فیڵۆوشیپی هاوینەی ناوەندی ژیری دەسکرد

0
6

فیڵۆوشیپی ناوەندی بەڕێوەبردنی ژیری دەسکرد چانسێکی نایابە بۆ کەسانی پیشەگەر و ئەوانەشی کە لەسەرەتای میهنەی خۆیانن لە بواری ژیری دەسکردا بۆ ئەوەی ماوەی ٣ مانگ لەسەر پرۆژەیەکی تایبەت بە توێژینەوە لە بواری حکومەت و بەرێوەبردن بەسەربەرن. ئەم پرۆگرامە بەدوای کەسانێکدا دەگەڕێ کە ئارەزوومەندن تەمەنی پیشەگەریان لە لێکۆڵینەوە و خوێندن لە بواری ژیری دەسکردا بەسەربەرن.

لە سەرەتای خوولەکەدا، ماوەی دوو هەفتەی سەرەتا بە هەڵبژاردن و دیاریکردنی تایتڵی توێژینەوەکان بەسەردەبەیت. دوای هەلبژاردنی تایتڵ، پرۆپۆزەل دەنووسیت و لە لایان سوپەرڤایسەرەکەت کۆمێنتی لەسەردەدرێ. دواتر، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پرۆگرام هاوکارت دەبێت لەسەر بڕیاردان لەوەی کە پرۆژەکەت بە چ شێوازێک زۆرترین کاریگەری دەبێت، ئایا بکرێ بە راپۆرت، توێژینەوەی زانستی، یاخود بلۆگ.

سودەکانی پرۆگرام

بەژداربوان بڕی ١١،٠٠٠ یۆرۆ وەک پاڵپشتی دارایی وەردەگرن، هەروەها پاڵپشتی تریش دەکرێن لە کاتی گەشتەکەیاندا بۆ لەندەن. لە لەندەن، بەژداربوان مەسرەفی نانی نیوەڕۆیان بۆ دەکرێ و مێزێکیشێان لە ئۆفیسی پرۆگرام لە لەندەن بۆ دابیندەکرێ. واتا ماوەی مانەوە، وەک کارێکی فوولتایم هەژماردەکرێ.

پرۆگرامەکە هەروەها سپۆنسەری ڤیزای بەژداربوان دەکات

پرۆگرامەکە بۆ هەموو وڵاتێکە

بەهۆی ئەوەی پرۆگرامەکە بەرنامەیەکی هەمەلایەنەیە، پیشگەر و توێژەر لە بوارە جیاوازەکانی وەک زانستە رامیاریەکان، سیاسەتی گشتی، زانستی کۆمپیوتەر، ئابوری، مێژوو، کۆمەڵناسی، فەلسەفە و یاسا دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن.

ئەفزەلیەت بۆ ئەو توێژەرانەیە کە باکگراوندێکی بەهێزی تەکنیکیان هەیە

هەرچەندە مەرجێکی دیاریکراو بۆ بڕوانامە نیە، بەڵام ئەفزەلیەت بۆ ئەو کەسانەیە کە بواری خوێندنی باڵایان و ئەزموونی توێژینەوە و پیشەگەریان لەگەل بەبەتی پرۆگرامەکە یەکدەگرێتەوە

مەرجەکانی دیکە

بوونی ئەم خاڵانەی خوارەوە ئەگەری وەرگرتن زیاتر دەکەن

کوالیتی کار: توانای نووسینی توێژینەوەی پاراو و پڕ لە داتای کاریگەر. توانای تایبەت بە لێکدانەوە و شیکاری داتا و نووسینی بە شێوەیەکی ڕەوان چانست زیاتر دەکات.

ئەزموونی هاوشێوە: بوونی سکیڵ و ئەزموونی هاوشێوەی پرۆگرام، بەتایبەت ئەزموونی پراکتیکی

توانای بڕیاردان: توانات بۆ ئەولەویەتدان بە تاسکەکان و توانای بڕیاردانی خێرا دیسانەوە هۆکارن بۆ بەهێزترکردنی چانستان

خۆگونجاندن: توانات بۆ وەرگرتنی فیدباک و راستگۆیی و شەفافیەت و بوونی حەزێکی راستەقینە بۆ تەرخانکردنی ژیانت بۆ خوێندنی ژیری دەسکرد

ئەپلیکەیشن

ئەپلیکەیشنەکە بە دوو قۆناغ دەبێت. یەکەم قۆناغ پێکدێت لە نووسینی راپۆرتێک و پێشکەشکردنی. لە قۆناغی دووەمدا، تاقیکردنەوەیەکی پراکتیکیت پێدەکرێت. لە قۆناغی کۆتایش، چاوپێکەوتنێکت لەگەل ئەنجامدەدرێ.

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە