifications

  • English Teaching, Language Teaching, and Education skills
  • Experience in Teaching
  • Strong communication and interpersonal skills
  • Ability to work effectively in a multicultural environment
  • Bachelor’s or master’s degree in English, Education, or related field
  • TESOL or TEFL certification is a plus

پرۆگرامەکانی ئیراسمەس

0

پرۆگرامەکانی ئیراسمەس بەوە جیادەکرێنەوە کە لە ماوەی ٢ ساڵی خوێندندا، خوێندکار هەر سمستەرە و لە زانکۆیەکی جیاواز و لە وڵاتێکی جیاوازی ئەوروپا بەسەردەبات کە تاوەکو تەواوبوونی خوێندن ژمارەیان ٤ زانکۆیە. لە کۆتایشدا، ئەو بڕوانامەیەی کە وەردەگیرێت، ناوی هەموو ئەو زانکۆیانەی لەسەرە کە خوێندکار لێیان دەخوێنێت.

لە ئێستاشدا، زەمالەی ئیراسمەس مەندەسی ناسراو بە ئێمینێنت لە بواری ئەندازیاری نانۆسیستەمی ژیر بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزوومەندن. ئەم پرۆگرامە لە لایان یەکێتی ئەوروپاوە فەند دەکرێت و تەنها بۆ بڕوانامەی ماستەر بەردەستە. ماوەی خوێندنەکە ٢ ساڵە و فێرخواز بە پێی ئەو ڕێچکە و ئیختیساسەی کە هەڵیدەبژێرێ، دەتوانێ لە زانکۆکانی وڵاتانی یۆنان، فەرەنسا، لیسوانیا، پرتوگال، ئەڵمانیا درێژە بە خوێندنەکەی بدات.

مەرجەکانی پرۆگرام بریتین لە

خوێندکاران لە هەر وڵاتێکی دنیابن دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن. بۆ فێرخوازانی عێراق و هەرێمی کوردستان، باشتر وایە ساڵی پێشووتر هیچ کەسێکی تری عێراق لەم پرۆگرامە وەرنەگیرابێ

داواکار پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بوارەکانی ئەندازیاری ئەلکترۆنی، ئەندازیاری میکانیک، فیزیا، زانستی ماددەناسی، زانستی کۆمپیوتەر یاخود هاوتاکانی هەبێ

ئەو فێرخوازانی کە لە دوا ساڵی خوێندنی بەکالۆریۆسیاندان بەهەمانشێوە دەتوانن داواکاری پێشكەشبکەن بە مەرجی هێنانی پشگیریەک لە زانکۆوە کە ئاماژە بە بەرواری تەخەروجی خوێندکارەکە بکات. پێویستە فێرخواز تاوەکو بەرواری ١/٨/٢٠٢٥ تەخەروج بکات و بڕوانامەی ڕەسمی پێشکەش بکات

خوێندن لە زانکۆی هێلینیک مێدیتێرانیان لە یۆنان لە کۆتایی مانگی ٩ و سەرەتای مانگی ١٠ی ٢٠٢٥ دەسپێدەکات

بڕوانامەی توانستی زمان پێویستە و خولی زمانی زانکۆکان نابێتە هۆی بەخشران لەم مەرجە. بۆ ئایەڵتس نمرەی ٦.٥ و بۆ تۆیفڵ نمرەی ٩٣ پێویستە

بەڵگەنامە داواکراوەکان بریتین لە

ترانسکریپت و بڕوانامەی ئەکادیمی زانکۆ

٢ نامەی پشگیری کە لە لایان سەرپەرشتیار یاخود مامۆستایانی زانکۆتەوە نوسرابن

وتارێکی ئینگلیزی کە تیایدا ڕوونبکرێتەوە ئامانجت لە داواکاری پێشکەشکردن چیە بۆ ئەم پرۆگرامە

