Sunday, December 22, 2024
سەرەکScholarshipsئێرنست ماخ گرانت بۆ خوێندن لە زانکۆیەکی نەمسایی زانستە کارپێکراوەکان

ئێرنست ماخ گرانت بۆ خوێندن لە زانکۆیەکی نەمسایی زانستە کارپێکراوەکان

گەر دەتەوێ بۆ ماوەی سمستەرێک یان دوان لە یەکێک لە لە یەکێک لە زانکۆکانی وڵاتی نەمسا لە بواری زانستە کرداریەکان بخوێنیت و توێژینەوە ئەنجامبدەیت، ئەوا منحەی ئێرنست ماک بۆ تۆیە. ئامانجی ئەم پرۆگرامە بریتیە لە دروستکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لە بواری توێژینەوەی زانستیدا. هەروەها پاڵپشتی توێژەرە گەنجەکان دەدات کە لە سەرەتاکانی قۆناغی پیشەیی خۆیاندان لە بواری زانستەکاندا. ئەم پرۆگرامە لە لایان وەزارەتی پەروەردە و زانست و توێژینەوەی نەمسای پاڵپشتی دارایی دەکرێ

سکۆلارشیپەکە بڕێک پارەی مانگانە لەخۆی دەگرێت کە بریتیە لە ١٣٠٠ یۆرۆ؛ خەرجی گەشت کە بڕەکەی بریتیە لە ١٢٠٠ یۆرۆ؛ هەروەها یارمەتی پێشکەشدەکرێ بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ شوێنی مانەوە و بیمەی تەندروستی بەدەستبهێنن لە نەمسا
تێبینی: ئەو بڕە پارەیەی وەردەگیرێ خەرجیەکی دیاریکراوە و پێویستە بڕەکەی دیکە خۆت دابینی بکەی
ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەشدەکەن، نابێ لە ماوەی ٦ مانگ بەر لە دەسپێکی پرۆگرامەکە لە نەمسا خوێندبێتیان یاخود کاری ئەکادیمیان کردبێ

بڕوانامە: بەکالۆریۆس یاخود ماستەر
بوارەکانی خویندن و توێژینەوە: زانستە سروشتیەکان، زانستە تەکنیکیەکان، پزیشکی مرۆیی، زانستە تەندروستیەکان، زانستە کشتوکاڵیەکان، زانستە کۆمەڵایەتیەکان
مەرجی تەمەن: لە ٣٥ ساڵ زیاتر نەبێت
مەرجی زمان: توانستێکی زۆر باش لە ئینگلیزی یاخود ئەڵمانی
ماوە: ٤ بۆ ١٠ مانگ

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان