(Shiraka Training Program – STP)
پرۆگرامی ڕاهێنانی شیراکە بەشێکە لە پرۆگرامی ناسراو بە شیراکە کە لە لایان وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەندا جێبەجێدەکرێت بۆ پاڵپشتی لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە ناوچەی مینا (ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقا).
ژمارەی بەژداربوان بۆ هەر کۆرسێک ٢٥ کەسە و بەژداربوان دەکرێن بە چەند گروپێکی بچووکتر.
وڵاتی هۆلەندا سەرجەم تێچووی سەفەر، مانەوە، ڤیزا و خەرجی ڕۆژانە لە ئەستۆ دەگرێت.
بۆ بەژداری لە پرۆگرامەکە، پێویستە کەسی داواکاری کارمەندی حکومەت بێت یاخود سەر بە ڕێکخراوێک بێت کە کار بۆ حکومەت بکات. لەگەل ئەوەشدا، چەند کورسیەک تەرخاندەکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی حکومەت کاردەکەن
زانینی زمانی ئینگلیزی یان عەرەبی بە شێوەیەکی مامناوەند
ئەرکەکانی پێشکەشکار لە شوێنی کارەکەی نزیکبێت لە بابەتی کۆرسەکان
بەدیجیتالکردنی حکومەت، کاروباری کۆمەڵایەتی، گۆڕانکاری وزە، سەلامەتی خۆراک، پەرەپێدانی بازرگانی و دیپلۆماسی ئابوری، بەرێوەبردنی ئاو، بەرێوەبردنی یاسایی و یاسادانان، بەڕێوەبردنی خۆجێیی