سیڤی

بەڵگەنامەی توانستی زمان

کۆپی پاسپۆرت

چەند دۆکیومێنتێکی دیکەش کە بە پێی وڵات دەگۆڕێت   

سودەکانی زەمالەکە

پارەی تەواوی خوێندن

بیمەی تەندروستی بۆ ماوەی پرۆگرامەکە

تێچووی گەشت

تێچووی ڤیزا

بڕە مووچەیەکی مانگانە شوێنی مانەوە لە کەمپی زانکۆکان

پرۆگرامەکە تەنها بۆ بواری ئەندازیاری نانۆسیستەمی ژیرە و شێوازی پرۆگرامەکە ٥ زانکۆی پێشکەوتووی ئەوروپی بەڕێوەیدەبەن کە بریتین

(Embedded Intelligence Nanosystems Engineering – EMINENT):

زانکۆی هێلینیک مێدیتێرانیان (یۆنان)

زانکۆی ئۆرلیانس (فەرەنسا)

زانکۆی تەکنیکی ڤیلینیەس گێدیمیناس (لیسوانیا)

زانکۆی لیشبۆنە نۆڤا (پرتوگال)

زانکۆی زیێگن (ئەڵمانیا – کۆردینەیتەری پرۆگرام)

پێکهاتەی پرۆگرامەکە بەمشێوەیەیە:

سمستەری یەکەم: زانکۆی هێلینیک مێدیتێرانیان (یۆنان)

سمستەری دووەم: زانکۆی زیێگن

سمستەری سێیەم: لەسەر بنەمای ئەو ئیختیساسەی هەڵیدەبژێریت زانکۆکە دەگۆڕێت

Functional materials with optoelectronic properties at HMU

Embedded intelligent sensorics (USiegen)

Natural materials and biosensors (NOVA)

Internet of things and robotics (UO)

Sensor systems and data processing (Vilinius Tech)

سمستەری چوارەم: تێزی ماستەر

زەمالەی سۆفی جێرمەین لە وڵاتی فەرەنسا

0

زەمالەی سۆفی جێرمەین لە وڵاتی فەرەنسا بریتیە لە زەمالەیەکی فوول لە بواری زانستە بیرکاریەکان و پرۆگرامە کرداریەکان بۆ ئارەزوومەندان لە سەرانسەری جیهان. لە ڕێگەی ئەم زەمالەیەوە، تۆ دەتوانی بڕوانامەی ماستەر یاخود دکتۆرا لە زانکۆی پاریس-ساکلای یاخود پەیمانگەی پۆلیتەکنیکی پاریس بەدەتستبهێنیت

بۆ کورسی تایبەت بە خوێندنی ماستەر، ٥٠ کورسی خوێندن دابینکراوە و دوو بژاردەت هەیە بۆ خوێندن: یان ماستەری یەک ساڵی یاخود دەشتوانی ٢ ساڵ بخوێنیت. ماوەی خوێندن بۆ بڕوانامەی دکتۆرا بریتیە لە ٣ ساڵ

سودەکانی پرۆگرام

بڕی زەمالەکە بریتیە لە ١١،٠٠٠ یۆرۆ بۆ ساڵێك

بڕێک پارە تەرخاندەکرێت بۆ ڕێکاری خۆتۆمارکردن بۆ زانکۆ

خوێندکارانی نێودەوڵەتی تاوەکو بڕی ٢٠٠٠ یۆرۆی تر وەردەگرن بۆ خەرجی تکتی فرۆکە و تێچووی ڤیزا (بڕی پارەکە گۆرانکاری بەسەردا دێت بە پێی تێچووی ڤیزای فەرەنسا بۆ کەسانی عێراقی تێچووی تکتی فرۆکە)

فێرخوازانی نێودەوڵەتی لە نزیک ئەو بەش و کۆلێژەی لێیدەخوێنن شوێنی مانەوەیان بۆ تەرخاندەکرێت کە بریتیە لە شوقەیەکی ستودیۆ. لەگەڵیشیا پاکێجێکیان پێدەدرێت کە هەموو پێداویستیەکانی ماڵەوەی وەک بەتانی، سەرین، مەنجەڵ، قاپ و کەوچک، هتد. لەخۆدەگرن

