Monday, December 23, 2024
سەرەکEventsجامی مێرک بۆ داهێنان لە ئەڵمانیا (٤٢ کورسی فول فەند)

جامی مێرک بۆ داهێنان لە ئەڵمانیا (٤٢ کورسی فول فەند)

لە کەمپی هاوینەی مێرک لە ئەڵمانیا، چەند تیمێکی جیاواز کاردەکەن بۆ گەیشتن بە داهێنانی تازە لە بوارە جیاوازەکانی شێرپەنجە، نیورۆسایەنس و بەرگریزانی، دۆزینەوەی دەرمان، و کیمیای سەوز. وەک بەشێک لە پرۆگرامەکە، لە لایان چەندین کەسی پسپۆڕ و پیشەگەر لە بوارەکەی خۆتدا ڕێنوێنی دەکرێی بۆ دروستکردنی بزنسێک لەو بوارەدا.

خەڵاتی یەکەمی پرۆگرام بۆ تیمی براوە بریتیە لە ٢٠،٠٠٠ یۆرۆ، ٥٠٠٠ یۆرۆ بۆ تیمی دووەم، وە ٣،٠٠٠ یۆرۆ بۆ تیمی سێیەم. ئەو کەسانەشی کە بەتوانان و دەتوانن تواناکانی خۆیان بسەلمێنن چانسی ئەوەیان دەبێت کە وەک فەرمانبەری هەمیشەیی لە مێرک کار بکەن. هەروەها باشترین پلانی بزنسیش دوای دیراسەکردنی ورد چانسی ئەوەی دەبێت کە جێبەجێبکرێت

کاتی پرۆگرامەکە لە بەرواری ١٩-٢٥/٧/٢٠٢٥ لە شاری فرانکفۆرت ئەنجامدەدرێت. گەشتت بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، شوێنی مانەوە، مەسرەفی خواردنت هەمووی لە لایان مێرکەوە دابیندەکرێت.

شێوازی کارکردنی پرۆگرامەکە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت

ئەو کەسانەی وەردەگیرێن ماوەی هەفتەیەک لە کەمپی هاوینەی ئەم پرۆگرامە بەسەردەبەن و لە ژینگەیەکی رەخساودا لە تیمی جیاوازدا کاردەکەن

– کارەکەت لە چوارچێوەی تیمێکی دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر بیرۆکەی نوێ کاربکەن لە بوارەکانی:شێرپەنجە، زانستی دەمار و بەرگریزانی، دۆزینەوەی دەرمان، کیمیای سەوز، تەندروستی دیجیتالی، دروستکردنی هۆشمەندانە، ژیری دەسکرد لە بواری دەمارزانیدا.

هەلسەنگاندن بۆ کارەکەت بە تێڕوانینێکی تەکنیکی و بزنسی بۆ ئەوەی بتوانی بزنس پلانێکی باش دابنێیت

فێربوون دەربارەی بنەماکانی توێژینەوە و گەشەپێدانی دەرمان لە پیشەسازی دەرماندا

نێتوۆرککردن و تێکەڵبوون لەگەل زیرەکترین خوێندکارەکانی جیهان لە بوارەکەی خۆیاندا

تێگەیشتن لەوەی کە بەرهەمەکان چۆن دەدۆزرێنەوە، پەرەیانپێدەدرێ و دەهێنرێنە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن

فێربوون دەربارەی مێرک و ئەو هەلی کارانەی کە بەردەستن

لیژنەی هەڵسەنگاندن پێکهاتوون لە توێژەران و بەڕێوەبەران لە کۆمپانیای مێرک. هەروەها چەندین کەسی دەرەکیش کە پسپۆڕن لەو بوارانەی باسکران پرۆژە براوەکە هەڵدەبژێرن.

تێبینی: ئەم پرۆگرامە بۆ کارمەندانی تەندروستی بەردەست نیە بەڵکو تایبەتە بە توێژەران

پێشکەشکاران باشتر وایە خوێندکاری ماستەر یاخود دکتۆرا بن لە بواری زانستە ژیانیەکان وە ئەفزەلیەتیش بۆ ئەو کەسانەیە کە دکتۆراکانیان لە بواری بایۆلۆجی، پزیشکی، تەکنەلۆجیای بایۆلۆجی، بایۆئینفۆرماتیکس، زانستی کۆمپیوتەر، زانستی داتا، بایۆکێمستری، کیمیا، دەرمانسازی، ئەندازیاری یاخود بواری هاوشێوەیە. خوێندکارانی پۆستدکتۆرا هەروەها دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن. ئەو کەسانەشی کە بڕوانامەی ئێم بی ئەی باڵایان هەیە یاخود تازە دەرچوون لە ئێم بی ئەی و ئارەزوویان بۆ بزنسی دەرمانسازی هەیە دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان