پرۆگرامەکانی ئیراسمەس بەوە جیادەکرێنەوە کە لە ماوەی ٢ ساڵی خوێندندا، خوێندکار هەر سمستەرە و لە زانکۆیەکی جیاواز و لە وڵاتێکی جیاوازی ئەوروپا بەسەردەبات کە تاوەکو تەواوبوونی خوێندن ژمارەیان ٤ زانکۆیە. لە کۆتایشدا، ئەو بڕوانامەیەی کە وەردەگیرێت، ناوی هەموو ئەو زانکۆیانەی لەسەرە کە خوێندکار لێیان دەخوێنێت.
لە ئێستاشدا، زەمالەی ئیراسمەس مەندەسی ناسراو بە ئێمینێنت لە بواری ئەندازیاری نانۆسیستەمی ژیر بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزوومەندن. ئەم پرۆگرامە لە لایان یەکێتی ئەوروپاوە فەند دەکرێت و تەنها بۆ بڕوانامەی ماستەر بەردەستە. ماوەی خوێندنەکە ٢ ساڵە و فێرخواز بە پێی ئەو ڕێچکە و ئیختیساسەی کە هەڵیدەبژێرێ، دەتوانێ لە زانکۆکانی وڵاتانی یۆنان، فەرەنسا، لیسوانیا، پرتوگال، ئەڵمانیا درێژە بە خوێندنەکەی بدات.
مەرجەکانی پرۆگرام بریتین لە
خوێندکاران لە هەر وڵاتێکی دنیابن دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن. بۆ فێرخوازانی عێراق و هەرێمی کوردستان، باشتر وایە ساڵی پێشووتر هیچ کەسێکی تری عێراق لەم پرۆگرامە وەرنەگیرابێ
داواکار پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بوارەکانی ئەندازیاری ئەلکترۆنی، ئەندازیاری میکانیک، فیزیا، زانستی ماددەناسی، زانستی کۆمپیوتەر یاخود هاوتاکانی هەبێ
ئەو فێرخوازانی کە لە دوا ساڵی خوێندنی بەکالۆریۆسیاندان بەهەمانشێوە دەتوانن داواکاری پێشكەشبکەن بە مەرجی هێنانی پشگیریەک لە زانکۆوە کە ئاماژە بە بەرواری تەخەروجی خوێندکارەکە بکات. پێویستە فێرخواز تاوەکو بەرواری ١/٨/٢٠٢٥ تەخەروج بکات و بڕوانامەی ڕەسمی پێشکەش بکات
خوێندن لە زانکۆی هێلینیک مێدیتێرانیان لە یۆنان لە کۆتایی مانگی ٩ و سەرەتای مانگی ١٠ی ٢٠٢٥ دەسپێدەکات
بڕوانامەی توانستی زمان پێویستە و خولی زمانی زانکۆکان نابێتە هۆی بەخشران لەم مەرجە. بۆ ئایەڵتس نمرەی ٦.٥ و بۆ تۆیفڵ نمرەی ٩٣ پێویستە
بەڵگەنامە داواکراوەکان بریتین لە
ترانسکریپت و بڕوانامەی ئەکادیمی زانکۆ
٢ نامەی پشگیری کە لە لایان سەرپەرشتیار یاخود مامۆستایانی زانکۆتەوە نوسرابن
وتارێکی ئینگلیزی کە تیایدا ڕوونبکرێتەوە ئامانجت لە داواکاری پێشکەشکردن چیە بۆ ئەم پرۆگرامە
سیڤی
بەڵگەنامەی توانستی زمان
کۆپی پاسپۆرت
چەند دۆکیومێنتێکی دیکەش کە بە پێی وڵات دەگۆڕێت
سودەکانی زەمالەکە
پارەی تەواوی خوێندن
بیمەی تەندروستی بۆ ماوەی پرۆگرامەکە
تێچووی گەشت
تێچووی ڤیزا
بڕە مووچەیەکی مانگانە شوێنی مانەوە لە کەمپی زانکۆکان
پرۆگرامەکە تەنها بۆ بواری ئەندازیاری نانۆسیستەمی ژیرە و شێوازی پرۆگرامەکە ٥ زانکۆی پێشکەوتووی ئەوروپی بەڕێوەیدەبەن کە بریتین
(Embedded Intelligence Nanosystems Engineering – EMINENT):
زانکۆی هێلینیک مێدیتێرانیان (یۆنان)
زانکۆی ئۆرلیانس (فەرەنسا)
زانکۆی تەکنیکی ڤیلینیەس گێدیمیناس (لیسوانیا)
زانکۆی لیشبۆنە نۆڤا (پرتوگال)
زانکۆی زیێگن (ئەڵمانیا – کۆردینەیتەری پرۆگرام)
پێکهاتەی پرۆگرامەکە بەمشێوەیەیە:
سمستەری یەکەم: زانکۆی هێلینیک مێدیتێرانیان (یۆنان)
سمستەری دووەم: زانکۆی زیێگن
سمستەری سێیەم: لەسەر بنەمای ئەو ئیختیساسەی هەڵیدەبژێریت زانکۆکە دەگۆڕێت
Functional materials with optoelectronic properties at HMU
Embedded intelligent sensorics (USiegen)
Natural materials and biosensors (NOVA)
Internet of things and robotics (UO)
Sensor systems and data processing (Vilinius Tech)
سمستەری چوارەم: تێزی ماستەر