سەرەڕای ئەمانەش، ئەو کەسانی دکتۆرا دەخوێنن ئەم خاڵانەی خوارەوەش دەیانگرێتەوە

فیلۆوشیپ بۆ دکتۆرا بۆ ماوەی سێ ساڵی خوێندنەکە

فەند بۆ توێژنیەوە بۆ ماوەی مانگێک یان دوان لە دەرەوەی فەرەنسا

فەند بۆ بەژداریکردن لە وۆرکشۆپ و سیمینار و کۆرسی راهێنان

لە حالەتی درێژکردنەوەی ماوەی دکتۆرا کە لە سێیەم ساڵدا دەکرێت، خوێندکارانی دکتۆرا بە پێی ماوەی درێژکردنەوەکە پارەیان بۆ خەردەکرێت

مەرجەکان بۆ وەرگیران لەم زەمالەیە پەیوەستن بە توانست و ئاستی بەرزی ئەکادیمی کە لە ڕێگەی ترانسکریپتی زانکۆیت و نامەی پشگیری پشڕاستدەکرێنەوە. جگە لەوانە، پرۆگرامەکە پێویستی بەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە هەیە

زانیاری کەسی

ناوی ئەو پرۆگرامی ماستەر یاخود دکتۆرایەی کە هەڵیدەبژێری

ترانسکریپت و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر

سیڤیەکی ئەکادیمی

ناوی دوو کەس لە سەرپەرشتیار و یاخود مامۆستای زانکۆت کە ئامادەبن نامەی پشگیریت بۆ بنووسن

پلانێکی خوێندن کە لە دوو پەڕە زیاتر نەبێت و ڕوونی بکەنەوە پلانت لە خوێندنی ئەو بابەتی هەڵتبژاردووە چیە

کۆرسەکانی ماستەری یەک ساڵی

Analysis Modeling Simulation

Applied Algebra

Applied Mathematics (ENSTA-Orsay)

Applied Mathematics (Evry)

Mathematics and Artificial Intelligence

Mathematics and Interaction

Mathematics and Statistical Learning

Program J. Hadamard Mathematics (Orsay)

Program J. Hadamard Mathematics (ENS Paris-Saclay)

Program J. Hadamard Mathematics (Ecole Polytechnique)

Pure Mathematics

کۆرسەکانی ماستەری ٢ ساڵی

Analysis Modeling Simulation

Analysis Number Theory and Geometry

Applied Algebra

Data Science: Health, Insurance, Finance

Mathematics and Artificial Intelligence

Mathematics and Statistical Learning

Mathematics for the Life Sciences

Mathematics of Randomness

Mathematics – Vision – Learning

Program J. Hadamard Mathematics

Optimization

Quantitative Finance

خوێندنی بواری دکتۆراش لە هەمان بوارەکانی سەرەوەدا دەبێت و تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر لە ڕێگەی هەمان پرۆگرامەوە ماستەری دوو ساڵیان خوێندووە

ئینتەرنشیپی مۆرگان ستانلی لە تایوان

0

ئەم ئینتەرنشیپە، پرۆگرامێکی ١٠ هەفتەییە کە لە مانگی ٦ دەسپێدەکات و لە ڕێگەیەوە دەتوانی کار لەسەر پرۆژەیەکی بزنسبکەیت لە بوارەکەی خۆتدا. یارمەتیشت دەدا کە توانا شیکاری و مرۆییەکانت پێشبخەیت. لەم پرۆگرامەدا، چەندین سەرکردەی جیهانی ئاسیایی لێکچەر و وۆرکشۆپ پێشکەشدەکەن بۆ بەژداربوان. لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە پێسویستیت بە تێستی ئایەلتس نابێ.

بوارەکانی ئینتەرنشیپ
بەرێوەبردنی کۆمپانیا، بازرگانی و فرۆشتن، ئابوری، ئۆپەراسیۆن، توێژینەوە، تەکنەلۆجیا

ئەرکەکانی بەژداربوو
تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی سەرپەرشتیارەکەت پێتدەدات
کارکردن لەگەل هاوڕێکانت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاریشەی هەستیاری بزنس
ئەنجامدانی توێژینەوە و شیکاری داتا
ئەنجامدانی تاسکی دیکە بە پێی پێویستی


مەرجەکان

ئینتەرنشیپەکە تەنها بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس و ماستەرە
پێشکەشکار پێویستە لە ماوەی نێوان مانگی ١٠ ٢٠٢٥ بۆ مانگی ٧ ی ٢٠٢٦ تەخەروج بکات
پێشکەشکار لە هەر بوار و تایبەتمەندیەک دابێت دەتوانێ داواکاری پێشکەشبکات بەڵام تەرکیز لەسەر بواری بزنسە
شارەزایی لە مایکرۆسۆفت ئێگزڵ باشبێت و ئارەزووی فێربوونی توڵی تری هەبێت
ئاستی زمانی ئینگلیزی و گفتوگۆی لە ئاستێکی باشدابێت
ریکۆردی ئەکادیمی باشبێت
بوونی حەز لەو بواری بزنسەی کە هەڵیدەبژێری

ئێرنست ماخ گرانت بۆ خوێندن لە زانکۆیەکی نەمسایی زانستە کارپێکراوەکان

0

گەر دەتەوێ بۆ ماوەی سمستەرێک یان دوان لە یەکێک لە لە یەکێک لە زانکۆکانی وڵاتی نەمسا لە بواری زانستە کرداریەکان بخوێنیت و توێژینەوە ئەنجامبدەیت، ئەوا منحەی ئێرنست ماک بۆ تۆیە. ئامانجی ئەم پرۆگرامە بریتیە لە دروستکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لە بواری توێژینەوەی زانستیدا. هەروەها پاڵپشتی توێژەرە گەنجەکان دەدات کە لە سەرەتاکانی قۆناغی پیشەیی خۆیاندان لە بواری زانستەکاندا. ئەم پرۆگرامە لە لایان وەزارەتی پەروەردە و زانست و توێژینەوەی نەمسای پاڵپشتی دارایی دەکرێ

سکۆلارشیپەکە بڕێک پارەی مانگانە لەخۆی دەگرێت کە بریتیە لە ١٣٠٠ یۆرۆ؛ خەرجی گەشت کە بڕەکەی بریتیە لە ١٢٠٠ یۆرۆ؛ هەروەها یارمەتی پێشکەشدەکرێ بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ شوێنی مانەوە و بیمەی تەندروستی بەدەستبهێنن لە نەمسا
تێبینی: ئەو بڕە پارەیەی وەردەگیرێ خەرجیەکی دیاریکراوە و پێویستە بڕەکەی دیکە خۆت دابینی بکەی
ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەشدەکەن، نابێ لە ماوەی ٦ مانگ بەر لە دەسپێکی پرۆگرامەکە لە نەمسا خوێندبێتیان یاخود کاری ئەکادیمیان کردبێ

بڕوانامە: بەکالۆریۆس یاخود ماستەر
بوارەکانی خویندن و توێژینەوە: زانستە سروشتیەکان، زانستە تەکنیکیەکان، پزیشکی مرۆیی، زانستە تەندروستیەکان، زانستە کشتوکاڵیەکان، زانستە کۆمەڵایەتیەکان
مەرجی تەمەن: لە ٣٥ ساڵ زیاتر نەبێت
مەرجی زمان: توانستێکی زۆر باش لە ئینگلیزی یاخود ئەڵمانی
ماوە: ٤ بۆ ١٠ مانگ

پرۆگرامی ڕاهێنانی شیراکە لە هۆڵەندا بۆ کارمەندانی حکومەت – تێچووی تەواو لە ئەستۆی وڵاتی هۆڵەندایە

0

(Shiraka Training Program – STP)

پرۆگرامی ڕاهێنانی شیراکە بەشێکە لە پرۆگرامی ناسراو بە شیراکە کە لە لایان وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەندا جێبەجێدەکرێت بۆ پاڵپشتی لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە ناوچەی مینا (ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقا).

ژمارەی بەژداربوان بۆ هەر کۆرسێک ٢٥ کەسە و بەژداربوان دەکرێن بە چەند گروپێکی بچووکتر.

وڵاتی هۆلەندا سەرجەم تێچووی سەفەر، مانەوە، ڤیزا و خەرجی ڕۆژانە لە ئەستۆ دەگرێت.

بۆ بەژداری لە پرۆگرامەکە، پێویستە کەسی داواکاری کارمەندی حکومەت بێت یاخود سەر بە ڕێکخراوێک بێت کە کار بۆ حکومەت بکات. لەگەل ئەوەشدا، چەند کورسیەک تەرخاندەکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی حکومەت کاردەکەن

زانینی زمانی ئینگلیزی یان عەرەبی بە شێوەیەکی مامناوەند

ئەرکەکانی پێشکەشکار لە شوێنی کارەکەی نزیکبێت لە بابەتی کۆرسەکان

بەدیجیتالکردنی حکومەت، کاروباری کۆمەڵایەتی، گۆڕانکاری وزە، سەلامەتی خۆراک، پەرەپێدانی بازرگانی و دیپلۆماسی ئابوری، بەرێوەبردنی ئاو، بەرێوەبردنی یاسایی و یاسادانان، بەڕێوەبردنی خۆجێیی

پرۆگرامی ڕاهێنان و ماستەری (ئۆ کەی پی) لە هۆڵەندا – تێچووی تەواو لە ئەستۆی وڵاتی هۆڵەندایە

0

Orange Knowledge Program (OKP)


ڕاوندی تازەی ئەم سکۆلارشیپە لە بەرواری ٢٨/٦ – ٥/٩ تاوەکو کاتژمێر ٤ بە کاتی ئەوروپا کراوە دەبێ.
پەیوەندی بکە بەو دامەزراوە پەروەردەییە هۆڵەندیەی کە دەتەوێ لێی بخوێنیت بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زەمالەکە. لە ڕێگەی ئەم وێبسایتەوە ناتوانی داواکاری پێشکەشبکەیت.

کۆرسی ماوە کورت (راوندی یەکەم: ماوەی ٢ هەفتە بۆ ١٢ مانگ؛ راوندی ٢: ماوەی ٢ هەفتە بۆ ٧ مانگی) چەند زەمالەیەک بەردەستدەخات کە لە لایان وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەنداوە فەند دەکرێت بۆ ئەم پرۆگرامانەی خوارەوە:

کۆرسی ماوە کورت (راوندی یەکەم: ماوەی ٢ هەفتە بۆ ١٢ مانگ؛ راوندی ٢: ماوەی ٢ هەفتە بۆ ٧ مانگی)

پرۆگرامی ماستەر (ماوەی ١٢ بۆ ٢٤ مانگ).

لیستی وڵاتانی بەژداربوو
تکایە ئاگاداربە کە لیستی ولاتانی بەژدار بوو ئەگەری گۆرانی هەیە و هێشتا ئەپدەیت نەکراوەتەوە. لە راوندەکانی پێشوودا، دەتتوانی داواکاری پێشکەشبکەیت گەر هەلگری رەگەزنامەی یەکێک لەم وڵاتانە بایت:
بەنگلادیش. بەنین، بورکینا فاسۆ، بوروندی، کۆلۆمبیا، کۆنگۆ، میسر، ئەسویپیا، گانا، ئیندۆنیزیا، عێراق، ئوردون، کێنیا، لوبنان، مالی، مۆزەمبیق، نایجەر، نایجیریا، فەلەستین، رواندا، سەنیگال، سۆماڵ، باشوری ئەفریقا، تانزانیا، تونس، ڤێتنام، یەمەن

پێویستیەکان
چەند زەمالەیەکی دیاریکراو بەردەستن بۆ ئەو ژن و پیاوە پیشەگەرانەی کە:

لە لیستی ئەو ولاتانەن کە OKP دەیانگرێتەوە

توانستی زمانی ئینگلیزی یاخود فەرەنسیان باشە

کار لە لەیەکێک لە بوارە فۆکەسەکانی پرۆگرامدا بکات

لە دوای کۆرسەکانیان، پلانیان هەبێت ئەوەی خوێندوویانە لەو رێکخراوانەی ئیشی تیا دەکەن بلاوی بکەنەوە

رازی دەبێت بەو لیستی مەرج و ڕێنماییانەی پرۆگرام دایناون
زمانی پرۆگرام
پێویستیت بە زانینی زمانی ئینگلیزی یاخود فەرەنسی دەبێت بۆ ئەوەی بتوانی کلاسەکان لە هۆڵەندا وەربگریت. جۆری ئەو بڕوانامەیەی پێویستە بیدەیت بە پرۆگرام بە پێی ئەو دامەزراوە پەروەردەییەی داواکاریت بۆ پێشکەشکردووە دەگۆڕێ.

بوارەکانی خوێندن بە پێی وڵات:

تەندروستی و مافی سێکسی

ئاسایش و حوکمی یاسایی

ئاسایشی خۆراک و نوتریشن

بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو
تکایە چێکی وڵاتەکەت بکە بۆ ئەوەی بزانی پرۆگرامەکە چ بوارێکی ڕاهێنان بۆ وڵاتەکەت بە گرنگ دەزانێ : Country Focus Document

پاڵپشتی حکومەت
گەر تۆ فەرمانبەری حکومەتیت لە وڵاتەکەی خۆت، ڕەنگە پێویست بکات کە فۆرمێکی پاڵپشتی حکومەت ئیمزابکەیت کە لەسەر وێبسایتی پرۆگرامەکە بەردەستە. ئەمە ئاماژەیە بۆ پاڵپشتی حکومەتەکەت بۆ بەژداریکردنت لە پرۆگرامەکە.
لە ڕێگەی ئەم لینکە چێك بکە بۆ ئەوەی بزانی ئایا پێویستیت بە فۆرمی پاڵپشتی حکومی دەبێت یاخود نا.
Government Statement Requirements
پێویستیەکانی دیکە
ئەو دامەزراوەیەی لە هۆڵەندا داواکاری بۆ پێشکەشدەکەیت ئاگادارت دەکاتەوە لە پێویستیەکان. ئەم زەمالەیە تەنها بۆ کەسانی پرۆفیشنالە کە کار دەکەن و خوێندکاران ناگرێتەوە. بۆ ئەوەی لەم پرۆگرامە وەربگیرێی پێویستە قەناعەت بە پرۆگرام بهێنی کە:

چۆن ئەو زانیاریە تازە وەرگیراوانە و ئەزموونی خوێندنت لە پرۆگرام لەل دامەزراوەی کاری خۆتدا بەکاردەهێنی

لە یەکێ لە بوارە فۆکەسەکانی پرۆگرام کە لەسەرەوە باسکران کاردەکەیت

چۆن کۆرسەکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تواناکانی خۆت و ئەو دامەزراوەیەی کە کاری بۆ دەکەی

چۆنیەتی داواکاری پێشکەشکردن
ناتوانی لە ڕێگەی ئەم وێبسایتەوە داواکاری پێشکەشبکەیت. تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێبکە و لە ڕێگەی وێبسایتی ئەو دامەزراوە هۆڵەندیەوە کە دەتەوێ لێی بخوێنی

داواکاری پێشکەش بکە:
بزانە بواری کارەکەت لەگەل فۆکەسی کۆرسەکانی پرۆگرام بە پێی وڵاتەکەت یەکدەگرێتەوە
بزانە مەرجەکانی تری داواکاری پێشکەشکردنت تیایە
کۆرسێک لە لیستی کۆرسەکانی OKP بدۆزەرەوە. لە دوای کلیککردن، لە بەشی فلتەر، Orange Knowledge Program هەلبژێرە
لەگەل شوێنی کارەکەت چێک بکە بۆ ئەوەی بزانی پاڵپشتیت دەکەن لە پێشکەکردنی داواکری
پەیوەندی بکە بە دامەزراوە پەروەردەییە هۆڵەندیەی دەتەوێ تیای بخوێنی بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی شێوازی پێشکەشکردن، داواکاریە ئەکادیمیەکان، لینکی ئەپلیکەیشنەکە
دۆکیومێنتەکان ئامادە بکە: پالپشتی شوێنی کار، مۆتیڤەیشن لێتەر، پاسپۆرت، پاڵپشتی حکومەت (گەر پێویست بکات)
لە کاتی کرانەوەی راوندی داوکاری، لە ڕێگەی ئەو لینکەی دامەزراوە هۆڵەندیەکە بۆتی دەنێرێ داواکاری پێشکەشبکە و ئەکید بەرەوە لە بەرواری کۆتا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری